|
ئه‌مڕۆ ڕۆژی:
پێنچ شه‌ممه 9- 9- 2010
زاینی, كاتژمێر:
13:38:31
ماڵپه‌ڕی خــــــــه‌رمانان
| ||||||||
|
| ||||||||
|
| ||||||||
|
و نه‌به‌ردى و چاونه‌ترسی تایبه‌تمه‌ندى دیارى كه‌سایه‌تى كورد و پێناس و ناس ناوى نه‌ته‌وه‌یی خه‌ڵكى كورد بووه.
له‌هه‌موو سه‌رده‌مێك دا ناعه‌داڵتى و نابه‌رابه‌رى یه‌كێك له‌هۆكانى سه‌رهه‌ڵدانى راپه‌رین و شۆرِشه‌كان بووه. كوردى به‌ش مه‌ینه‌ت له‌دێرزه‌مانه‌وه ده‌ستى نه‌ویستانى سته‌مگه‌رى به‌سه‌ره‌وه بووه و نه‌ته‌نیا هه‌ستى به عه‌داله‌ت نه‌كردووه به‌ڵكو مافى ژیانیشى لێسه‌ندراوه و پێی ره‌وا نه‌بیندراوه. ده‌سه‌لاتداره سته‌مگه‌ره‌كان به‌رده‌وام ویستوویانه كورد بخه‌نه ژێر فه‌رمانى خۆیان و له‌جیات به مرۆڤ زانینى ئه‌و مرۆڤانه‌ى كه هه‌روه‌ك خۆیان مرۆڤن و سیاسه‌تى حیساب نه‌كردن، له‌ئاست كوردیان په‌یره‌و كردووه و هه‌وڵ دراوه كه‌رامه‌ت و ئینسانه‌تى له‌كورد و كوردستانیان وه‌ربگیردرێ. به‌لام گه‌لى كورد ئه‌و گه‌له نه‌بووه كه له‌حاست ئه‌و غه‌در و سته‌مانه بێده‌نگ بێ و مل كه‌چ بكا، به‌ڵكو هه‌میشه هه‌ڵوه‌داى ژیانى سه‌ربه‌ست و عیزه‌تمه‌ندانه بووه. هه‌رگیز ته‌عداى نه‌كردۆته سه‌رمافى هیچ كه‌سێك و زوڵم و ته‌عداشی له‌هیچ نه‌ته‌وه و سته‌مگه‌رێك قه‌بووڵ نه‌كردووه. له‌هه‌ركات و قۆناغێك دا كه بێگانه هاتووه و زوڵم و زۆر و ناعه‌داڵه‌تى سه‌پاندووه، كورد ده‌ستى داوه‌ته چه‌ك و به‌رخودان و موقاوه‌مه‌ت و له‌ورێگه‌یه‌شدا له‌دانى هه‌ر نه‌وعه قوربانى و گیان فیدایێك سڵى نه‌كردوه و هه‌زاران داستانى نه‌به‌ردى و حه‌ماسه‌ى به‌ورئاسایانه‌ى له‌دیرۆكى جولانه‌وه مافخوازه‌كانى تۆمار كردووه. كورد ئاماده‌ى به‌خشینى گرانبه‌هاترین نیعمه‌تى خوداوه‌ندى بووه، به‌لام هه‌رگیز ژیانى كویله‌یی و زه‌لیلى و بێ كه‌رامه‌تى قه‌بووڵ نه‌كردووه. گه‌لى سته‌ملێكراوى كورد له‌مێژه له‌گه‌ڵ ژیانى چه‌رمه‌سه‌رى و به‌ش مه‌ینه‌تى ده‌سته‌ویه‌خه‌یه و له‌كۆنه‌وه بۆ نه‌هێشتنى ئه‌و سته‌مانه و ده‌سته‌به‌ركردنى ژیانى سه‌ربه‌ست و ئه‌وه‌ى شیاوى مرۆڤه هه‌وڵ ده‌دا و خه‌بات و به‌رخودان و گیانبازى ده‌كا. رژیمه سته‌مگه‌ره یه‌ك له‌دواى یه‌كه‌كانى ده‌سه‌لاتدار به‌سه‌ر كوردستان دا، بوونه‌ته هۆى وێران بوون و كاولكردنى كوردستان و هه‌میشه كوردستانیان له‌دواكه‌وتوویی و نه‌هامه‌تى دا هێشتۆته‌وه و به جۆرها شێوه كوردیان قه‌لاچۆكروه و له‌ناوبردووه. له‌هه‌ر قۆناغێك به بیانوویێك كوردیان چه‌وساندۆته‌وه و ده‌یان به‌رچه‌سپ و تاوانى درۆیان دواى كورد خستووه.