|
ئه‌مڕۆ ڕۆژی:
دووشه‌ممه 6- 9- 2010
زاینی, كاتژمێر:
21:12:46
ماڵپه‌ڕی خــــــــه‌رمانان
| ||||||||
|
| ||||||||
|
| ||||||||
|
جیهانگیری پاڵه‌په‌ستۆده‌خاته سه‌ر مرۆڤه‌كان ، سنووره‌كان له‌رێگه‌ی ئاڵووێری بازرگانی و گه‌شت و سه‌فه‌ری به كۆمه‌ڵ و په‌یوه‌ندیه‌كان ،ده‌سرێنه‌وه .
ئه‌گه‌ر بیروباوه‌ڕی دینی له‌م جیهانه هاوپه‌یوه‌نده‌دا ، كار له‌سه‌ر لێكترازانی مرۆڤه‌كان ده‌كا ، ئه‌گه‌ر بڕوای دینی ده‌بێته مایه‌ی ناكۆكی و ململانه‌ی نێوان مرۆڤه‌كان ، ئه‌و ئه‌گه‌ره وه‌ك شمشێری دووسه‌ر وایه ، هه‌م مرۆڤایه‌تی زه‌ره‌ری تێدا ده‌كا و هه‌م باوه‌ڕداران . به مانایه‌كی ڕونتر ئیدی چه‌مكی بیروباوه‌ڕ ، ته‌ریب و هاومانای به‌رژه‌وه‌ندی و دادوه‌ری و میهره‌بانی و هاوسوزی نی یه – كه پێویسته دین بۆ خۆی وابێ – به‌ڵكو بڕوای دینی و نه‌عره‌ته و نه‌زعه‌ی تائیفی و رق وكینه‌ی دین په‌رستی ، هاومانا بوونه. له‌سه‌رینی دیراسه‌كردنی چه‌ند مانگه‌م بۆ پێشكه‌شكردنی سیمینارێك له زانكۆی ئه‌مریكایی بێڵ له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته ، قه‌ناعه‌تم چوه سه‌ر گرنگی و زیندوویی ئه‌و مه‌سه‌له‌یه، ئه‌و كاره بۆ من هه‌ر ته‌نیا چالاكیه‌كی فكری نه‌بوو ئه‌وه‌نده‌ی بڕوام وا بوو كه كارێكی یه‌كجار به‌كه‌ڵكه. ئه‌گه‌ر ئێمه تۆپی پارسه‌نگی نێوان بڕوا و جیهانگیری ده‌ست نه‌خه‌ین ، وا جیهان چاوه‌ڕێی گه‌ف و مه‌ترسی مه‌زن ده‌بێته‌وه، نه هه‌ر ئه‌وه گلۆباڵه ناتوانێ وه‌ك خوازراوه ، سه‌ربكه‌وێ . له پای ئه‌و خۆ خه‌ریك كردنه‌م (10) وانه‌م هه‌لگۆزیون ، لێره كورتیان ده‌كه‌مه‌وه :- 1- پێمان خۆش بێ یان نا، بڕوای دینی گرنگی و مه‌زناتی هه‌یه، ملیاره‌ها له مرۆڤه‌كان ره‌دوو باوه‌ڕی دینی ده‌كه‌ون. 2- دینداری تامان (په‌رژین) ناكرێ و پاشه‌كشه ناكا ، ڕه‌نگه له جێ‌جێیان كێرڤه‌كه‌ی دابكشێ ، به‌ڵام ئه‌مه گشتگیر نیه نا به‌ڵكو له زور جێ‌ی دنیا نه‌ش ونما ده‌كا . 3- بڕوای دینی له‌ده‌ستی دێ نه‌خشێكی ئه‌رێی وازی بكا ، بۆ نموونه له پشتگیری كردنی ئامانجه‌كانی گه‌شه‌پێدانی نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان ، كه كات به‌ندی بۆ كراوه و له‌سه‌ره‌تای هه‌زاره‌وه كاری بۆ ده‌كرێ ، له‌وان ئامانجان كه‌م كردنه‌وه‌ی راده‌ی ژماره‌ی هه‌ژاران و ده‌سته‌به‌ركردنی گه‌شپێدان. كه‌نشت و مزگه‌وت و دامه‌زراوه دینی یه هندوس و جووه‌كان له‌و به‌ستێنه‌دا كاری جوان و به‌سوودیان كردووه. ده‌شێ پێچه‌وانه‌كه‌شی راست بێ ، دین له شكۆفه‌پێدانی جولانه‌وه فه‌نده میتالی و توندره‌وه‌كان ده‌ورێكی دی ببینێ . 