|
ئه‌مڕۆ ڕۆژی:
پێنچ شه‌ممه 9- 9- 2010
زاینی, كاتژمێر:
13:52:7
ماڵپه‌ڕی خــــــــه‌رمانان
| ||||||||
|
| ||||||||
|
| ||||||||
|
ئه‌مجاره‌ش به‌شێك له خه‌ڵكى ئێران وه‌كوو جاره‌كانى پێشوو هه‌ڵبژاردنیان بایكۆت كرد و به‌شێكى تریش ئه‌گه‌ر ده‌نگیشیان دابێت، ده‌نگیان به نه‌ویستنى ئه‌و سیاسه‌تانه‌دا كه حكوومه‌ت له ٣٠ ساڵى رابردوودا گرتبوویه پێش. یان كوردگووته‌نى له‌ترسی ئاگر پاڵیان وه‌مارى دابوو. ئه‌وجاره‌ش ئه‌حمه‌دى نژاد هه‌رچه‌ند رێژه‌یێكى زۆر كه‌مترى له دوو پاڵێوراوى به‌ناو ئیسلاحخوازه‌كان وه‌ده‌ست هێنا، به‌لام بۆ جارى دووهه‌م به‌پێچه‌وانه‌ى راى خه‌ڵك به سه‌رۆك كۆماری رژیمى ئاخوندى دیاری كرایه‌وه. هه‌ر چه‌ند ئه‌حمه‌دى نژاد له‌لایه‌ن رێبه‌رى ئێران عه‌لی خامنه‌ئی پشتیوانیی لێده‌كرا و ناوبراو به‌ئاشكرا ـ وه‌ك له سه‌ردانى بۆ كوردستان بینیمان ـ ته‌بلیغی بۆ ده‌كرد، له‌لایێكى دیكه‌شه‌وه هه‌موو راگه‌یێنه حكوومیه‌كان وه‌كوو رۆژنامه و ته‌له‌فزیۆن و سایته‌كانى ئینترنێت و.... به قازانجى ئه‌حمه‌دى نژاد كاریان ده‌كرد و هه‌روه‌ها سوپاى پاسدارانى رژیم و سه‌رجه‌م هێزه نیزامیه‌كانى ئیدئۆلۆژیك به‌ته‌واوى مانا به قازانجى ئه‌حمه‌دى نژاد كاریان ده‌كرد. رژیم له‌پێناو دانانه‌وه‌ى ئه‌حمه‌دى نژاد هه‌وڵى زۆری دا و ته‌نانه‌ت به دانى پووڵ و وه‌عد و به‌ڵێنیی جۆراوجۆر، ماڵ به ماڵ ده‌گه‌رِان. به‌و حاڵه‌ش ئه‌حمه‌دى نژاد له راستیدا كه‌مترین ده‌نگى وه‌ده‌ست هێنا و نه‌یتوانى به‌ربه‌ره‌كانیی خه‌ڵكى نه‌یار به حكوومه‌ته پرِله‌شكسته‌كه‌ى بكات. به‌لام ئاكامى هه‌ڵبژاردنه‌كان و دیموكراسی بۆ رژیم قه‌بووڵ نه‌كرا و ئه‌حمه‌دى نژادیان به سه‌رۆك كۆمار راگه‌یاند. رژیم له‌سه‌ره‌تادا هه‌موو هه‌وڵێكى بۆ ئه‌وه بوو خه‌ڵك بۆسه‌ر سندووقه‌كانى ده‌نگدان راكێشێ و وێنه‌یه‌كى نماییشی له دیموكراسی بۆ هه‌ڵبژاردن نیشانى دونیاى ده‌ره‌وه بدات و مانۆرێكى ته‌بلیغیی پێوه بكات. به‌لام هه‌ر وه‌ك رژیم ئاكامى راسته‌قینه‌ى هه‌ڵبژاردنى بۆ قه‌بووڵ نه‌كرا، ئاوا خه‌ڵكیش به‌رپه‌رچى كۆدتاى رژیمیان داوه و به هه‌موو جیهانیان نیشاندا كه چیتر ژێر باری سته‌م و ناعه‌داڵه‌تى ناچن و له ماف و داواكانى خۆیان ده‌ست هه‌ڵناگرن و سه‌رۆك كۆماری دیكتاتۆر و مورته‌جعیان قه‌بووڵ نیه.
