|
ئه‌مڕۆ ڕۆژی:
دووشه‌ممه 6- 9- 2010
زاینی, كاتژمێر:
20:8:57
ماڵپه‌ڕی خــــــــه‌رمانان
| ||||||||
|
| ||||||||
|
| ||||||||
|
به‌شێکی تریشی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ شێوه و ڕه‌وتی جوڵانه‌وه‌ی بزوتنه‌وه‌که، که ئه‌م ڕه‌وته جۆرێکی نوێ له تێکۆشان و هه‌وڵدان ده‌خوازێ که له‌گه‌ڵ سه‌رده‌می جوڵانه‌وه و بزوتنه‌وه‌ی کۆن و کلاسیکی کوردی دا له ناکۆکی و ناته‌بایی دایه.
ڕاده‌ی تێگه‌یشتن و خوێنده‌واری و چونه‌سه‌ری زانیاری له‌ناو لاوان و هه‌رزه‌کارانی کورد له ئاستێکی به‌رز دایه که به‌راورد ناکرێ له‌گه‌ڵ چه‌ند ساڵ له‌مه‌وبه‌ر. ئه‌مه وێڕای ئه‌وه‌ی که دۆزی ڕه‌وایی کوردیش به‌گشتی هه‌م له‌ناوه‌وه و هه‌میش له ده‌ره‌وه‌ی ووڵات له ئاستێکی به‌رزی دیکه دایه. کورد و خاکه‌که‌ی، داخوازی و مافه‌کانی، زمان و کلتووری، زۆرداری و نه‌هامه‌تیه‌کانی که به‌سه‌ری هاتوون و دێن به‌وردی لێکۆڵینه‌وه و به‌دواداچوونی بۆ ده‌کرێ. کۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی و سه‌ندیکا و ڕێکخراوی جه‌ماوه‌ری له ناوخۆ و ده‌ره‌وه‌ی ووڵات دامه‌زراون و ناحه‌قی و ناعه‌داله‌تیه کۆمه‌ڵایه‌تی و قه‌ومیه‌کانی کورد که له‌لایه‌ن دوژمنانه‌وه ئه‌نجام ده‌درێ زه‌ق ده‌که‌نه‌وه و له‌قاوی ده‌ده‌ن. به‌م شێوه‌یه دوژمن وه‌کو جاران و به‌ئاشکرا له‌وانه‌یه نه‌توانێ کۆمه‌ڵ کوژی و زۆرداری و ناعه‌داله‌تی و کاری نا ئینسانی ئه‌نجام بدا و ڕایی بگه‌یه‌نێ. دوژمنیش هه‌وڵ ده‌دا له‌گه‌ڵ ئه‌م ڕه‌وته دا خۆی بگونجێنێ و به‌دزی و له ژێر په‌رده‌ی تاریک و ترسنۆکانه‌د، دوور له چاوی کامێرا و ڕاگه‌یاندنه‌کان تاوان و زۆرداریه‌کانی ئه‌نجام ده‌دا. به‌م شێوه‌یه‌ش دوژمنه‌کانمان به‌گشتی له پێناوی سه‌رکوت کردنی کوردان دوچاری سیاسه‌تێکی ناڕوون و بێ پشتیوان بونه‌ته‌وه له لایه‌ن دنیایی ده‌ره‌وه و ڕۆژ به ڕۆژ په‌یوه‌ندی و به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانیان ده‌که‌وێته مه‌ترسیه‌وه. ئه‌گه‌ر باسه‌که بگوازینه‌وه بۆ ئێران به‌ڕوونی بۆمان ده‌رده‌که‌وێ که کۆماری ئیسلامی ئێران ته‌واو له‌و سیاسه‌دا چه‌قیوه. ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد و ئه‌و سیاسه‌ته‌ی که په‌یڕه‌وی ده‌کا له پێناوی ئه‌وه‌ی چه‌کی ئوتۆمی وه‌به‌رهه‌م بێنن و هه‌وڵ بده‌ن له‌م ڕێگه‌وه له به‌رامبه‌ر زلهێزه‌کانی دنیادا بوه‌ستێته‌وه، که ئه‌مه‌ش ته‌نها و ته‌نها له‌ناو مه‌نجه‌ڵی خه‌یاڵ و خه‌ونه‌کانی ئاخونده‌کاند ا قوڵ ده‌دا و جێگه‌ی ده‌بێته‌وه، ده‌نا ئه‌مه‌ی ئه‌وان ده‌یانهه‌وێ پێی بگه‌ن زۆر دوره له واقیعی ئێستای دینا دا. کۆماری ئاخونده‌کان هه‌موو هه‌وڵه‌کانیان تووشی شکست و دۆڕان بۆته‌وه. به‌پێچه‌وانه‌شه‌وه ئه‌م سیاسه‌ته چه‌وت و خایاڵاویه‌ی دوژمه‌که‌مان بارودۆخێکی گونجاوی بۆ ڕه‌وتی کوردی هێناوه‌ته ئاراوه که به‌داخه‌وه بزوتنه‌وه‌ی کوردی له‌م ڕوانگه‌وه، بۆ هه‌وڵدانی زیاتر و خۆگونجاندن له‌گه‌ڵ ویست و داخوازی و خه‌باتی سه‌رده‌میانه دا لاوازه و ناتوانێ به‌سه‌ری دا زاڵ بێ. ئه‌وه‌ی چه‌ندان ساڵ له‌مه‌وبه‌ر و له قۆناغ و بارودۆخێکی تردا گوتراوه و نوسراوه و گونجاوبووه هه‌ر ئه‌وه ده‌ڵێنه‌وه و له‌سه‌ر ئه‌م ڕه‌وته به‌رده‌وامن، که ئه‌مه‌ش خۆی له‌خۆیدا زه‌ره‌د له بزوتنه‌وه و داخوازیه‌کانی ده‌دا. له‌م بار‌و دۆخه هه‌ستیاره‌دا لێک ترازون و جودابوونه‌وه و دژایه‌تی یه‌کتری هه‌ڵده‌بژێردرێن که هه‌موو ئه‌وانه به‌ڕوونی ده‌ری ده‌خه‌ن تێڕوانینی سه‌رکردایه‌تی ئێمه هه‌ست به‌و به‌رپرسیاریه‌ته مێژوییه ناکه‌ن که له‌سه‌ر شانیانه، له‌هه‌مان کاتیش دا سیاسه‌ت و بۆچون و کرده‌وه‌کانیان له‌گه‌ڵ خودی ڕه‌وت و بزوتنه‌وه‌ی ئێستای کوردی یه‌ک ناگرێته‌وه. ئه‌مان لێره به ده‌م لێک ترازان و ده‌سه‌ڵات و ...هتد وه ده‌ناڵێنن و ئه‌وانیش واته خودی بزوتنه‌وه‌ی کوردی له ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان پێویستی به سه‌رکردایه‌تیه‌کی یه‌کگرتوو هه‌یه که هه‌موو ڕه‌نگ و ده‌نگه‌کان له خۆ بگرێ، پاشانیش ئه‌م سه‌رکردایه‌تیه هه‌وڵ بدا له‌گه‌ڵ خه‌بات و داخوازیه‌کانی سه‌رده‌می ئێستا دا خۆی بگونجێنێ و بێته مه‌یدانه‌وه. جودابونه‌وه له‌سه‌ر جیاوازی بیر‌و باوه‌ڕ زۆر جودایه ئه‌وه ده‌توانرێ ڕوو بدا و زۆر باویشه له ناو گه‌لان دا به‌ڵام له پێناوی ده‌سه‌ڵات و زاڵ بوونی تاقمێک به‌سه‌ر تاقمه‌که‌ی تردا، یان قودره‌ت په‌ره‌ستی و تاقمه‌گه‌رایی به‌ڕاست کێشه‌یه‌کی گه‌وره‌یه. هه‌وڵ و ته‌قه‌لا سیاسیه‌کانی به‌شێک له ئه‌حزابی کوردی ته‌رخان کراوه بۆ دژایه‌تی و دووری نواندن له یه‌کتری. نوێکان هه‌وڵ ده‌ده‌ن به هه‌ر هه‌وڵ و قیمه‌تێک بێ بوون و مه‌تره‌ح بوونی خۆیان له‌مه‌یدانه‌که‌دا به‌خه‌ڵکی نیشان ده‌ن و ئه‌وانه‌ش که ماونه‌ته‌وه به‌هه‌ر قیمه‌ت و هه‌وڵێک بێ ده‌یانهه‌وێ نیشان بده‌ن که ئه‌وانه‌ی جودابوونه‌وه، قه‌واره‌ی نوێیان پێک هێناوه ڕه‌سه‌ن نین و له ئـێمه نین و نایان ناسین و نه‌مان