له‌كاتێك دا كه باسیان له‌برایه‌تى و به‌رابه‌رى شیعه‌و سوننى كردووه، كوردیان به كافر زانیوه و فه‌تواى كوشتن‌یان بۆ سادر كردووه. له‌كاتێك دا كه به كۆن ترین دامه‌زرێنه‌رى ئێرانیان زانیون، به‌لام له‌به‌رانبه‌ر دا به بیگانه و به‌كرێگیراوى لاوه‌كی و جیاخوازیان ناوبردوون. گه‌لى به‌شخوراوى كورد باش له‌و سیاسه‌ته‌ى ده‌سه‌لاتداره دیكتاتۆره‌كان گه‌یشتووه و بۆیه به‌رده‌وام له‌خه‌بات و راپه‌رین نه‌وێستاوه و به‌رێگه‌ى جۆراوجۆر بۆ ده‌سته‌به‌ر كردنى مافه‌كانى و لابردنى ژیانى به‌ش مه‌ینه‌تى هه‌وڵ و خه‌باتى كردووه. بزووتنه‌وه ره‌واكانى كورد به ته‌واوى كه‌م و كورییه‌كانیه‌وه و به‌له‌به‌رچاو گرتنى هه‌ل و مه‌رجى تایبه‌تى قۆناغى سه‌رهه‌ڵدانیانتوانیویانه ئه‌گه‌ر به ئامانجى كۆتایی خۆشیان نه‌گه‌ن، به‌لام ده‌سكه‌وتى گه‌وره‌یان ببێ و لانى كه‌م هاوارى زولم نه‌ویستیان توانیوێتى گوێى زاڵمان و سته‌مگه‌ران كه‌رِ بكا و به گوێیان دابدا كه نه‌ته‌وه‌ى كورد ناعه‌داڵه‌تى سته‌م و كویله‌یی قه‌بووڵ ناكا. سازمانى \"خه‌بات\" یه‌ك له‌و رێكخراوه تێكۆشه‌ر و ماندووى نه‌ناسانه‌یه كه له‌قۆناغێك له‌مێژووى كورد دا له‌دژى ته‌واوى ناعه‌داڵه‌تى و زولم و زۆره‌كان له‌به‌رانبه‌ر ده‌سه‌لاتدارانى پاوانخواز و حه‌ق نه‌بیست هاته مه‌یدان و بوو به نوێنه‌رى توێژێكى گه‌وره‌ى جه‌ماوه‌رى كوردستانى ئێران. له‌گه‌رمه‌ى راپه‌رینى دژى ده‌سه‌لاتى پاشایه‌تى و له‌دواى سه‌ركه‌وتنى راپه‌رینى جه‌ماوه‌ر و له‌سه‌ر كارلابردنى نیزامى پاشایه‌تى كۆمه‌ڵه كه‌سایه‌تێكى ناسراو و به باوه‌ر و شۆرِشگیرى كورد كه رابردووێكى پاك و بێگه‌ردیان هه‌بوو و كه‌سانێكى خوشناو و خۆشه‌ویستى جه‌ماوه‌ر بوون، ده‌ستیان به‌كار كرد و به پێى توانا ئه‌ركه نه‌ته‌وه‌ییه‌كانى گه‌له‌كه‌یان جێ به‌جێ كرد. ئه‌و جه‌ماوه‌ر ماوه‌ێكى زۆر له ده‌فته‌رى مامۆستا شێخ عیزه‌ئه‌دین هه‌ڵسوورانیان هه‌بوو، له‌دواى ئه‌وه‌ى كه ده‌فته‌رى مامۆستا شیخ عیزه‌ئه‌دین له‌راگه‌ێندراوێك دا ئه‌رك و كاره‌كانى خۆى سنووردار كرد. ژماره‌یێك