|
ئه‌مڕۆ ڕۆژی:
پێنچ شه‌ممه 9- 9- 2010
زاینی, كاتژمێر:
13:57:49
ماڵپه‌ڕی خــــــــه‌رمانان
| ||||||||
|
| ||||||||
|
| ||||||||
|
دیاره مه‌رجیش نیه كه حه‌تمه‌ن ده‌بێ له‌هه‌ر كۆنگره‌یێكدا ئاڵ و گۆرِ له به‌رنامه و شێوه‌ى سیاسه‌ت و ئیستراتیژیدا بێته دی. به واتایێك ئه‌گه‌ر له كۆنگره ئاڵ و گۆرِ له سیاسه‌ت و به‌رنامه‌دا نه‌هاته دی، ئه‌وه ئه‌و ماناى لێوه‌رناگیرێ كه كۆنگره‌كه سه‌ركه‌وتوو نه‌بووه. نكۆڵى له‌وه ناكرێ كه به‌ستنى كۆنگره و لێدوان و به‌دواداچوونى ئه‌رك و كاری رابردوو، قسه له‌سه‌ر سیاسه‌ت و هه‌ڵوێسته‌كانى ته‌شكیلات بۆخۆی كارێكى گه‌وره‌یه و نوقته گۆرِانێكه له ئه‌ركى سازمانى و ته‌شكیلاتى.
لێره‌دا دێمه سه‌ر ئه‌سڵى مه‌به‌سته‌كه‌م و ئه‌وه‌ى گه‌ره‌كمه باسی ده‌كه‌م. باس له سازمانى خه‌بات ى كوردستانى ئێران و به‌ستنى كۆنگره‌ى چواره‌میه‌تى، سه‌ره‌تا به‌پێویستى ده‌زانم به‌كورتى باسێك له رابردووى سازمان و كۆنگره‌كانى بكه‌م. سازمانى خه‌بات ى كوردستانى ئێران له ساڵى ١٣٥٩ى ك.خ له كوردستانى ئێران دامه‌زرا. دامه‌زرانى سازمانى خه‌بات ى كوردستانى ئێران به‌شێوه‌یێكى كوت و پرِ و له حه‌زى چه‌ند كه‌س و ئامانج و مه‌به‌ستى تاكه‌كه‌سیه‌وه دانه‌مه‌زرا، ره‌نگه ریشه‌ییترین هۆ بۆ پێك هاتنى سازمانى خه‌بات بوونى بۆشایی له جوولانه‌وه‌ى ئازادیخوازیی كورد له كوردستانى ئێران‌دا وجوودى هه‌بوو. كه هه‌ر ئه‌و بۆشاییانه پێكهاتنى سازمانى خه‌باتى كرده زه‌رووره‌تێكى حه‌تمى و مێژوویی. به‌كورتى بوونى سازمانى خه‌بات له جوولانه‌وه‌ى گه‌لی كورد، به‌و خه‌تى فكریه‌ى كه ته‌نیا له چوارچێوه‌ى خواستى نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانى و هاوباوه‌رِ له‌گه‌ڵ زۆربه‌ى هه‌ره‌زۆری جه‌ماوه‌رى كوردستان بوو، رووداوێكى گرینگ بوو. لێره‌دا ئه‌و پرسیاره خۆ ده‌نوێنێ كه بۆچی سازمانى خه‌بات نه‌یتوانى به‌و خه‌ت و فكریه نیشتمانیه به‌پێی چاوه‌رِوانیه‌كان، په‌ره بستێنێ؟ وه‌لامى ئه‌و پرسیاره زۆری ده‌وێ، كه هه‌وڵ ده‌ده‌ین به‌كورتى به‌شێكیان بخه‌ینه به‌رچاو. یه‌كه‌م كۆسپ له گه‌شه‌سه‌ندنى سازمان، ناته‌بایی له ریزه‌كانى سازمانى خه‌باتدا له رابردوودا و بوونى كه‌سانى قازانج په‌ره‌ست و ناشۆرِشگێرِ و ساغ نه‌بوونه‌وه له‌سه‌ر شۆرِش و له‌سه‌ر سازمانى خه‌بات. بوونى ئه‌و نه‌وعه كه‌سانه له سازماندا و نه‌بوونى نه‌زم و دسیپلینى ته‌شكیلاتى واى كرد سازمان تووشی