|
ئه‌مڕۆ ڕۆژی:
پێنچ شه‌ممه 9- 9- 2010
زاینی, كاتژمێر:
14:15:1
ماڵپه‌ڕی خــــــــه‌رمانان
| ||||||||
|
| ||||||||
|
| ||||||||
|
جاران كاولۆكان شاری رواندز بوو‌ه و ڕواندزی ئێستا هاوینه هه‌وار بوو‌ه خاوه‌نی مێژوێكی تایبه‌ت و كۆنه
پر له‌سه‌روه‌ری و قوربانیه. كوردتسان هه‌تا سه‌ده‌ی ده‌یه‌میش به ( ووڵاتی خه‌ڵدیا ) به ناوبانگ بوو‌ه ، كه په‌یوه‌سته به ناوی ( خه‌ڵدی ) و په‌رستگاكه‌ی له رواندز بوو‌ه كه‌واته ئه‌م شاره مێژووێكی زۆر كۆنی هه‌یه كه دیارترین مێژووی ( میرنشینی میری سۆران ) ه و دامه‌زرێنه‌ره‌كه‌شی ( عیسای كوری كۆلۆس ) ه ، كه یه‌كه‌م میری ئه‌م میرنشینه و سه‌ر به هۆزی سامه‌كانی ناوچه‌ی سۆران كه له رواندز و ده‌وروبه‌ری نیشته‌جێ بوونه. ئه‌م میرنشینه له ماوه‌ی (400) جوار سه‌د ساڵ ته‌مه‌ن ، ده‌سه‌ڵاتی ناوچه‌ی سۆرانیان به ده‌ست بوو‌ه ، فراوانترین ده‌سه‌ڵاتیان له سه‌رده‌می (( میر محمد )) پاشای گه‌وره بوو‌ه ، ڕواندز له سه‌رده‌می ئه‌م میره مه‌زنه (( پاشای گه‌وره)) پایته‌خت بوو‌ه ، وه كارخانه‌ی تۆپی به سه‌رپه‌رشتی (( وه‌ستا ره‌جه‌ب )) لێ دامه‌زراوه‌و چه‌ندین كۆشك و قه‌ڵا له لایه‌ن وه‌سات (( برایمی ماویلی )) دروست كراوه ، كه تاكو ئێستاش پاشماوه‌و ئاسه‌واری هه‌ر ماوه. ئه‌م میرنشینه حوكمی هێرا تاكو هاتنی هێرشی سێ لایه‌نی ( عوسمانی و ئیرانی و والی به‌غداد ) بۆ سه‌ر ئه‌ـ میرنشینه‌و روخاندنی و داگیركردنی ئه‌م شاره له لایه‌ن عوسمانیه توركه‌كان له ساڵی 1836 ز . هه‌ر له‌و كاته‌وه ڕواندز و كوردستان تووشی چه‌ندین داگیركه‌ری یه‌ك له دووای یه‌ك بوو‌ه و تاڵان و وێران كردن مه‌ینه‌تی ژیانی خه‌ڵكه‌كه‌ی بوو‌ه ، كه ئه‌ویش زیاتر له به‌ر هه‌ڵكه وتووی شوێنێكی گرنگ و ستراتیژی بوو‌ه له ناوچه‌كه‌دا. له ساڵی 1917 ڕوسه‌كان شاری ڕواندزیان داگیر و وێران كرد وه له ساڵی 1918 به‌ریتانیا هاته ڕواندز له % 20 له شار نه مابوون و به‌ره و ناوچه‌كانی ده‌وروبه‌ری كۆچیان كرد بوو ئه‌ویش له‌به‌ر هێرشه یه‌ك له دووای یه‌كه‌كانی عوسمانیه توركه‌كان و ڕوسیه‌كان و داگیر و تاڵان و وێران كردنی ئه‌م شاره جوانه . هاتنی ئینگلیز بۆ ڕواندز گه‌رانه‌وه و ده‌ست پێ كردنه‌وه‌ی ژیانێكی نوێ و خۆش تر بوو ، خه‌ڵك په‌یتا په‌یتا ده‌هاتنه‌وه شار ، هه‌رزانی و هێمنی ئارامی باڵی به‌سه‌ر شاره‌كه دان‌و بوو ، له كانونی یه‌كه‌می 1918 (( مێچه‌ر نوێڵ )) بوو‌ه یه‌كه‌مین حاكمی سیاسی به‌ریتانیا بۆ به‌رێوه‌به‌ری كاورباری ڕواندز ، دووای ئه‌و سێ كه‌سی تر دانران ، به‌ڵام ئه‌وه‌نده‌ی پی ناچێت كێشه‌یه‌كی گه‌وره له نێوان (( نوری باویل ئا‌غا )) و (( كاپتن كرك )) دروست ده‌بێ ، به‌هۆی ئه‌م كێشه‌یه‌وه بار‌و دۆخی ناو شاری رواندز تێك ده‌چێت و ئاڵۆزی پشێوی ده‌كه‌وێته ناو بۆیه (( كاپتن كرك )) له شار نامێنێت و (( حاجی نه‌ورۆزه‌فه‌ندی ڕواندزی )) به وه‌كاله‌ت له جێگای