|
ئه‌مڕۆ ڕۆژی:
یه‌ك شه‌ممه 5- 9- 2010
زاینی, كاتژمێر:
8:51:3
ماڵپه‌ڕی خــــــــه‌رمانان
| ||||||||
|
| ||||||||
|
| ||||||||
|
ته‌وه‌ری ئه‌م جاره‌ی سایتی خه‌رمانان تایبه‌ته به کومیته‌ی ئاشتی و یه‌کبوون. ئه‌م کومیته پێکهاته‌ی هه‌ندێک له ئه‌ندامانی دانیشتوو، یان ئه‌ندامانی لایه‌نگر له یه‌کگرتنه‌وه‌ن، که ده‌توانین بڵێن هه‌ندێک له‌م ئه‌ندامانه به‌ڕه‌سمیش ئه‌ندام یان لایه‌نگری حدکا یان حدک نن. له‌م چه‌ند مانگه‌ی دوایدا ئه‌م کومیته چالاکانه هه‌وڵه‌کانی خۆی خسته گه‌ڕ بۆ یه‌کگرتنه‌وه‌ی ئه‌م دوو حزبه، که توانیان سه‌رنجی ڕای گشتی و که‌سایه‌تی سیاسی بۆ لای خۆیان ڕابکێشن. له‌ڕاستی دا ئه‌م کومیته له‌لایه‌ن هیچکام له ڕێبه‌رایه‌تی ئه‌م دوو حزبه‌وه پێشوازیه‌کی ئه‌وتۆی لێ نه‌کرا، به‌ڵام به پێچه‌وانه‌وه به‌ده‌نه‌ی هه‌ردوو حزب به گهرمئ پێشوازیان له‌م هه‌ڵوێسته‌ی کومیته‌ی ئاشتی و یه‌کبوون کرد. تۆی خۆێنه‌ر چۆن هه‌وڵی کومیته‌ی ئاشتی و یه‌کبوون هه‌ڵده‌سه‌نگێنی؟ پێناسه‌ی تۆ بۆ ئه‌م کومیته‌یه چیه؟ پێت وایه که هه‌وڵ و ئامانجه‌کانی ئه‌م کۆمیته‌یه ده‌توانێ فشار بخاته سه‌ر ڕێبه‌ری هه‌ردوو لا که نه‌رمی بنوێنن و له‌گه‌ڵ یه‌ک بکه‌ونه گفتوگۆ، ئه‌گه‌ر وه‌ڵامت به‌ڵێ،یه بۆچی و چۆن، ئه‌گه‌ر نه‌خێر،ه بۆچی و له‌به‌ر چی؟ نووسینی:
ڕێكه‌وتی بڵاوكردنه‌وه: 2010-04-19 22:12:20
بۆچوونه‌كان
له‌لایه‌ن: حه‌مه کاکه مهم
ڕێكه‌وتی ناردن: 2010-05-06 22:45:39
سڵاو ئازیزان!
من وه‌ک کوردێکی باشوور پێم ناخۆشه که برایانمان له ڕۆژهه‌ڵات به‌م شێوه‌یه ته‌سه‌ڕوف له‌گه‌ڵ یه‌کا ئه‌که‌ن. هیوادارم ده‌ستی برایه‌تی بخه‌نه ناو ده‌ستی یه‌که‌وه و واز له‌م شه‌ڕی ده‌سه‌ڵاته بێنن. جیابونه‌وه‌ی ئه‌م دوو حزبه ده‌ستی پارتی و یه‌کێتی تێدابوو به‌ڵام ئه‌وان نه‌ئه‌بوو به‌قسه‌یان بردنایه له‌لایه‌ن: sardashti
ڕێكه‌وتی ناردن: 2010-04-23 23:07:52
slaw bo eway barez
walahi amn baw bradarana dalem, komitay pshtiwanya chya... ba xoyan mando nakan barala,. peyan xosh be yan naxosh be kas jwabyan nadatawa, kurda boray ama fera kaka. hata rmbay le nahene hada nada. amanish hata agrakay xoshtr nakan u xweni kuri hajari tya narejn waz nahenn له‌لایه‌ن: سه‌نگه‌ر - پ م
ڕێكه‌وتی ناردن: 2010-04-21 01:07:44
سڵاو برایانی به‌ڕێزی خه‌رمانان!
ته‌وه‌رێکی گرنگه، به‌ڵام ئه‌وه‌مان له‌بیر نه‌چێ که له حزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران دا مهنتهقهگهرایی و تاقم و ده‌سته‌به‌ندی هه‌ر له‌زه‌مانی د. قاسلمودا سه‌ری هه‌ڵدا که له‌و کاته‌وه ڕه‌گی داکوتاوه. کاک مسته‌فای هیجری بۆخۆی له وتوێژێک دا دان به‌و ڕاستیه‌دا ده‌نێ و ده‌ڵێ ئه‌من هه‌ر که هاتمه ناو حزبی دیموکرات یه‌کسه‌ر بومه ئه‌ندامی ده‌فته‌ری سیاسی و ئه‌م بهرپرسیاریهتهشم له‌سه‌ر داوای خودی د. قاسملو پێ سپێردرا. ئه‌گه‌ر به‌سه‌رنج و هه‌ڵسه‌نگاندنه‌وه له‌م قسانه‌ی ڕێزدار هیجری وردبینه‌وه به ئاشکرا بۆمان ده‌رده‌که‌وێ که هه‌ر ئه‌و کات تاقمه گه‌رایی و ده‌سته به‌ندی هه‌بووه. دیموکرات هه‌ر له سه‌ره‌تایی دامه‌زراندنیه‌وه به‌م ده‌رده‌وه ده‌ناڵێنێ. بۆیه‌ش ئه‌و قسه‌ی ئه‌و براده‌ره ڕاسته، کومیته‌ی یه‌کبوون ده‌بێ هه‌وڵ دا نفوز بکات له‌ناو به‌ده‌نه‌ی حزب دا، له‌ناو تاکه‌کاندا... تا ورده ورده ده‌سته به‌زۆر لێک گرێدراوه‌کان لێک بترازێن و حزب بخاته سه‌ر ئه‌و سکه دیموکراتیه‌ی که چه‌ند ساڵه له‌سه‌ر کاغه‌ز هه‌یه‌تی و لهعهملیش دا به‌قه‌ی فلسێکی قه‌ڵبی باوه‌ڕی پێی نیه‌و عه‌مه‌لی بێ ناکا. له‌لایه‌ن: bewran
ڕێكه‌وتی ناردن: 2010-04-19 22:44:15
ته‌وه‌رێکی گرنگه و ده‌ستتان خۆش. به نه‌زه‌ری من ده‌بێ کومیته‌ی یه‌کبون هه‌وڵی دورکه‌وتنه‌وه‌ی مسته‌فای هیجری و مه‌لا عبدلله بدات تا بتوانێ هه‌وڵه‌کانی سه‌ر بگرێ. هه‌تا ئه‌م دوانه له مه‌یدانه‌که‌دا بن، خراپتر ده‌بێ چاتر نابێ و حزبیش ده‌بێ خه‌ون به یهکهوتنهوه ببینێ. ئیتر سوپاس و ده‌ستتان خۆش
|
هه‌ڵبژارده‌ی وتاره‌كان
|
||||||
|
|
||||||||