نه‌وعێك له كه‌مكارى و خولانه‌وه له دایره‌یێكى ته‌سكدا بێ. هه‌ر له‌چوارچێوه‌ى بانه‌زمى و كه‌م كاریی ته‌شكیلاتیدا ده‌كرێ نه‌به‌ستنى كۆنگره‌كانى سازمان له كات و واده‌ى خۆیدا به‌هۆیێكى دیكه‌ى ئه‌و راكدى و گه‌شه‌نه‌كردنه‌ى سازمان له‌بارى ته‌شكیلاتى و سیاسیه‌وه بژمێرین. بێگومان له به‌رِێوه‌نه‌چوونى كۆنگره‌كان كه ده‌بوو سازمان تائێستا ٧ كۆنگره‌ى بگرتایه، هه‌موو ئه‌ندامانى سازمان به دڵسۆز و نادڵسۆزه‌وه لێی به‌رپرسیارن، كه تا ئێستاش زیانى ئه‌و كه‌مكاریه كه له نه‌بوونى نه‌زم و دسیپلین له رابردوودا هه‌بووه پرِ نه‌كراونه‌ته‌وه و تائێستاش نه‌تواندراوه وه‌ك پێویست كه‌م و كورتیه‌كان به یه‌كجاری چاره‌سه‌ر بكرێن. دیاره نابێ ئه‌و راستیه حاشا لێبكه‌ین كه به‌حه‌ق هێزى پێشمه‌رگه‌ى سازمانى خه‌بات و كادر و فه‌رمانده‌كانى پێشمه‌رگه زۆر دڵسۆزانه تێكۆشاون و كاریان كرد. هه‌ر بۆیه‌ش بوو، هه‌مووكات ده‌نگیان دلێر بوو له به‌رامبه‌ر دژمنان و نه‌یارانى سازمان و هه‌روه‌ها له‌به‌رامبه‌ر قازانج خوازان له ریزه‌كانی سازمانیشدا. وه‌ك پێشتر باسم كرد ته‌نیا مه‌به‌ستمه سه‌ره‌تایێكى كورت له كه‌م و كورِیه‌كانى باس بكه‌م، ده‌نا ئه‌گه‌ر به وردى له‌سه‌ر رابردوو بدوێم زۆری ده‌وێ و زۆر ده‌خایێنێ، ئه‌گه‌ر خودا یاربێ، ئه‌گه‌ر گونجا له بیره‌وه‌ریه‌كانم له‌سه‌ر مێژووى سازمان به وردى خاڵه لاوازه‌كان باس ده‌كه‌م و هه‌وڵیش ده‌ده‌م به بێ خۆبواردن راستیه‌كان بنووسم. ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر منیش تیایدا به‌رپرس بووبم. لێره‌دا ده‌ركه‌وت خاڵى سه‌ره‌كى هه‌ره دیار بۆ پێش نه‌كه‌وتنى سازمان نه‌بوونى دسیپلینى ته‌شكیلاتى كه دیارترینیان نه‌به‌ستنى كۆنگره‌كان له كات و واده‌ى خۆیدا بوو. هه‌ربۆیه ده‌بێ ئه‌و فه‌رهه‌نگه به ته‌واوى و به‌شێوه‌ى ریشه‌یی له سازماندا جاگیر بكرێ كه كۆنگره له واده‌ى خۆیدا ببه‌سترێ ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر رێژه‌ى ئه‌ندامانى به راده‌ى پێویست نه‌بوو ده‌بێ به كۆنفرانسێكى به‌رین هه‌وڵ بدرێ قه‌ره‌بووى به‌ستنى كۆنگره بكرێته‌وه. به‌تایبه‌ت كه كۆنگره یه‌كێكه له ئوسووله بنه‌رِه‌تیه‌كان و خاڵه به‌هێزه‌كان بۆ مانه‌وه‌ى هه‌ر سازمان و جه‌ره‌یانێكى سیاسی و ئه‌گه‌ر وشیارانه و دڵسۆزانه هه‌نگاو هه‌ڵگرین كۆنگره ده‌بێته خاڵ و به‌ڵگه‌ى به‌هێزى و گه‌وره‌یی سازمان و ئاكامى گه‌شه‌سه‌ندن و پێشكه‌وتن. ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر به هۆیێكى گونجاو نه‌تواندرا كۆنگره ببه‌سترێ پێویسته هۆی نه‌به‌ستن یا دواكه‌وتنى كۆنگره بۆ هاونیشتمانان و ئه‌ندامان و دۆستانى سازمان شی بكرێته‌وه. له‌گه‌ڵ بوونى كێشه و كۆسپه ناوخۆییه‌كان كه رێگربوون بۆ گه‌شه‌ى سازمان، كۆسپی ده‌ره‌كیش تا راده‌یێكى به‌رچا بوونه‌ته هۆی ده‌ست رانه‌گه‌یشتنى سازمان به ناوچه و شاره جیاجیاكانى كوردستان له‌سه‌رده‌مى خۆیدا. به‌داخه‌وه، فشاره‌كان و رێگریه‌كانى حیزبه‌كانى دیكه‌ى كوردستانى ئێران به‌تایبه‌ت ئه‌و كه‌ند و كۆسپانه‌ى له‌لایه‌ن حیزبی دێموكرات و كۆمه‌ڵه‌وه له‌سالانى رابردوودا بۆ سازمان درووست ده‌كران، كاریگه‌ریی زیانباریان به‌دواوه بوو. به‌شێكى به‌رچاو له هێز و تواناى سازمان بۆ دیفاع له مه‌وجوودیه‌ت و مانى خۆی به‌كار ده‌هێندرا و ئه‌و كۆسپانه‌ى لایه‌نه‌كان و ناچاربوونى سازمان به به‌كارهێنانى تواناكان بۆ پارێزگارى له مه‌وجوودیه‌تى سازمان هۆیێكى دیكه‌ى سه‌ره‌كی بوون له رێگه‌ى كار و هه‌ڵسوورِان و گه‌شه‌سه‌ندنى سازمان. له‌گه‌ڵ ئه‌و چه‌ند هۆیه‌دا كه ئاماژه‌م پادا، دووركه‌وتنه‌وه له‌ناو جه‌رگه‌ى جه‌ماوه‌ر و شار و ناوچه‌كانى كوردستان و گواستنه‌وه‌ى بنكه و باره‌گاكانى سازمان و هه‌روه‌ها سه‌رهه‌ڵدانى ناكۆكی له سازمان و له ئاكامدا جیابوونه‌وه‌ى ژماره‌یێك له كادره‌كانى سازمانى خه‌بات و چه‌ندین كێشه‌ى دیكه، به گشتى وایكرد سازمان له مه‌رحه‌له‌یێكدا نه‌توانێ خۆ بگرێته‌وه و ئه‌ركه‌كانى راپه‌رِێنێ. به‌لام به‌خۆشیه‌وه له ساڵى ١٣٨٠ به‌دواوه به هه‌وڵ و ماندووبوونى كادر و پێشمه‌رگه دڵسۆزه‌كانى سازمان تواندرا سازمان له به‌شێكى زۆر له گراكانى رزگاری بێ و به گرتنى سێهه‌مین كۆنگره‌ى له ره‌شه‌مه‌ى ١٣٨٥، قۆناغێكى نوێ هاته مه‌یدان و سازمان گه‌شه‌ى به‌رچاوى سه‌ند. هه‌رچه‌نده سه‌ركه‌وتنه‌كان و گه‌شه‌سه‌ندنى سازمان به راده‌ى چاوه‌رِوانیه‌كان نه‌بوون. له هه‌ل و مه‌رجه ئێستا كه باڵى به‌سه‌ر ره‌وتى سیاسیی كوردستاندا كێشاوه چه‌ند جۆر لێكدانه‌وه و پێناسه‌ى كاری سیاسی و ته‌شكیلاتى و شێوه‌ى به‌رِێوه‌به‌ریی ته‌شكیلات و رێبه‌ری و دامه‌زراوه‌یی حیزبی و سازمانى هاتوونه مه‌یدان كه ده‌بێ له‌به‌رچاویان بگرین و به وردى لێیان ده‌دوێین. درێژه‌ى هه‌یه.... نووسینی:
ڕێكه‌وتی بڵاوكردنه‌وه: 2009-10-19 11:20:36
بۆچوونه‌كان
|
هه‌ڵبژارده‌ی وتاره‌كان
|
||||||
|
|
||||||||