|
ئه‌مڕۆ ڕۆژی:
پێنچ شه‌ممه 9- 9- 2010
زاینی, كاتژمێر:
14:3:13
ماڵپه‌ڕی خــــــــه‌رمانان
| ||||||||
|
| ||||||||
|
| ||||||||
|
پلنیۆم به ده‌قیقه‌یێك وه‌ستان و فاته‌حه‌یێك بۆ رۆحى پاكى شه‌هیدانى رێگه‌ى رزگارى كورد و كوردستان به‌تایبه‌ت شه‌هیده سوورخه‌لاته‌كانى سازمانى خه‌بات ده‌ستى پێكرد.
سه‌ره‌تا به‌رێز سكرتێرى گشتى سازمان رِاپۆرتێكى له سه‌ر رووداوه‌كانى جیهان و ناوچه‌كه و ئێران و كوردستان و هه‌ل و مه‌رجى بزوتنه‌وه‌ى گه‌له‌كه‌مان پێشكه‌ش كرد. له راپۆرتى سكرتێرى گشتى دا باس له هه‌ڵوێستى كۆمه‌مه‌ڵگاى نێونه‌ته‌وه‌یی له حاست سیاسه‌ته شه‌رِئه‌نگێزیه‌كانى رژیم له ناوچه‌ى رۆژهه‌لاتى ناوه‌راست و جیهان به‌گشتى له‌لایێك و سیاسه‌تى سه‌ركوتى رژیم له به‌رانبه‌ر خه‌ڵكى ئێران له دواى شانۆى هه‌ڵبژاردنى رژیم كراوه. هه‌ر وه‌ها له راپۆرتى سكرتێرى گشتى هه‌ل و مه‌رجى كوردستانى ئێران و سیاسه‌ته‌كانى رژیم له حاست خه‌ڵكى كوردستان و كێشه كۆمه‌لایه‌تیه‌كان و بێكارى و گرانى و په‌ره‌گرتنى سیاسه‌تى سه‌ركوتى خه‌ڵكى كوردستان له ماوه‌ى ده‌سه‌لاتى پاسدار ئه‌حمه‌دى نژاد به تێكرِاو له چه‌ند مانگى رِابردوو به‌تایبه‌ت ئاماژه‌ى پێ كرابوو. له به‌شێكى دیكه‌ى راپۆرته‌كه‌یدان سكرتێرى گشتى تێروانینى سه‌باره‌ت به هه‌ل و مه‌رجى ناله‌بارى بزوتنه‌وه‌ى سیاسى له كوردستانى ئێران و داهاتووى ئه‌و بزوتنه‌وه‌یه كردوه. له درێژه‌ى كارى پلنیۆم دا به ووردى باس له كار و چالاكیه‌كانى سازمان له شه‌ش مانگى رابردوو كرا‌و، ئورگانه‌كان راپۆرتى كارى خۆیان پێشكه‌ش به پلنیۆم كرد، له به‌رانبه‌ریشدا ئه‌ندامانى پلنیۆم ره‌خنه و پێشنیارى خۆیان سه‌باره‌ت به چه‌ند پرسى گرینگى وه‌ك ته‌شكیلاتى ناوخۆ، و بارى ئابوورى سازمان بیر‌و رِا ئاڵووگۆرِ كرا. له به‌شێكى كارى پلنیۆم به ووردى باسى له سه‌ر باشتر به‌رێوه‌بردنى كونگره‌ى چواره‌مى سازمان كرا و له‌و باره‌وه چه‌ند پێشنیارى به‌كه‌ڵك پێشكه‌ش به كۆمیته‌ى ئاماده كارى كونگره كرا، تا كونگره‌ى چواره‌م به باشى و به سه‌ركه‌وتوویی كۆتایی به كاره‌كانى بێنێ. له سه‌ر پێوه‌ندى دۆستانه‌ى سازمان له‌گه‌ڵ هێز و لایه‌نه سیاسیه‌كانى كوردستان و ئێران له سه‌ر دۆستایه‌تى و هاوكارى پێ داگیرایه‌وه و پلنیۆم خوازیارى هاوكارى زیاتر له نێوان سازمانى خه‌بات و هێزه سیاسیه‌كان بوو. هه‌روه‌ها پلنیۆم، پێوه‌ندى له مێژینه‌ى له‌گه‌ڵ سازمانى موجاهیدینى خه‌لقى ئێران خسته به‌رباس و له كۆتاییدا پیرۆزبایی و خۆشحاڵى به‌رانبه‌ر به ئازادبوونى ٣٦ ئه‌ندامى بارمته‌ى سازمانى موجاهیدین ده‌ربرِی. پلنیۆم له دواى دوو رۆژ باس و رِاوێژ له سه‌ر مه‌سه‌له‌كان، دوانیوه‌رۆى رۆژى هه‌ینى ٢٤ى رِه‌زبه‌ر كۆتایی به كاره‌كانى هێنا. نووسینی:
ڕێكه‌وتی بڵاوكردنه‌وه: 2009-10-19 11:22:25
بۆچوونه‌كان
|
هه‌ڵبژارده‌ی وتاره‌كان
|
||||||
|
|
||||||||