4- گلۆباڵه گه‌له كۆمه‌ڵی فره دین فۆرمۆڵه ده‌كا ، بۆ نموونه ئه‌و له‌نده‌نه‌ی پێش (30) ساڵان منی تێدا ده‌ژیام ، ته‌واو جیاوازه له‌و له‌نده‌نه‌ی كوڕه بچوكه‌كه‌می له ئێستادا تێدا ده‌ژی (ئه‌م په‌ره‌گرافه به‌ده‌ستكاریه‌وه وه‌رگێڕدراوه) ، ئه‌مه بۆ ئه‌وروپا و ووڵاته یه‌كگرتوه‌كانیش هه‌ر وایه. 5- له پێناو هه‌ڵسوڕانێكی ئه‌كتیڤ ، جیهان گیری پێویستی به ڕه‌گ داكوتانی به‌هاكانی له بابه‌تی ده‌ست پاكی و متمانه به‌یه‌كتری بوون و كرانه‌وه و دادپه‌وه‌ری هه‌یه. 6- باوه‌ڕی دینی تاكه ئامراز نییه ، به‌ڵام ئامرازێكی گرنگه، له‌ڕێی به‌ره‌و پێش بردنی ئه‌و به‌هایانه ، ئه‌گه‌ر ئه‌و دینه له‌گه‌وهه‌ری خۆیدا كراوه بێ، ئه‌گه‌ر پشت ببه‌ستێ به هاوسۆزی و هاوكاری ئه‌وانی دی ، نه دینێك له‌سه‌ر بنه‌مای به‌كۆیله‌كردن، وه‌ستابێ . 7- بۆ ئه‌وه‌ی گلۆباڵ بگه‌شێته‌وه و بخزێته هه‌موو كون و قوژبنێكه‌وه ،گه‌ره‌كه ده‌ست مایه‌یه‌كی كۆمه‌لاَیه‌تیمان هه‌بێ ، ئه‌ویش متمانه‌ِ بوونه به یه‌كتری وباوه‌ڕبوونمانه به ئاینده. رۆحیانه‌ت- ئه‌گه‌ر ده‌سه‌واژه‌كه به‌جێ بێ – به‌شێكی گرنگی ئه‌و ده‌ستمایه كۆمه‌لاَیه‌تی یه پێك دێنێ . 8- لێ له‌سه‌رده‌مانێكی دیاریكراوی جیهان گیری و كۆمه‌ڵه فره دینه‌كان، ده‌بێ رۆحیانه‌ت به‌خشنده و لێ بوورده ، نا به‌ڵكو ده‌بێ ڕێز له باوه‌ڕه دینییه‌كانی جودا دینان بگرێ. 9- كلیلی رێزگرتن له لێك حاڵی بوونمان دایه ، بۆیه پێویسته دیراسه‌ی دینه‌كان و سه‌ره‌مۆنیا و كه‌لتوره‌كانی یه‌كدی بكه‌ین و به‌باشی تێ یان بگه‌ین. 10-دامه‌زراوه دینییه‌كان ده‌بێ پشتیوانی ئه‌و پرۆسیسه بكه‌ن ، وه له وێوه رێگه به وه‌رچه‌رخان له بروای دینی دا بده‌ن، تا ئه‌و بروایه ببێته توانستێكی ئه‌رێ و بنیات نه‌ر وپێشكه‌وتنخواز. بۆیه بڕوای دینی مه‌زناتی و گرنگی خۆی هه‌یه ، به‌هاكانیش هه‌روانه، زه‌مینی تێكه‌ڵ كردن وپێكه‌وه گونجاندنیان له‌م جیهانه‌ی ئێمه‌ی تێدا ده‌ژین ، تا ڕاده‌یه‌كی زۆر به‌ستراوه‌ته‌وه به ئه‌گه‌ره‌كانی سه‌ركه‌وتن و خۆش گوزه‌رانی و پێكه‌وه ژیان ، دیاره ئه‌ڵته‌رناتیڤه‌كه‌شی گرژی و ململان و زه‌برو زه‌نگه. له‌ڕووی پراكسیسه‌وه ئه‌مه چ ده‌گه‌یه‌نێ ؟ پێشتر له‌و بروایه‌دابووم گلۆباڵه كرده‌یه‌كی بێ به‌هایه، به‌دڵنیایی یه‌وه وای بۆ ده‌چووم پێویسته مرۆڤ له‌سه‌رده‌می جیهان گیری دا بۆ ده‌سته‌به‌ركردنی دادپه‌روه‌ری تێ بكوَشێ، وه‌كو ئیدیا و ئامانجێكی دیاریكراو ، نه‌ك له‌ڕێی هه‌ڵسوڕان و كۆشانی تایبه‌تی . به‌ڵام ئێستا ڕام گورٍِیوه ، ته‌نگژه‌ی ئابووری جیهانی تیشك ده‌خاته سه‌ر فاكته‌ری ئه‌و ڕاگوڕینه . ئه‌و ته‌نگژه‌یه‌ی ئێستا، به‌یه‌كه‌م ته‌نگژه‌ی ئاكاری ده‌ژمێردرێ ، ده‌مانخواست ئه‌وه رووی نه‌دابا – ئه‌مه‌ش هه‌ست نه‌كردنه به به‌رپرسیارێتی- ته‌نگژه‌كه درێژی خایاند به هۆی نه‌بوونی متمانه ، چونكه ئیدی خه‌ڵك متمانه‌ی به سیستمه‌كان و به‌هاكان نه‌ماوه ، به‌تایبه‌تی به‌های متمانه به وانی دی – وه‌ك ئه‌وه‌ی پشت به یه‌كێكی دی ببه‌ستی . تێروانینێكی دوور مه‌ودا له جێگه‌ی كه‌ڵه‌كه‌كردنی قازانجی كورت مه‌ودا ، به‌دیاریكراوی ده‌توانێ زامنی گێڕانه‌وه‌ی متمانه بێ به دۆخی ئابووریمان . نووسینی: تۆنی بلێر
ڕێكه‌وتی بڵاوكردنه‌وه: 2009-01-06 22:43:35
بۆچوونه‌كان
|
هه‌ڵبژارده‌ی وتاره‌كان
|
||||||
|
|
||||||||