|
ئه‌مڕۆ ڕۆژی:
پێنچ شه‌ممه 9- 9- 2010
زاینی, كاتژمێر:
14:14:42
ماڵپه‌ڕی خــــــــه‌رمانان
| ||||||||
|
| ||||||||
|
| ||||||||
|
ریَكخراوى نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان وه‌ك ریَكخراویَكى نیَوده‌وڵه‌تى ئه‌ركى سه‌ره‌كى پاراستنى ئاشتى و ئاسایشى نیَوده‌وڵه‌تى و چاره‌سه‌ركردنى كیَشه نیَوده‌وڵه‌تیه‌كان. له‌و سۆنگه‌یه‌وه ئه‌و ریَكخراوه بایه‌خیَكى زۆرى به‌كیَشه‌كانى عیراق داوه‌و ئه‌نجومه‌تى ئاسایشى نیَوده‌وڵه‌تى چه‌ندین برِیارى له‌و باره‌یه‌وه ده‌ركردووه.
له‌دواى پرۆسه‌ى ئازادى عیراق، برِیارى ژماره (1546)ى ئه‌نجومه‌نى ئاسایشى نیَوده‌وڵه‌تى له‌حوزه‌یرانى (2004)دا رۆلڕ و پیَگه‌ى نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كانى له‌عیراق و دیاریكرد. به‌پیَى ئه‌و برِیاره ریَگه به‌و ریَكخراوه درا كه باره‌گاى نویَنه‌رایه‌تى له‌عیراق بكاته‌وه. هه‌ر به‌پیَى ئه‌و برِیاره نویَنه‌رایه‌تى نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له‌سه‌ر داخوازى عیراق، رۆڵى ر ویَژكارى و هاوكارى له‌م بوارانه‌دا هه‌بوو (هه‌ڵبژاردن، دارِشتنى ده‌ستوور، دابینكردنى خزمه‌تگوزارى مه‌ده‌نى و كۆمه‌ڵایه‌تى، گه‌یاندنى هاوكارى ئاوه‌دانكردنه‌وه‌و گه‌شه‌پیَدان و مرۆیى، چاودیَریكردنى ره‌وشى مافه‌كانى مرۆڤ،، هاندانى ئاشته‌وایى نیشتمانى، ریفۆرمى دادوه‌رى و یاسایى، نه‌خشه‌كیَشان بۆ ئه‌نجامدانى سه‌رژمیَرى گشتى). له‌به‌ر رۆشنایى ئه‌و برِیاره‌دا، نویَنه‌رایه‌تى نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له‌بواره‌كانى هه‌ڵبژاردن و دارِشتنى ده‌ستوورى عیراق رۆڵى دیارى بینى، به‌ڵام نه‌یتوانى هه‌موو ئه‌ركه‌كانى تر‌ى دووتویَى برِیاره‌كه جیَبه‌جـآ بكات، ئه‌وه‌ش به‌هۆى ئه‌و هیَرشه تیرۆریستییه‌ى كه مانگى ئابى 2004 كرایه سه‌ر باره‌گاى نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له‌به‌غد و بووه هۆى كوژرانى سیَرجیَو دیمیلۆى نویَنه‌رى نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و (21) كارمه‌ندى تر‌ى ریَكخراوه‌كه. ئه‌و ر وداوه بووه هۆى ئه‌وه‌ى كه ریَكخراوى نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له‌مانگى تشرینى یه‌كه‌مى 2004 له‌عیراق