دیوون. به‌م شێوه‌یه‌ش بزوتنه‌وه‌ی کوردی له ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان که‌وتۆته ناو سیاسه‌تی نێوان دوو بلۆکی پروپاگه‌نده‌ی دژ به‌یه‌ک. هه‌رچی نوێکانن هه‌وڵ ده‌ده‌ن پێکه‌وه کاری هاوبه‌ش به‌که‌ن به‌هه‌مان شێوه بلۆکه‌که‌ی تریش. هه‌موو لایه‌کیش ئه‌وه باش ده‌زانێ که ئه‌گه‌ر قه‌راره کورد و سه‌رکردایه‌تیه‌که‌ی له ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان کاری هاوبه‌ش بکا، ده‌بێ هه‌موو پێکهاته‌کان برایانه له‌گه‌ڵ بن و بێ یه‌کتری به‌ره یان هه‌ر شتێکی تر که‌ناوی لێ ده‌نێن ناتوانێ ئامانجه‌کانی خۆی بپێکێ. پرسیار لێره‌دا ئه‌وه‌یه، چۆن چاره‌سه‌رێکی گونجاو بۆ ئه‌م بار‌و دۆخه بدۆزرێته‌وه؟ به‌ڕای من سه‌رکردایه‌تی کوردی ده‌بێ ژیرانه هه‌وڵ بده‌ن تا ڕێگایه‌کی شیاو ته‌با ده‌بیننه‌وه و خۆیان له‌م ده‌رده چاره‌سه‌ر ده‌که‌ن. قازانج ئه‌گه‌ر له جودابوونه‌وه و لێک ترازان دا هه‌بێ له پێناوی ته‌نها کورسی و ده‌سه‌ڵات دا ئه‌وا وه‌به‌ر سه‌رکردایه‌تی ئه‌حزاب ده‌که‌ێ، به‌ده‌نه‌ی لێقه‌وماو چۆن ده‌بێ هه‌وڵی لێک نزیک بوونه‌وه و نه‌رمی نواندن نه‌دا؟ که له کاتێک دا هیچ قازانجێک وه‌به‌ر وان ناکه‌وێ. من له‌سه‌ر ئه‌و باوه‌ڕه‌م که هه‌تا به‌م شێوه‌یه بین زه‌ره‌د له بزوتنه‌وه‌که‌مان ده‌ده‌ین له‌باتی قازانج، شۆڕشه‌که‌مان توشی دووباره دوژمنایه‌تی برایی ده‌که‌ین و هاوسه‌نگه‌ران له‌یه‌ک ده‌که‌ین، که ئه‌مه کورد هه‌تا بڕبڕه‌ی پشتی له سه‌ر ئه‌م کرداره‌ی تووشی نه‌هامه‌تی و هه‌ڵه‌و زه‌ره‌د هاتوه. ئێمه له هه‌ر ناوێک و له هه‌ر تێڕوانێوه خه‌بات بکه‌ین پێویستیمان به هه‌وڵ دان و لێک نزیک بونه‌وه و کاری هاوبه‌ش هه‌یه، باشتر وایه ناکۆکیه‌کانی نێوانمان زامدار تر نه‌که‌ین، به‌ڵکو به پێچه‌وانه‌وه هه‌وڵ بده‌ین ڕێگای چاره‌سه‌ریان بۆ بدۆزینه‌وه‌و له‌م به‌رپرسیاریه خۆمان نه دزینه‌وه. کێ چی کرد و کێ چی گووت قازانج به بارودۆخه‌که ناگه‌یه‌نێ، با له‌و خاڵه‌شه‌وه به‌رژه‌وه‌ندیه گشتیه‌کان نه‌خه‌ینه مه‌ترسیه‌وه. نووسینی: جه‌لال خۆشکه‌لام
ڕێكه‌وتی بڵاوكردنه‌وه: 2010-04-26 21:14:07
بۆچوونه‌كان
له‌لایه‌ن: با بو س
ڕێكه‌وتی ناردن: 2010-06-05 09:05:27
کا گیا ن ده‌ست خو ش بی هیو ادرم سه رکو تو بی
بر یز تکا یه له با رو دو خی بر یز سید عز یت الد ین حو سینب با س و ئا ستفا ده بکا ئو یش که سیک بو له نا و خه با ت جا لا کی بو ه |
هه‌ڵبژارده‌ی وتاره‌كان
|
||||||
|
|
||||||||