|
ئه‌مڕۆ ڕۆژی:
یه‌ك شه‌ممه 5- 9- 2010
زاینی, كاتژمێر:
9:34:1
ماڵپه‌ڕی خــــــــه‌رمانان
| ||||||||
|
| ||||||||
|
| ||||||||
|
رۆژی23/12/1388، مه‌حموود عه‌باس، سه‌رۆكی حكوومه‌تی خۆبه‌ڕێوه‌به‌ری فه‌له‌ستین كه سه‌فه‌رێكی دوو رۆژه‌ی بۆ وڵاتی توونس كرد بوو به هه‌واڵنێرانی راگه‌یاند: "كۆماری ئیسلامیی ئێران هۆكاری پشتی په‌رده‌ی پێكنهاتنی ئاشتیی نه‌ته‌وه‌یی نێوان دوو بزووتنه‌وه‌ی فه‌تح‌و حه‌ماسه".
عه‌بباس هه‌روه‌ها، وتی: "كۆماری ئیسلامی به هیچ چه‌شنێك نایهه‌وێ كه حه‌ماس رێككه‌وتننامه‌ی ئاشتیی نه‌ته‌وه‌یی ئاماده‌كراو له قاهیره واژۆ بكات". به‌پێی ئه‌م قسانه‌ی عه‌بباس كۆماری ئیسلامی بۆچی پێشگیری له پێكهاتنی وه‌ها ئاشتییه‌ك ده‌كات؟ ده‌ستێوه‌ردان‌و ئاڵۆزكردنی دۆخی نێوخۆیی وڵاتانی دراوسێ‌و ناوچه، وه‌كوو ئیستراتیژیی كۆماری ئیسلامی بۆ جیهانیان ئاشكرا‌و روونه. دوای 31 ساڵ به تاڵانبردنی شۆڕشی گه‌لانی ئێران له لایه‌ن مه‌لاكانه‌وه، هه‌نووكه‌ش كاربه‌ده‌ستانی ئه‌م رێژیمه هه‌ر خه‌ریكی دووپاتكردنه‌وه‌ی دروشمه‌كانی ئه‌و سه‌رده‌مه‌ن كه ده‌توانین دوو دروشم كه وه‌كوو پێناسه‌ی كۆماری ئیسلامی‌و مێتۆدێك كه بۆ مانه‌وه‌ی خۆی كه‌ڵكیان لێ‌وه‌رده‌گرێت ئاماژه بكه‌ین، "هه‌ناردنی شۆڕش بۆ ده‌ره‌وه‌ی سنووره‌كانی وڵات" و "سڕینه‌وه‌ی ئیسراییل له‌سه‌ر گۆی زه‌وی". كۆماری ئیسلامی كه له‌سه‌ر بنه‌مای ئاژاوه‌گێڕی ده‌یهه‌وێ درێژه به ژیانی خۆی بدات به یارمه‌تیدان به گرووپه تێرۆریست‌و رادیكاڵه ئیسلامییه‌كان‌و درووست‌كردنی ئاڵۆزی له شوێنه‌كانی دیكه به جۆرێك، شه‌ڕێكی ناڕاسته‌وخۆی دژی ئیسراییل‌و به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ئامریكا‌و وڵاتانی عه‌ره‌بی سوننه له ناوچه‌دا به‌ڕێ خستووه. یارمه‌تییه ماڵی‌و نیزامییه‌كانی ئێران به‌م گرووپانه كه زۆربه‌ی جار كاربه‌ده‌ستانی رێژیم حاشای لێ ده‌كه‌ن شتێكی روون‌و ئاشكرایه‌و ئه‌م كرده‌وه‌گه‌له بۆ بیروڕای جیهانی به روونی ده‌ر كه‌وتووه. هه‌روه‌ها له‌م رستایه‌دایه ده‌توانین ئاماژه به ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی دوو كه‌شتی باركێش كه هه‌ڵگری چه‌كوچۆڵی نیزامی بوون بكه‌ین. كه‌شتی "فرانكۆپ" له یه‌كه‌می نوامبری 2009 له نزیكه‌ی قیبرس كه هه‌ڵگری زیاتر له 300 تۆن چه‌كوچۆڵی نیزامی بوو‌و هه‌روه‌ها كه‌شتی "هانسا ئیندیا" له 16ی ئۆكتۆبری 2009. كۆماری ئیسلامی ئه‌م راستییه ده‌زانێ كه پێكهاتنی ئاشتیی نه‌ته‌وه‌یی نێوان فه‌تح‌و حه‌ماس ده‌بێته هۆی لاواز بوون‌و سنوورداركردنی نفووزی ئێران له‌و ناوچه‌یه، له ده‌ستدانی كارته‌كانی دژی ئیسرائیل، كه ئێران وه‌كوو دوژمنی سه‌ره‌كی‌و ژماره‌یه‌كی خۆی بۆی ده‌ڕوانێ‌و له‌م ماوه‌یه‌شدا ئێمه شایه‌تی چه‌ندین هه‌رشه‌ی هێرشی نیزامی له لایه‌ن هه‌ردوو وڵاته‌وه دژی یه‌كتر بووین. هه‌ر بۆیه نه‌مانی ئه‌هرۆمێكی گوشار به نێوی حه‌ماس له به‌رده‌ستی ئێران‌دا، له لایه‌ن كاربه‌ده‌ستانی كۆماری ئیسلامییه‌وه جێی په‌سه‌ندو بۆ سه‌رنه‌گرتنی وه‌ها رێككه‌وتننامه‌یه‌ك كۆماری ئیسلامی له هه‌موو چه‌شنه ئامرازێك كه‌ڵك وه‌رده‌گرێت. مسۆگه‌ربوونی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی مه‌لاكان‌و سه‌پادنی خۆیان وه‌كوو هێزێكی كاریگه‌ر له ناوچه به بوونی ئه‌م گرووپانه‌و ئاستی كرده‌وه‌كانیان گرێ دراوه. مه‌حموود عه‌بباس له قسه‌كانیدا، وتبووی: "ئامانجی حكوومه‌تی خۆبه‌ڕێوه‌به‌ری فه‌له‌ستین، رزگاركردنی نه‌ته‌وه‌یی له ژێر كاریگه‌ریی ده‌سه‌ڵاتی كۆماری ئیسلامی دایه". به‌ڵام ئایا كۆماری ئیسلامی‌و كاربه‌ده‌ستانی ئه‌م رێژپمه كه ته‌نیا به دوای پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی خۆیانن به پێكهاتنی وه‌ها ئاشتییه‌ك بێ ده‌نگ داده‌نیشن . نووسینی: كه‌یهان یووسفی
ڕێكه‌وتی بڵاوكردنه‌وه: 2010-04-17 13:20:08
بۆچوونه‌كان
|
هه‌ڵبژارده‌ی وتاره‌كان
|
||||||
|
|
||||||||