پاشه‌كشه بكات و باره‌گاى نویَنه‌رایه‌تیه‌كه بباته عه‌ممانى پایته‌ختى ئۆردن و ته‌نها (55) كارمه‌ندى ئه‌و ریَكخراوه له‌عیراق مانه‌وه، به‌وه‌ش رۆڵى ئه‌و ریَكخراوه له‌عیراق به ته‌واوى سنووردار بوو، كه ته‌نها خۆى له‌پشتگیرى لۆجیستى هه‌ڵبژاردنه‌كان و چاودیَریكردنى ره‌وشى مافه‌كانى مرۆڤدا بینیه‌وه. له‌دواى قووڵبوونه‌وه‌ى قه‌یرانه‌كانى عیراق، ئه‌مریك و به‌ریتانیا پرۆژه یاسایه‌كیان پیَشكه‌ش به‌ئه‌نجومه‌نى ئاسایش نیَوده‌وڵه‌تى كرد بۆ ئه‌وه‌ى رۆڵیَكى زیاترى سیاسى و مرۆیى به‌ریَكخراوى نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له‌عیراق بدریَت. له‌و چوارچیَوه‌یه‌دا ئه‌نجومه‌نى ئاسایشى نیَوده‌وڵه‌تى برِیارى ژماره (1770)ى له 10ى ئابى 2007 ده‌ركرد. برِیارى ژماره (1770) جه‌ختى له‌ناوه‌رِۆكى برِیارى ژماره (1546)ى ئه‌نجومه‌نى ئاسایشى كردۆته‌وه‌و چه‌ند ئه‌ركیَكى نویَشى پیَسپاردووه. یه‌كیَك له‌و ئه‌ركانه پیَشكه‌شكردنى پیَشنیازو كۆمه‌ك و هاوكارییه، له‌سه‌ر داخوازى حكومه‌تى عیراق و ئه‌نجومه‌نى نویَنه‌ران سه‌باره‌ت به پیَداچوونه‌وه‌ى ده‌ستوور و جیَبه‌جیَكردنى ئه‌حكامه ده‌ستوورییه‌كان و دانانى ریَوشویَنى پیَویست كه حكومه‌تى عیراق پیَى قایل بیَت، بۆ چاره‌سه‌ركردنى كیَشه‌ى سنوورى ناوخۆیى ناوچه ناكۆكه‌كان. ئه‌م برِگه‌یه‌ى برِیارى (1770)ى ئه‌نجومه‌نى ئاسایشى نیَوده‌وڵه‌تى، ریَگه‌ى به ستیڤان دیمستۆرا نویَنه‌رى تایبه‌تى سكرتیچری گشتیی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كاندا كه پیَشنیازو راسپارده‌ى خۆى سه‌باره‌ت به جیَیه‌جیَكردنى مادده‌ى (140)ى ده‌ستوور و چاره‌سه‌ركردنى سنوورى ناوچه ناكۆكه‌كان بخاته ر و و، ئه‌وه بوو كۆتایى ساڵى رابردوو، له‌سه‌رووبه‌ندى كۆتایى هاتنى سه‌قفى زه‌مه‌نى ماده‌ى (140)دا، دیمستۆرا له‌په‌رله‌مانى كوردستان داواى دریَژكردنه‌وه‌ى ماوه‌ى جیَبه‌جیَكردنى ماده‌كه‌ى بۆ شه‌ش مانگى تر كرد‌و داخوازییه‌كه‌ى په‌سه‌ند كرا. رۆژى 5ى ئه‌م مانگه‌ش، ستیڤان دیمستۆرا یه‌كه‌م راپۆرتى شیكارى سه‌باره‌ت به چاره‌سه‌ركردنى كیَشه‌ى قه‌زاكانى (ئاكرآ، حه‌مدانییه، مه‌خموور، مه‌نده‌لى) پیَشكه‌ش به سه‌رۆك تاڵه‌بانى كرد. سه‌باره‌ت به‌و راپۆرته شیكارییه ئه‌م سه‌رنجانه‌م هه‌یه: * له‌چه‌ند شویَنیَكى راپۆرته‌كه‌دا، ده‌سته‌واژه‌ى (باكورى عیراق) له‌جیاتى (هه‌ریَمى كوردستان) به‌كارهاتووه. وه‌ك ئاشكرایه ده‌سته‌واژه‌ى (باكورى عیراق) ده‌سته‌واژه‌یه‌كى كۆنه و زیاتر له‌سه‌رده‌مى رژیَمى دیكتاتۆریدا به‌كار ده‌هات، ئیَستا ده‌سته‌واژه‌ى (هه‌ریَمى كوردستان) به‌كاردیَت كه ده‌سته‌واژه‌یه‌كى دانپپیَدانر و و به ره‌سمى ناسر وى ده‌ستوورییه و برِگه‌ى یه‌كه‌مى ماده‌ى (117)ى ده‌ستوورى عیراق هه‌ریَمى كوردستان و هه‌موو ده‌سه‌ڵاته‌كانى وه‌ك هه‌ریَمیَكى فیدرالڕ به‌ره‌سمى ناسیوه. كه‌چى تازه دیمستۆرا به باكورى عیراق ناوى ده‌بات. * دیمیستۆرا له‌راپۆرته‌كه‌یدا قه‌زاى ئاكریَى به‌ناوچه‌ى كیَشه له‌سه‌ر داناوه، ئه‌وه له‌كاتیَكدایه كه ئه‌و قه‌زایه به‌پیَى برِگه‌ى (ڕ)ى ماده‌ى (53)ى یاساى به‌رِیَوه‌بردنى ده‌وڵه‌ت بۆ قۆناغى گواستنه‌وه، به‌ناوچه‌ى ژیَر ده‌سه‌ڵاتى حكومه‌تى هه‌ریَمى كوردستان دانراوه‌و ماده‌ى (143)ى ده‌ستوورى عیراقیش جه‌ختى له‌و مه‌سه‌له‌یه كردۆته‌وه. واته به‌پیَى ده‌ستوور ئه‌و قه‌زایه هیچ كیَشه‌یه‌كى نییه‌و به‌شیَكه له‌هه‌ریَمى كوردستان. كه‌چى تازه دیمیستۆرا ئه‌و ناوچه بـآ كیَشه‌یه‌ى كردۆته‌وه ناوچه‌یه‌كى كیَشه له‌سه‌ر و وه‌ك خیَریَك به هه‌ریَمى كوردستانی ده‌داته‌وه. * سه‌باره‌ت به‌قه‌زاى حه‌مدانییه، دیمستۆرا باسى زه‌مانه‌تى ده‌ستوورى ده‌كات بۆ پیَكهاته جیا جیاكانى ئه‌و قه‌زایه له‌مافه‌كانى ئیدارى و سیاسى و ر وناكبیرى و فیَركردن هه‌ر وه‌ك له‌ده‌ستووردا هاتووه و پیَشنیازى ئه‌وه‌ش ده‌كات كه سه‌ر به موسلڕ بیَت. كه‌چى سه‌باره‌ت به قه‌زاى مه‌خموور. هه‌ڵویَستیَكى جیاى هه‌یه و ئه‌و قه‌زایه له‌سه‌ره‌تاى دامه‌زراندنیه‌وه سه‌ر به هه‌ولیَر بووه، به‌هه‌موو ناحیه‌كانیه‌وه، كه‌چى دیمستۆرا داوا ده‌كات ناحیه‌ى قه‌راجى لیَبكریَته‌وه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ى گوایه زۆرینه‌ى عه‌ره‌بى تیَدایه، ئه‌ى بۆچى بۆ ئه‌م قه‌زاش به‌هه‌مان پیَودانگى حه‌مدانییه باسى زه‌مانه‌تى مافه‌كانى عه‌ره‌به‌كانى قه‌راج ناكات له‌سایه‌ى حكومه‌تى هه‌ریَمى كوردستاندا، ئه‌وه په‌یرِه‌وكردنى سیاسه‌تى بانیَك و دوو هه‌وایه!. * سه‌باره‌ت به مه‌نده‌لى دیمستۆرا جه‌خت له‌وه ده‌كاته‌وه