مامۆستا و هه‌ڵسوورێنه‌رانى ده‌فته‌ر به سه‌رۆكایه‌تى جه‌نابی مامۆستا شێخ جه‌لال حسێنى (سازمانى خه‌بات ى نه‌ته‌وایه‌تى و ئیسلامى كوردستانى ئێران) یان دامه‌زراند. سازمانى خه‌بات، ده‌ستى به چالاكى و هه‌ڵسوران كرد و له‌ماوه‌ێكى كه‌م دا په‌ل و پۆى بۆ سه‌راسه‌رى كوردستان هاویشت و له‌ناودڵى هه‌موو كوردێك دا جێى خۆى كرده‌وه. سازمانى خه‌بات ى كوردستان به رێبه‌رایه‌تى به‌رێز و تێكۆشه‌ر مامۆستا سه‌یید جه‌لال ا‌لدین حوسێنى بوو به هیوا و ئاواتى توێژێكى زۆرى كومه‌ڵگاى كوردستان و پول پول لاوان و خه‌ڵكى كوردستان په‌یوه‌ستى ریزه‌كانى ده‌بون. سازمانى خه‌بات به باوه‌رى قوڵى رێبه‌رایه‌تى و دامه‌زرێنه‌رانى به ئازادى و رزگارى نه‌ته‌وه‌یی و به‌ئیمان به خوا مویارزه دژ به درژیمى نگریسى ئاخوندى ده‌ست پێكرد و له‌سالانى سه‌ره‌تاى دامه‌زراندنى به به‌رێوه‌بردنى عه‌ملیاتى سه‌رسوورهێنه‌رى نیزامى و بلاوكردنه‌وه‌ى بیرى كوردانه له‌ناوجه‌ماوه‌ره‌كه‌ى دڵى دژمنانى خسته له‌رزه‌وه و ته‌نگى به به‌كرێگیراوانى رژیم هه‌ڵچنى. له‌دواى تێپه‌رینى ماوه‌ێك و به‌دانى رۆژانه‌ى قۆربانى و شهید، چالاكیه یه‌ك له‌دواى یه‌كه‌كانى پێشمه‌رگه ئازا و قاره‌مانه‌كان و ناسینى باشترى سازمانى خه‌باات له‌لایه‌ن جه‌ماورى خه‌ڵك واى كرد، سازمان له‌ماوه‌ێكى زۆر كه‌م دا گه‌شه‌سه‌ندنێكى به‌رچاو ببینێ و بتوانێ به حه‌قیقه‌ت نوێنه‌رایه‌تى و رێنوێنى خه‌ڵكه سته‌م لێكراوه‌كه‌ى بێ. دامه‌زرانى سازمان به بێ ده‌ستى لاوه‌كى و له‌سه‌رده‌ستى گه‌ل و له‌قوولایی كوردستان و به سه‌ربه‌خۆیی سیاسی و فیكرى و هه‌روه‌ها به به‌رزكردنه‌وه‌ى شیعار و بیرورِاى زۆرینه‌ى هه‌ره زۆرى خه‌ڵكى كوردستان و به لێهاتووى رێبه‌رایه‌تى و كار و تێكۆشانى به‌رده‌وام توانى وه‌ك خۆشه‌ویسترین سازمانى خه‌باتكار له‌ناودڵى جه‌ماوه‌رى كوردستان ریشه داكوتێ و ببێته هیوا و ئاواتى ئازارچێشتووى كوردستان ئێران. له‌ماوه‌ى كار و خه‌باتى نه‌پساوه‌ى سازمانى خه‌بات وێراى كه‌م وكۆرى و نه‌بوونیه‌كان، به ئیمانى قایمى رێبه‌رایه‌تى به سه‌ركه‌وتن و باوه‌رى پۆلایینى پێشمه‌رگه گیان له‌سه‌ر ده‌سته‌كانى و باوه‌ر به گه‌یشتنى كورد به‌سه‌رجه‌م مافه‌كانى، خه‌بات و كارى خۆى درێژه پێداوه و به خۆشیه‌وه له‌وماوه دورودرێژه دا