راپه‌رِینى خه‌ڵكى ئازادیخوازى ئێران ده‌سكه‌وتى گرینگى بۆ شۆرِشى ئازادیخوازیی به‌دواوه بوو و سه‌رنجى راى گشتیی جیهانى زیاتر بۆلاى خه‌باتى ئازادیخوازانه‌ى خه‌ڵكى ئێران راكێشا و هه‌روه‌ها پێگه‌ى رژیمى ئاخوندیی له ناو كۆمه‌ڵگه‌ى جیهانیدا له‌رزۆكتر كرد و درزێكى وه‌هاشى خسته ناو رێبه‌راتیی رژیم به هه‌موو جه‌ناح و بیر و بۆچوونه‌كانیه‌وه كه تازه هیچ هێزێك ناتوانێ له‌سه‌ر یه‌ك سفره كۆیان بكاته‌وه. هه‌ر وه‌ك ره‌فسه‌نجانى پێش به‌رِێوه‌چوونى هه‌ڵبژاردن له ژێرنامه‌كه‌یدا بۆ خامه‌نه‌ئی نووسیبوو: سرچشمه شاید گرفتن به بیل چو پرشد نشاید گرفتن به پیل رژیم له‌دواى هه‌ڵبژاردنه‌كان له ناو جه‌رگه‌یه‌وه تووشی قه‌یرانێكى قووڵ بوو و ته‌نانه‌ت مه‌شروعیه‌تى رێبه‌رى رژیمیش بۆ یه‌كه‌مین جار له ته‌مه‌نى سی ساڵه‌ى خۆیدا له‌لایه‌ن ئاخوندانى ده‌سه‌لاتداره‌وه هاته ژێر پرسیار. به‌لام رژیم وا هه‌ڵس و كه‌وت و ته‌زاهور به قوده‌ره‌ت ده‌كا وه‌ك ئه‌وه‌ى كه كه‌س له كێشه‌كانى ناوخۆی ئێران ئاگادار نه‌بێ. بێ شك ئه‌و فرِو و فیشالانه‌ى كه رژیمى ئێران بۆ خۆبه‌زل نیشاندان به دونیاى ده‌ره‌وه ده‌یكات، شتێكى زۆر لاوازه و دونیاى ده‌ره‌وه‌ى پێ ناترسێ، به‌تایبه‌ت كه زۆرینه‌ى وه‌لاتانى نه‌یارى رژیمى ئێران خاوه‌نى پێشكه‌وتووترین هێزى نیزامین. هه‌روه‌ها سیاسه‌ته‌كانى رژیم له‌ناوخۆشدا كرِیارى نیه و خه‌ڵك پشتیوانى له سیاسه‌ته ناوخۆیی و ده‌ره‌وه‌كانى رژیم ناكه‌ن. به‌تایبه‌ت له ٤ ساڵى رابردوودا كاركردى حكوومه‌ت به‌تایبه‌ت به سیاسه‌تى هه‌ڵه‌ى ئابوورى و هه‌رِه‌شه و لاساریه‌كانى ئه‌حمه‌دى نژاد و په‌ره‌پێدانى به‌رنامه ناوكه‌ییه‌كانى رژیم، جگه له ته‌ریك كه‌وتنه‌وه له كۆمه‌ڵگاى جیهانى و دۆرِان شتێكى دیكه‌ى بۆ خه‌ڵكى ئێران به‌دیاری نه‌هێنا. ئه‌وه له‌حاڵێكدا بوو كه هه‌م خه‌ڵكى ئێران و هه‌م دونیاى ده‌ره‌وه ـ به پاخۆشبوون یان پاناخۆشبوون ـ له ٤ ساڵى رابردوودا ئه‌حمه‌دى نژادیان به سه‌رۆك كۆمارى ره‌سمیی ئێران قه‌بووڵ بوو. به‌لام له ٤ ساڵى داهاتوودا حكوومه‌تى ئه‌حمه‌دى نژاد، ته‌واویه‌تى رژیم چ له‌ناوخۆ و چ له ده‌روه‌ى وه‌لات له‌گه‌ڵ كێشه‌ى مه‌شرووعیه‌ت به‌ره‌ورِوو ده‌كا و ده‌بێ چاوه‌رِوانى شكست و دۆرِانى زیاترى رژیم و ته‌حریمى ئابوورى زیاتر له‌لایه‌ن وه‌لاتانى جیهان به‌تایبه‌ت رۆژئاوا بین. له‌ناوخۆی وه‌لاتیشدا ئیتر خه‌ڵك له پێشێلكاریه‌كانى رژیم خۆش نابن و له هه‌ر بۆنه و مه‌راسمێكدا كه هه‌لیان بۆ برِه‌خسێ بیزاریی خۆیان له‌و رژیمه ده‌رده‌برِن. نووسینی: سه‌روه‌ر محمدى
ڕێكه‌وتی بڵاوكردنه‌وه: 2009-09-10 20:14:57
بۆچوونه‌كان
|
هه‌ڵبژارده‌ی وتاره‌كان
|
||||||
|
|
||||||||