|
ئه‌مڕۆ ڕۆژی:
پێنچ شه‌ممه 9- 9- 2010
زاینی, كاتژمێر:
13:44:21
ماڵپه‌ڕی خــــــــه‌رمانان
| ||||||||
|
| ||||||||
|
| ||||||||
|
سه‌عات ٩ پێش نیوه‌ڕۆی رۆژی پێنج شه‌ممه ٢٦ی سه‌رماوه‌زی ساڵی ١٣٨٨ی کۆچی خۆری به‌رانبه‌ر به ١٧ی دیسامبری ٢٠٠٩ ی زایینی ،
به خوێندنی فاتیحا و ده‌قیقه‌ێک بێده‌نگی بۆ رۆحی پاکی شه‌هیدانی کورد و کورستان به گشتی و شه‌هیدانی سازمانی خه‌بات ی کوردستانی ئێران به‌تایبه‌تی، ده‌ستی پێ‌کرد و له سه‌عات ١٢ی نیوه‌ڕۆی رۆژی یه‌کشه‌ممه ٢٠ی دیسامبر به‌رانبه‌ر به ٢٩ی سه‌رماوه‌ز ، کۆتایی به کاره‌کانی خۆێ هێنا. ده‌ستپێکی کاره‌کانی کۆنگره به وتارێکی پڕ نێوه‌رۆک له لایه‌ن به‌رێز و تێکۆشه‌ر مامۆستا سه‌ید جه‌لاله‌دین حسینی ، دامه‌زرێنه‌ری یه‌که‌می سازمانی خه‌بات ی کوردستانی ئێرانه‌وه ده‌ستی پێ‌کرد. پاشان راپۆرتی گشتی کومیته‌ی ناوه‌ندی هه‌ڵبژێردراوی کۆنگره‌ی سێهه‌می سازمانی خه‌بات ی کوردستانی له لایه‌ن به‌رێز کاک بابه‌شێخ حسینی سکرتێری گشتی یه‌وه پیشکه‌ش کرا. له‌و راپۆرته‌دا زۆر به وردی روودا و پێشهات و کێشه سیاسی و ئابوری و کۆمه‌ڵایه‌تی و ئاڵوگۆڕه جوراو جۆره‌کانی جیهان و ئێران و کوردستان ئاماژه‌یان پێکرا بوو، که دوای هه‌ڵسه‌نگاندن و تاوتوێ کردنی ، به تێکڕای ده‌نگ له لایه‌ن ئه‌ندامانی کۆنگره‌وه په‌سندکرا، که له داهاتوودا ده‌خریته به‌ر چاوی ئیوه‌ی به‌رێز. دوا به دوای راپۆرتی گشتی، لێدوانێکی به‌رین له سه‌ر کار و هه‌ڵسوڕانی سازمان له نێوان کۆنگره‌ی سێهه‌م و چواره‌م دا کراو کۆنگره به تێکرای ده‌نگ له سه‌ر دۆستایه‌تی و هاوکاری له نێوان هێز و لایه‌نه ره‌سه‌نه کوردستانیه‌کان پێی داگرت و بڕیار درا که بۆ پێک هێنانی پلادفۆڕمێکی هاوبه‌ش، هه‌موو تواناکان بخرێنه‌کار. پاشان په‌یامی هیز و لایه‌ن و که‌سایه‌تیه ساسیه‌کان خوێندراونه‌وه و له لایه‌ن ئه‌ندامانی کۆنگره‌وه به وه‌ردی سه‌رنج داران . به‌شێکی تری کاره‌کانی کۆنگره له ماوه‌ی ئه‌و چوار رۆژه‌دا بریتی بوو له پێداچوونه‌وه‌ی ورد به دانه‌دانه‌ی خاڵ و برگه‌کانی په‌یره‌و و پڕۆگرامی سازمان و دوای شیکردنه‌وه و راوێژی ورد له‌سه‌ریان و پێک هێنانی ئاڵ و گۆڕی پێویست له زۆر برگه و بابه‌ت و خاڵ دا، په‌سند کرا. کۆنگره‌ی چواره‌می سازمانی خه‌بات ی کوردستانی ئێران، سه‌ره‌ڕای سوور بوون له‌سه‌ر درێژه‌دان به‌خه‌بات و تێکۆشان له پێناو روخانی رژیمی ویلایه‌تی فه‌قیه بۆ رزگاری گه‌لانی ئێران به گشتی و سه‌ر که‌وتنی خه‌باتی ره‌وای رزگاریخوازانه‌ی گه‌لی کورد بۆ وه‌دست هێنانی مافه‌ڕه‌واکانی له کوردستانی ئێران دا ، له سه‌ر دۆستایه‌تی و هاو په‌یمانی سازمانی خه‌بات ی کوردستانی ئێران، له گه‌ڵ سازمانی موجاهیدنی خه‌لقی ئێران، پێداگری کرده‌وه . دواهه‌مین به‌شی کاره‌کانی کۆنگره بریتی بوو له هه‌ڵبژاردنی سه‌ر کردایه‌تی نوێی سازمان که له ئاکامی هه‌ڵبژادنێکی دیموکراسیانه و به شیوه‌ی ده‌نگ دانی نهێنی،له نێوان پاڵێوراواندا ٩ که‌س بۆ سه‌ر کردایه‌تی نوێی سازمان هه‌ڵبژێردران که به‌رێز کاک بابه‌شێخ حسینی به‌تێکرای ده‌نگ به سکرتێری گشتی سازمانی خه‌بات ی کوردستانی ئێران هه‌ڵبژێردرایه‌وه. ناوی ئه‌ندامانی سه‌رکردایه‌تی هه‌ڵبژیردراوی کۆنگره‌ی چواره‌می سازمانی خه‌بات ی کوردستانی ئێران برێتین له :١ــ بابه‌شێخ حسینی. ٢ــ جه‌لال خوشکه‌لام. ٣ــ بێهروز ئه‌رده‌ڵان. ٤ــ سه‌ید کامیل نورانی فه‌رد. ٥ــ عه‌بدوڵا قادری. ٦ـ عه‌لی به‌هرامی. ٧ـ شیلان موحه‌ممه‌دی.٨ـ رێبوارحسینی. ٩ـ سالارموحهممهدی. کۆنگره‌ی چواره‌می سازمانی خه‌بات ی کوردستانی ئێران به‌م بۆنه‌وه پیرۆزبایی خۆی پێشکه‌ش به هه‌موو ئه‌ندامان و لایه‌نگرانی سازمان و تێکرای چین و توێژه‌کانی کۆمه‌لانی کورده‌واری ده‌کاو هیواداره ئه‌م کۆنگره مایه‌ی خێر و خۆشی بێ. سه‌رکه‌وێ خه‌باتی ئازادیخوازانه‌ی کورد بۆ وه‌ده‌ست هێنانی مافه‌ره‌واکانی. پتهوتربی یه‌کیه‌تی و هاو ئاهه‌نگی خه‌باتگێڕانی رێگای رزگاری و به‌خته‌وه‌ری گه‌لی کورد له کوردستان دا. کۆنگره‌ی چواره‌می سازمانی خه‌بات ی کوردستانی ئێران ٢٩ سه‌رماوه‌زی ساڵی ١٣٨٨ کۆچی خۆری نووسینی: sazmani xebat
ڕێكه‌وتی بڵاوكردنه‌وه: 2009-12-21 20:55:09
بۆچوونه‌كان
|
هه‌ڵبژارده‌ی وتاره‌كان
|
||||||
|
|
||||||||