خۆی به جێ دێلێێت تاكو (15) ی كانونی یه‌كه‌می 1919 (( ئیسماعیل به‌گی كوری سه‌عید به‌گی كوری عه‌وڵا پاشای میرانی باپشتی ڕواندزی )) ده‌بێته جێگری اكمی سیاسی به‌ریتانی بۆ به‌رێوه‌بردنی كا‌ور باری ڕواندزێ. ئیسماعیل به‌گی مۆیه داگیرساوه‌كه‌ی بنه‌ماڵه‌ی میرانی سۆران یه‌كێك بوو‌ه له كه‌سایه‌تی ئازادخوازه نه‌ته‌وه‌یییه‌كان میرانی سۆران یه‌كێكه بوو‌ه له كه‌سایه‌تیه ئازادیخوازه نه‌ته‌وه‌ییه‌كان ، كاك ئه‌سعد عه‌دۆلی ده‌ڵێ : ( ئیسماعیل به‌گ له‌سه‌ر ئه‌م بیروباوه‌ڕه دابووه ، كه كورد به‌هاتنی ئینگلیز ده‌گاته ئامانج له به‌ر ئه‌وه هه‌ر له یه‌كه‌م رۆژی گه‌یشتنی كاربه‌ده‌ستی ئینگلیز بۆ ڕواندز پێشوازی كردووه و ده‌ستی یارمه‌تی بۆ نوێكردنه‌وه و دامه‌زراندنی دام و ده‌زگا سه‌ڤپه‌رشتی كاره‌كان درێژكردووه و له‌و په‌ری دڵخۆشی دابووه كاتێك هه‌واڵی دروستكردنی رێگای ( گه‌لی ئعه‌لی به‌ع) بیستووه ، به ئومێدی ئه‌وه بوو‌ه كه قوتابخانه‌و نه‌خۆشخانه و پێشكه‌وتنی به‌م رێگایه‌وه ده‌گاته ناچه‌كان. هامیلتۆن ده‌ڵێ : ئیسماعیل به‌گ هه‌رده‌م به ئاواتی پێشكه‌وتن و سه‌ربه‌خۆیی كوردستان بوو‌ه ، له لای ئێمه ده‌یگۆت ده‌بێ رۆژێك دابێ له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست ، كوردستان وه‌كو سویسرا‌و ئه‌وروپای لێ بێت ، هه‌روه‌ها له‌و بیر و باوه‌ڕه دابوو به كردنه‌وه‌ی رێگای گه‌لی عه‌لی به‌گ ئاواته‌كه‌ی دێته‌دی ، بۆیه هه‌رده‌م ده‌ستی یارمه‌تی بۆمان درێژ ده‌كرد. كاك ( مه‌عروف چیاوۆك ) له بابه‌تی داواكه‌رێكی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان دا ده‌لێت : كاتێك جه‌عه‌فه‌ر پاشای وه‌كیلیی سه‌رۆك وه‌زیران و مێچه‌ریانی نوێنه‌ری سامی هاتنه هه‌ولێر بۆ ئه‌وه‌ی نه‌زری خه‌ڵكه‌كه وه‌ربگرن و ده‌رباره‌ی په‌یمانی ساڵی 1930 له دانیشتنێك دا ، جه‌عفه‌ر پاشا پرسیاری له (( خدر احمد پاشای دزه‌یی )) كرد ، چتان دهه‌وێ ؟ ئه‌ویش له‌وه‌ڵام دا ووتی : ( خه‌ڵكی سلێمانی چیان ده‌وێ ئێمه‌ش ئه‌وه‌مان ده‌وێ ) ، ئیسماعیل به‌گ بێ ئه‌وه‌ی پرسیار لێ بكرێ هه‌ستایه سه‌ر پێ و ووتی : ( سه‌ربه‌خۆیه‌كی ته‌واومان ده‌وێ ) جه‌عفه‌ر پاشا به توڕه‌بوونه‌وه هاواری كرد ووتی ( دانیشه ، بۆ بچووكی نازانی چتان ده‌وێ ). ئیسماعیل به‌گ كه‌سایه‌تیه‌كی رۆشینبیری سیاسی نه‌ته‌وه‌كه‌مان بوو ، هه‌رده‌م بۆ به‌ده‌ستهێنانی ئازادی و سه‌ربه‌خۆی كوردستان به‌ره‌نگاری كاربه‌ده‌ستانی پاشای عیراق ده‌بۆوه، یه‌كێك بوو له هاوخه‌باتو و هاوخه‌مانی (( سید ته‌های شه‌مزینی )) ، ئینگلیز په‌ره‌یه‌كی زۆر په‌ره‌یه‌كی زۆری به‌م گه‌نجه سه‌ربه‌خۆ خوازه ده‌دا ، بۆیه پاشای عیراق لێی ترسا و هه‌ستا به نوێ كردنه‌وه‌ی دوژمنایه‌تیه‌كی كۆن له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌یه‌کی هاوخه‌بات و خزم كه بنه‌ماڵه‌ی (( نوری باویل ئا‌غا )) بوو، كه ئه‌م دوژمنایه‌تیه