|
ئه‌مڕۆ ڕۆژی:
پێنچ شه‌ممه 9- 9- 2010
زاینی, كاتژمێر:
13:52:40
ماڵپه‌ڕی خــــــــه‌رمانان
| ||||||||
|
| ||||||||
|
| ||||||||
|
ئه‌وه بۆ ماوه‌ی چه‌ند ساڵه، پاش ڕۆخانی ده‌وڵه‌تی به‌عس و له‌سێداره‌دانی سه‌دام،ی دیکتاتۆردا، گه‌لانی عێراق له‌سه‌ر قانون و به‌رنامه‌یه‌کی هاوبه‌ش بۆ ووڵات ڕێک که‌وتن. ئه‌م به‌رنامه‌و یاسه فیدرالیه، به‌دڵی هه‌موو پێکهاته‌کانی عێراق بوو، ئه‌نجامه‌که‌شی ئه‌وه‌بوو که زۆرینه‌ی دانیشتوانی عێراق ده‌نگی به‌ڵێ، یان بۆ ئه‌م د‌ه‌ستوره‌دا. یه‌کێک له‌و ماده چاره‌نووس سازانه بۆ کورد ئه‌و ماده‌بوو که‌داوا ده‌کات پاش سه‌رژمێری به‌ویستی دانیشتوان خۆیان ئه‌وناوچانه بگه‌ڕێندرێنه‌وه سه‌ر هه‌رێمی کوردستان، که له‌کاتی سه‌رده‌می باعس دا گۆڕدرابون و خرابوونه سه‌ر پارێزگاکانی تری عێراق که دوورن له‌هه‌رێمی کوردستانه‌و‌ه، ئه‌م پلان و پاشان جێبه‌جێ کردنه‌ش له‌لایه‌ن حکومه‌تی به‌عسه‌وه به‌بێ خواستی دانیشوانی ئه‌و ناوچانه ڕویدا. که‌رکوک شارێکی مێژوویی پڕ نه‌وت و به‌نرخی کوردان، که‌مێژوو، به‌ڵگه‌کان ئه‌وه به‌باشی ده‌سه‌لمێنن،که شاری که‌رکوک بۆ هه‌میشه زۆرینه‌ی دانیشتوانه‌که‌ی کورد بوه و سه‌ر به هه‌رێمی کوردان بووه. به‌ڵام له‌هه‌مان کاتیش دا چه‌ندان که‌مه نه‌ته‌وه‌ی تریش وه‌کو تورک و عه‌ره‌ب له‌و شاره‌دا ده‌ژین. ئه‌م بڕیاره، له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارانی توندڕه‌وی عه‌ره‌به‌وه هه‌وڵی پوچه‌ڵکردنه‌وه‌ی به‌رده‌وامی بۆده‌درێ، له‌هه‌مان کاتیش دا باقی ده‌سه‌ڵاتدارانی تری غه‌یری کوردی ، به عه‌ره‌ب و تورک و حکومه‌تی تورکیاشه‌وه هه‌وڵی وه‌دواخستن و پش گوێ خستنی ئه‌م ماده‌یه ده‌درێ که‌به ماده‌ی ١٤٠ ناسراوه. ده‌سه‌ڵاتدارانی کوردیش هه‌م له‌هه‌رێم و هه‌میش له‌ناو حکومه‌تی عێراقی به‌رده‌وام له هه‌وڵ دان که‌داکۆکی له‌م خاڵه بکه‌ن و به‌هێڵی سوری له‌قه‌ڵه‌م بده‌ن، به‌ڵام تاکو ئێستا و بۆ چه‌نده‌مین جار ئه‌م ماده‌یه له ماوه‌ی خۆی لایدا، کاری پێ نه‌کرا، به‌ئاشکرا به‌ربه‌ست بۆ به‌ڕێوبه‌ران و هه‌ڵسوڕاوانی ئه‌م ماده‌یه دروست ده‌کرێ، ته‌نانه‌ت گه‌وره به‌رپرسانی عیراقیش بانگه‌شه‌ی ئه‌وه ده‌که‌ن که ئه‌و ماده‌یه ماوه‌ی ڕه‌سمی خۆی له‌ده‌ست داوه و کاری پێ ناکرێ، به‌ڵام به‌داخه‌وه هیچ کاردانه‌وه‌یه‌ک له ده‌سه‌ڵاتی کوردی دا نابینین. ئایه ده‌کرێ ئه‌م ماده‌یه هه‌روا دوابخرێ؟؟؟ کێ به‌رپرسیاره؟؟ چی بکرێ باشه؟؟؟ کێ بیکا ؟؟؟ که‌ی ئه‌م ماده‌یه جێ به‌جی ده‌کرێ؟؟ ... ئه‌مانه‌و چه‌نان پرسیاری تر له‌م باره‌وه.... ته‌وه‌ری گفتوگۆیه‌کی کراوه بۆ خوێنه‌ران. نووسینی: خه‌رمانان
ڕێكه‌وتی بڵاوكردنه‌وه: 2009-01-28 02:41:55
بۆچوونه‌كان
له‌لایه‌ن: peyam
ڕێكه‌وتی ناردن: 2009-02-17 01:10:46
Eger bi vî şêwazî û bi vê sîyaset û reftara rêberên kurdan kar bi meşe dê desthelatdatîya kurdan li silêmanî û hewlêrê jî lawaz bibe.
Maf çi caran nahêne da belko maf herdem têne standin , kerkukk jî xaka kurdaye û divê ew xak bête standin yan ne çi caran bihîvî xwazîyan kerkuk nabe kurdistan له‌لایه‌ن: که‌رکوک
ڕێكه‌وتی ناردن: 2009-02-15 13:10:52
کێشه‌ی که‌رکوک مامه خۆشبێ! بزانین مامه به‌م فڕو فێڵانه‌ی چمان بۆ ئه‌کا. ؟؟؟؟؟
له‌لایه‌ن: دڵ شکاو
ڕێكه‌وتی ناردن: 2009-02-01 21:38:41
که‌رکوک دڵی کوردستانه و هه‌ر ده‌بێ بگه‌ڕێته‌وه باوه‌شی خاکی کوردسان. خه‌تی کێ‌یه؟ خه‌تای سه‌رکرده‌کانمانه که هه‌ر خ‌ریکی گیرفان پڕکردن و ئاگایان له مافی کورد نیه.
له‌لایه‌ن: azad
ڕێكه‌وتی ناردن: 2009-01-28 03:26:02
کورد تازه ئه‌بێ به‌شه‌ڕ که‌رکوک بۆسه‌ر خاکی هه‌رێم بگه‌ڕێنێته‌وه، عه‌ره‌ب فرسه‌ت په‌رستن هه‌رکاتێک بۆیان بکرێ ئه‌وه‌ی بۆ کرورد کراوه ئه‌یسه‌ننه‌وه. به‌کوردی و به کورتی کورد ئه‌بێت ببێته ئیسڕایلی دووه‌م، وا بکات که نه‌ک عێراق به‌ڵکو هه‌موو عه‌رب لێی بترسن. ئه‌گه‌ر کورد وا نه‌کات ئه‌بێ ئێمه هه‌میشه له عه‌ره‌ب بترسین و بڕیاری ئه‌وان جێبه‌جێ بکه‌ین سوپاس بۆ ئه‌م باسه به‌که‌ڵکه‌تان.......
|
هه‌ڵبژارده‌ی وتاره‌كان
|
||||||
|
|
||||||||