|
ئه‌مڕۆ ڕۆژی:
دووشه‌ممه 6- 9- 2010
زاینی, كاتژمێر:
21:2:16
ماڵپه‌ڕی خــــــــه‌رمانان
| ||||||||
|
| ||||||||
|
| ||||||||
|
تۆ هاتی و دڵم کرده سفره بۆت
تۆ ناوه‌خت هاتی و سفره‌م خاڵی بوو له‌به‌رده‌مت راکشام و وتم “ها سه‌رم ببڕه” تۆ ناوه‌خت هاتی و ئه‌لبومێکی ته‌مه‌ندرێژم بۆت کرده‌وه نه‌مزانی ناوه‌خت ده‌ڕۆی و وێنه‌کانت گشت ڕه‌شده‌که‌یته‌وه تۆ ناوه‌خت له په‌نجه‌ره‌وه هاتی, به‌ڵام کچهدراوسێکهمان له ده‌رگه‌وه ماچی بۆ هه‌ڵدام بیست و هه‌شت ساڵ له‌مه‌وبه‌ر به‌ر له کۆچی ناخواسته‌ی خۆی ساڵێ به‌ر له پێشمهرگکهوتنم لێی پرسیم “تۆ چیت” که‌چی تۆ دوو ڕۆژ له‌مه‌وبه‌ر بۆت نووسیم “تۆ سه‌گیت” پێم سه‌یر بوو، تازه زانیوهته من به‌ڕه‌ڵام وه‌ك سه‌گ ئه‌و به‌گوێیدا چرپاندم “شه‌یدایی بهڕهڵاییتم” تۆ به‌گوێمدا ده‌ده‌ی “خه‌ساره له قه‌سابخانه‌دا نه‌مری” ئه‌و له ده‌رگه‌وه ڕۆیشت و ماڵئاوایی کرد تۆ که ڕۆیشتی به‌ردت گرته په‌نجه‌ره‌که‌م و یاداوهرییهکهت له‌توپه‌ت کرد ئه‌و پێش ڕۆیشتن، دڵمی کرده گوڵدان به‌لام تۆ به‌ر له ڕۆیشتن، گوڵه‌کانت شیلان جیاوازی نێوان ئه‌و و تۆ، ئاسمانه و رێسمان تۆ ده‌ته‌وێت بێهۆشم که‌ی و ئه‌و هانیدام، بگه‌ڕێمه‌وه ناخی خۆم و بکه‌ومه به‌راوردی: به‌رده‌رگه‌ی قه‌سابخانه و باره‌گای پارت به‌ڕه‌ڵایی سه‌گ و گوێله‌مستی ئه‌ندامی لات به‌ڕه‌ڵایی له پانتایی هۆشی تۆدا و گوێڕایه‌ڵی کوێڕانه له لای ئه‌و دونیایه‌ك له ناکۆکی، خه‌روارێك وێنه‌ی ناجۆر کچه هاوسێکه‌م به کوته‌ك به‌شوو درا به‌ڵام تۆ خۆخواستانه گه‌ڕایته‌وه ڕیزی پاشڕه‌وان گوێڕایه‌ڵی پۆڵایین و بیرکردنه‌وه له بێتاوانی کوژراو، پاش گوله‌باران ئه‌و ڕۆیشت و وێنه‌کانی له‌سه‌ر دڵم هه‌ڵکۆڵێن تۆ ڕۆیشتی و ژه‌هرت به شوێنهواریانا ڕشت و هه‌مووت سڕین ئه‌و ڕۆیشت و ئێستاش له‌دووی ده‌گه‌رێم تۆ ڕۆیشتیته‌وه باره‌گا و ده‌مه‌وێت له هۆشمت ده‌رکه‌م ئه‌و تائێستاش له‌ته‌ك چاره‌نووسی سهپاویا ده‌جه‌نگێ تۆ مه‌ستی، ناخت خه‌ریکی گریانه و ڕوخسارت قاقا پێده‌که‌نێ ماڵئاوا ناوه‌خته هاوڕێ، وا به‌ره‌و قه‌سابخانه ده‌ڕۆم، خه‌ریکم ئازادانه له خواکان دهوهڕێم سه‌رمه‌ستانه له کچه دراوسێکه‌مان ده‌گه‌رێم ماڵمان نزیك قه‌سابخانه بوو کیمیایی دارگوێزه‌که‌ی ئێمه و گوڵه‌باخه‌که‌ی حه‌وشه‌ی ئه‌وانی په‌ژمورده کرد ئه‌و کات تۆ یاخیبووی، به‌ڕه‌ڵا وه‌ك ئێستای من بڕۆ ده‌زانم و دڵنیام تۆ بڕیارت داوه بێ ئاوڕدانه‌وه بڕۆی بۆ خانه‌قا تاکو خوا له تاوانی ڕۆژانی بهڕهڵاییت ببوورێت به‌ڵام من بڕیارم داوه له خواکان نهبوورێم تۆ له‌بیرت چووه، من کێم من سه‌گێکی گۆشنهخۆڕم، به‌ڵام ئازاد سه‌ر به هه‌موو کۆڵانێکدا ده‌که‌م، هه‌موو که‌لاوه‌یه‌ك ده‌که‌مه سه‌رپه‌نام ده‌زانی بۆ به‌رده‌رگه‌ی قهسابخانهکانم گرتووه چونکه چاوم له قوڕقوراگهی قه‌سابه‌کان بڕیوه هه‌رگیز سه‌ر به خانه‌قا و مه‌یخانه و باره‌گای پارتدا ناکه‌م حه‌زم له بیستنی قیژه و هاتوهاواری له‌شفرۆشخانه‌کان نییه من به‌ڕه‌ڵام و بێسهروهرم من دوژمنی بۆینباخ له‌مل و تاج له‌سه‌رم بێزم له به‌رماوه‌ی خوانی میران ده‌بێته‌وه بۆنی ڕشانه‌وه‌ی ڕامیاران و بنهه‌نگڵی خزمه‌تکارانی لێدێت بۆنی ناوگه‌ڵی مه‌لا و قه‌شه و پێخه‌مبه‌ران بڕۆ ماڵئاوا، ماری تۆپیو ناخه‌مه به‌رپێت با هه‌رکه‌سه و ڕێی شاری خه‌ونه‌کانی بگرێت گرنگ کچه درواسێکهمه ببیستێت، ئه‌هریمه‌ن چی ده‌بێژێت “ژیان خۆشه‌ویستییه و خۆشه‌ویستیش به‌بێ ئازادی ده‌موده‌ست ده‌مرێت” نووسینی: هه‌ژێن
ڕێكه‌وتی بڵاوكردنه‌وه: 2010-04-17 13:34:52
بۆچوونه‌كان
|
هه‌ڵبژارده‌ی وتاره‌كان
|
||||||
|
|
||||||||