بوو‌ه هۆی شه‌هید بوونی (( ئیسماعیل به‌گی )) سه‌به‌خۆ خوازی و لێك ترازانی هه‌ردوو بنه‌ماڵه و گه‌وره‌ی ئه‌م شاره و گه‌یشتنی پاشای عیراق به ئامانج و مه‌به‌سته‌كانی بنه‌ماڵه‌ی باویل ئا‌غا یه‌كێك بوون له بنه‌ماڵه‌خانه‌دان و ئازاد و قاره‌مانه‌كانی شاره‌كه‌یان ، ده‌وری دیاریان هه‌بوو له شۆرشه‌كانی كورد، له هه‌موویان دیارتر (( نوری باویل ئا‌غا )) یه‌كه مێژووی تامه‌نی ژیانی بریتی بوو‌ه له ( راكردن و برسیه‌تی و بۆسه و شۆرشی شێخ محمد و شۆرشه‌كانی بارزان 1930، 1932، 1943 ، 1945 و شه‌ره‌كانی ئاكرێ و رانیه و باتاس و جه‌رگ سوتان و دادگای و به‌ندیخانه و پشوودانێكی كورت و ئه‌ییلوول نه‌خۆشی و گۆرستانی گه‌رده گه‌رد. جوگرافیایی رواندز شاری رواندز ده‌كه‌وێته ناوچه‌ی سۆران و له ناوچه‌یه‌كی شاخاوی هه‌ڵقوڵاوه‌و له‌سه‌ر قه‌ڵایه‌كی به‌رز دامه‌زراوه ، ده‌وروبه‌ری به دۆڵ رووبار ده‌وره‌دراوه ر به سێ رێگا ده‌توانین بچینه ژوورێ ئه‌م شاره جوان و رازاوه‌یه رێگاكانی ( كاولۆكان و بێ خاڵ و ڕانیه‌یه). رواندزی قه‌ڵای دێرین و به‌رز ده‌كه‌وێته باكووری شاری هه‌ولێر و رۆژئاوای كوردستانی ئیران و باشوور و باشوری رۆژهه‌ڵاتی ناوچه‌ی بادینان. نیبور له سه‌ده‌ی (18) هه‌ژده هاتۆته رواندز به‌م شێوه‌یه وه‌سفی ده‌كات و ده‌ڵێت (رواندز له‌سه‌ر چیایه‌كی سه‌خت روانراوه، به هه‌ردوو لای دۆڵی بچكۆڵه هه‌یه ی تاكه رێگایه‌ك هه‌یه هه‌ڵده‌كشێت بۆ ناو شاره‌كه . رواندزو ده‌وروبه‌ری زستانی ته‌رو بارانێكی زۆری لێ ده‌بارێت و هاوینی مام ناواه‌ندی و به هاریشی جوان و رازاوه‌یه. وشه‌ی رواندز وشه‌ی رواندز له دوو برگه پێك دێت:- یه‌كه‌م:- ڕوان كه به مانای هۆزێكی كورد دێت كه له‌وێ ژیاون كه ئه‌ویش هۆزی (( ڕواندزی )) بوو‌ه. دووه‌م :- دز به مانای قه‌ڵا دێت ، له زمانی كوردی كۆن ، واتا رواندز به مانای (( قه‌ڵای رواندز)) دێت له ماڵپه‌ڕی http://www.rwandz.tk/ وه‌رگیراوه نووسینی: ڕه‌واندز ت ك
ڕێكه‌وتی بڵاوكردنه‌وه: 2008-07-25 06:00:05
بۆچوونه‌كان
له‌لایه‌ن: Bagzada
ڕێكه‌وتی ناردن: 2008-11-29 23:45:08
Slaw kaka..
dest xosh lo aw wasf krdnay rwandze.. chand tebiniyakm haya agar regam bday.. 1.. bnamaray mirina soran la mir Kalos bagi ra dast pe akat.. nawakat nusia kolos janabtan..agar rasty bkanawa (Kalos) dwaye zor basi isma3il bag dakan.. nawi Smail bag bua.. kuri la3lixane.. isma3il nabua. dwayesh pashay gawra nawi pashay kora bua azizm. awana nawi tarixin hiwama waki xoy bnuserenawa. 3. ka zorm pe shti chaka nawi Rwandzt ba chaki nusia u rawanduzt nanusia.badaxawa zor kass ..nawakayan tekdaya. wa xozga handkisht basi Xarande krdbaa..awish taqrixa.. destt xosh bi kaka..her bji.. kateki shad.. Bagzada |
هه‌ڵبژارده‌ی وتاره‌كان
|
||||||
|
|
||||||||