ناپاكى و په‌ڵه‌ى رِه‌شى له‌مه‌یدانى خه‌بات و كارى سیاسی لێ نه‌بیندراوه. له‌دواى تێپه‌رینى ١٧ ساڵ به‌سه‌ر كونگۆره‌ى دووهه‌م و به‌هه‌ست كردن به‌و ئاڵوگۆره خێرایانه‌ى كه له‌جیهان و ناوچه‌كه و كوردستان له‌حاڵى روودانن و به‌هه‌ست كردن به‌وه‌ى كه شێوه‌ى خه‌بات و هه‌لسووران پێویسته به‌له‌به‌رچاو گرتنى هه‌ل ومه‌رجى ئه‌مرۆیی ئاڵوگۆرى به‌سه‌ر دابێ و هه‌روه‌ها هاتنه ئاراى بارودۆخێكى تایبه‌ت له‌سیاسه‌تى جیهانى و ناوچه‌یی و هه‌ل و مه‌رجى نوێى گۆران له‌تاكتیك و به هێنانه مه‌یدانى سیاسه‌تى نوێى ته‌شكیلاتى و رێكخراه‌ویی به‌ستنى كونگره‌ى سێهه‌مى سازمانى زه‌روورى كرد. له‌به‌هارى ساڵى ١٣٨٤ كونگره‌ى سێهه‌مى سازمان به‌ناوى كونگره‌ى پێش كه‌وتن له‌باره‌گاى ناوه‌ندى سازمان به‌سترا و له‌دواى ٣ رۆژ كارى به‌رده‌وام به سه‌ركه‌وتووى كۆتایی به‌كاره‌كانى هێنا. كونگره‌ى سێهه‌مى سازمان نوقته وه‌رچه‌رخانێكى گرینگ بوو له‌مێژووى موباره‌زاتى سازمان و له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ى كه ئاڵ و گۆرى زءر به جێ و بریارِاتى شیاوى تێدا په‌سه‌ند كرا، بوو به هۆى ئه‌وه‌ى سازمان بتوانێ هه‌نگاوێكى گه‌وره بۆ پێش كه‌وتنى خۆى بهاوێ و توانى به گیانێكى تر و باشتر و چالاكتر له‌جاران له گۆره‌پانى خه‌بات دا هه‌ڵسوورانى سیاسی درێژه پێ بدا. له‌كۆنگره‌ى سێهه‌مى سازمان كاك بابه‌شێخى حوسێنى به سكرتێرى گشستى سازمان هه‌ڵبژێردرا و ناوى سازمانى خه‌بات ى نه‌ته‌وایه‌تى و ئیسلامى كوردستانى ئێران (خه‌بات) كورتكراوه به سازمانى خه‌بات ى كوردستانى ئێران و به‌رنامه و په‌یره‌وى سه‌رده‌میانه و ئه‌مرۆیی په‌سه‌ند كرا. له‌دواى كونگره‌ى سێهه‌م هه‌روه‌ك له‌یه‌كه‌م خاڵی ئه‌ساسنامه دا هاتووه سازمان بۆ ده‌سته‌به‌ر كردنى كورد به مافه‌كانى له‌چوارچێوه‌ى حكومه‌تێكى دیموكراتیك و پارله‌مانى هه‌وڵ ده‌دا. به‌ومانایه‌ى كه ده‌سه‌لات و هێزى سیاسی ده‌بێ به ده‌ست خه‌ڵكه‌وه بێ و سه‌رچاوه‌ى حكوومه‌ت خه‌ڵك ده‌بێ و هه‌روه‌ها نوێنه‌رانى سه‌رجه‌م چین و توێژه‌كانى كۆمه‌ڵگاى كوردستان مافى به‌شدارى له‌حكوومه‌ت و ده‌سه‌لاتیان هه‌یه به بێ جیاوازى و نیسبه‌تى ده‌سه‌لاتیان ده‌گه‌رێته‌وه بۆ راده‌ى پشتیوانى جه‌ماوه‌ر و ده‌نگیان له‌ناو خه‌ڵك دا. خاڵَێكى گرینگ كه