كه هه‌ر سه‌ر به دیاله بیَت. ئه‌وه له‌كاتیَكدایه ئه‌و ناوچه‌یه خاكى له‌میَژینه‌ى كوردستانه‌و سیاسه‌ته ره‌گه‌ز په‌رسته‌كانى رژیَمى به‌عس خه‌ڵكى كوردى ئه‌و ناوچه‌یه ده‌رپه‌راندووه، كه ده‌بوو دیمستۆرا باسى لابردنى ئه‌و زوڵمه‌و جیَبه‌جآ كردنى هه‌نگاوه‌كانى ئاساییكردنه‌وه‌ى ماده‌ى (140)ى بكردایه نه‌ك یه‌ك لایه‌نه‌و به‌بـآ خواستى خاوه‌ن مافه‌كان پیَشنیازى له‌و جۆره بكریَت، كه ئه‌وه خۆى له‌خۆیدا پشتگیرى و به‌رجه‌سته‌كردنى سیاسه‌ته دزیَوه‌كانى رژیَمى پیَشووه. ئه‌وه‌ى به‌شیَوه‌یه‌كى گشتى له‌شیكارى راپۆرته‌كه‌ى دیمستۆرادا تیَبنى ده‌كریَت ئه‌وه‌یه كه ره‌چاوى چه‌ند پیَودانگیَكى ئیدارى و ئه‌منى كۆمه‌ڵایه‌تى و ئابوورى و ئامار و پیَكهاته‌ى دانیشتوانى كردووه، كه هه‌ر هه‌موو ئه‌وانه‌ى به‌قازانجى ناوه‌ند شكاندۆته‌وه‌و ره‌چاوى راستییه میَژوویى و جوگرافییه‌كانى نه‌كردووه. ته‌نانه‌ت ئه‌نجامى هه‌ڵبژاردنه‌كانى ساڵى (2005)یشى به‌هه‌ند وه‌رنه‌گرتووه، كه سه‌ربارى ئاسایى نه‌كردنه‌وه لیستى كوردى ده‌نگى به‌رچاوى له‌وناوچانه به‌ده‌ستهیَناوه. راپۆرته‌كه ئه‌و نه‌خشه‌ى ریَگه‌یه‌شى فه‌رامۆشكردووه. كه ماده‌ى (140) بۆ چاره‌سه‌رى كیَشه‌ى ئه‌و ناوچانه دایناوه كه خۆى له‌ئاساییكردنه‌وه‌و ئامار و راپرسیدا ده‌بینیَته‌وه و ئه‌و هه‌نگاوانه ئه‌گه‌ر به‌رِیَكوپیَكى ئه‌نجام بدریَت له‌قازانجى گه‌لى كوردستاندا ده‌بیَت. له‌دوا ئه‌نجامدا ده‌گه‌ینه ئه‌و راستییه‌ى كه ئه‌م راپۆرته شیكارییه‌ى دیمستۆرا به‌شیَوه‌یه‌كى گشتى دژ به خواست و داخوازییه ره‌واكانى گه‌لى كوردستانه كه ده‌یان ساڵه قوربانى بۆ ده‌دات و راستییه میَژوویى و جوگرافییه‌كانى فه‌رامۆشكردووه‌و هیچ حسیابیَكى بۆ ئیراده‌ى گه‌لى كوردستان نه‌كردووه، هه‌ر بۆیه‌ش هه‌قى خۆیه‌تى له‌سه‌ر ئاستى میللى و ره‌سمى ئه‌و راپۆرته به‌توندی ره‌ت بكریَته‌وه، ده‌بیَت ئه‌وه بزانین كه پیَشنیازه‌كانى ناو راپۆرته‌كه هیچ پابه‌ندییه‌كى یاسایى و ده‌ستوورى له‌سه‌ر حكومه‌تى عیراق و حكومه‌تى هه‌ریَم در وست ناكات و وه‌ك پیَشنیازیَكی بآ كاریگه‌ر ده‌میَنیَته‌وه. نووسینی: خه‌لیل عه‌بدوڵڵا
ڕێكه‌وتی بڵاوكردنه‌وه: 2008-06-14 15:06:12
بۆچوونه‌كان
|
هه‌ڵبژارده‌ی وتاره‌كان
|
||||||
|
|
||||||||