له‌ئه‌نجامى به‌ستنى كونگره‌ى سێهه‌م وه‌دى هات گۆرینى ئامانجى دامه‌زراندنى حكوومه‌تێكى ئیسلامى له‌كوردستان به حكوومه‌تێكى دیموكراتیك بوو، له‌هه‌مان كاتدا به‌له‌به‌رچاو گرتنى هه‌ل و مه‌رجى كوردستان له‌خاڵى سێهه‌مى به‌رنامه و په‌یره‌وى ناوخۆ له‌ئامانجه ئیستراتژییه‌كان باس له‌وه‌كراوه كه ده‌بێ سه‌رجه‌م كه‌مینه ئایینیه‌كان رێزیان لێبگیرى و ده‌ره‌تان بۆنه‌ش و نماكردن و به‌رێوه‌بردنى رێوره‌سمه ئایینیه‌كان بره‌خسێندرێ و له‌هه‌مان كاتدا سازمان ده‌بێ ئیسلام وه‌ك یه‌كێك له‌سه‌رچاوه‌كان بۆ قانون دانان كه‌ڵكى له‌َوه‌رگیرێ. سازمان ده‌بێ هه‌وڵ بدا به شێوه‌یێكى پێش كه‌وتووانه و دوور له‌ده‌مارگرژى و ته‌عسوباتى توندره‌وانه‌ى ئایینى نه‌هێلێ و ئیزن به كه‌س نه‌درێ بێ رێزى به دینى پیرۆزى ئیسلام و باقى ئه‌دیان بكرێ و له‌هه‌مان كاتدا ده‌رفه‌تى كه‌ڵكى نابه‌جێ وه‌رگرتن له‌دین به كه‌سیش نه‌درێ. له‌به‌شێكى تر‌ى ئامانجه ئیستراتژییه‌كان هه‌ڵوێستى سازمان له‌سه‌ر سیستمى ده‌سه‌لاتدارى حكوومه‌ت به‌و شێوه‌یه ده‌بردرِاوه. سازمان فیدرالیزمى وه‌ك شێوه‌یێك له‌شێوه‌كانى سیستمى به‌رێوه‌به‌رى له‌ئێرانى فره‌نه‌ته‌وه و فره‌ئایین پێ باشه، به‌لام سیستمى فیدالیزم له‌كاتێك دا كه كۆده‌نگێكى له‌نێو ته‌واوى پێكهاته‌ى ئێران له‌سه‌رنه‌بێ هه‌رگیز ناتوانێ جێگیر بێ، بۆیه سازمان له‌سه‌ر ئه‌و باوه‌ریه به‌رز كردنه‌وه‌ى ئه‌و دروشمه به بێ كۆده‌نگى تێكراى نه‌ته‌وه‌كان له‌ئێران ناكرێ و له‌داهاتوودا ئه‌گه‌ر ئه‌و كۆده‌نگیه، له‌نێو ته‌واوى نه‌ته‌وه‌كانى ئێران دروست بوو، سازمانى خه‌باتیش پشتیوانى لێده‌كا و سیستمى فیدرالیزمى وه‌ك نمادى یه‌كێتیه‌كى دڵخوازانه له‌نێو جیاوازییه‌كان پێ باشه. هه‌ر بۆیه له‌ئێستا دا، سازمان دروشمى خودمختارى هه‌ڵده‌گرێ و له‌هه‌مانكاتدا باوه‌رى وایه له‌چوارچێوه‌ى رژیمى ئاخوندى دا هیچ ماف و خواستى نه‌ته‌وه‌كه‌مان و ئازادیخوازان وه‌دى نایێَ و تاكه رێگه بۆ نه‌مانى مه‌ینه‌تى و ئازاره‌كان له‌سه‌ر خه‌ڵكى كوردستان، روخان و له‌ناوچوونى سیستمى ده‌سه‌لاتدارى ویلایه‌تى فه‌قیهه به تێكرِاى باڵه‌كانیه‌وه‌یه. نووسینی: سه‌ید كامیل نوورانى فه‌رد
ڕێكه‌وتی بڵاوكردنه‌وه: 2009-08-29 17:35:20
بۆچوونه‌كان
|
هه‌ڵبژارده‌ی وتاره‌كان
|
||||||
|
|
||||||||