|
ئه‌مڕۆ ڕۆژی:
یه‌ك شه‌ممه 5- 9- 2010
زاینی, كاتژمێر:
8:36:32
ماڵپه‌ڕی خــــــــه‌رمانان
| ||||||||
|
| ||||||||
|
| ||||||||
|
پاشنیوه‌ڕۆی رۆژی یه‌کشه‌مه ٢ی مانگی گوڵانی ١٣٥٩(1980) شەڕ لە شاری بانە دەستیپێکرد. ئەمەش ئەو ئاسایش و ئارامییەی تێکدا کە به دوای چه‌ند مانگ وتوویژ له نێوان نۆێنه‌رانی هێزه سیاسیه‌کان و نۆێنه‌رانی حکوومه‌ت بۆ گه‌یشتن به ئه‌نجامێکی گونجاو بۆ چاره سه‌ری پرسی کورد له ناو شاره‌کانی کوردستان به‌ردوام بوو، که شاری بانه‌ش یه‌کێک له‌وانه‌بوو. وتووێژەکان هەر لە دوای هاتنه‌سه‌رکاری جمهوری ئیسلامییەوە هاتبووه گۆڕێ، به‌ڵام زۆری نه‌خایاند که به هێرشی دره‌ندانه‌ی تانک وتۆپ و خۆمبارهبارانی هێزه داگیرکه‌ره‌کانی جمهوری ئیسلامی له پادگانهوە بۆسه‌ر خه‌ڵکی شار ئهمنییەت و ئاسایشی ئه‌م شارەیش، به ده‌ردی شاره‌کانی تری کوردستان چوو و ئیستاشی له‌گه‌ڵ بێت به زۆری چه‌ک و سه‌رکوتگه‌ری ده‌سه‌ڵاتی خۆیان به سه‌ر هه‌موو کوردستان و له‌وانه‌ش شاری بانه، هه‌روه‌ها درێژه پێداوه. ئه‌گه‌رچی هێرشی داگیرکه‌ران بۆ گرتنه‌وه‌ی شاره‌کانی کوردستان چاوهروانکرا بوو، به‌ڵام خه‌ڵکی قاره‌مانی بانە که بۆ ئه‌م هێرشه درهندانهیه خۆی ئاماده نه‌کردبوو. هەر له یه‌که‌م ساتەکانی ئه‌م په‌لاماره درندانه‌یه‌دا ده‌یان که‌س له دانیشتوانی شارهکەمان خەڵتانی خوێن بوون و به‌ده‌یان که‌س بریندار بوون و ده‌یان و بگره سه‌دان شۆین ویران کران و ئاوریان گرت.
هێزی پێشمه‌رگه‌ی شار، که بریتی بوون له حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران، کۆمه‌ڵه،سازمانی چریکهفداییهکانی خه‌لقی ئێران،سازمانی پیکار، سازمانی خه‌بات، سازمانی رزمندگان و ده‌یان که‌سایه‌تی سه‌ربه‌خۆی چه‌کدار، له ژێر به‌رێوه‌به‌ری و هاوکارییەکی هاوئاهه‌نگدا، به‌ره‌نگاری ئه‌م په‌لاماره دڕه‌ندانه‌ی هێزه‌کانی رژیم بوونه‌وه و له سه‌نگه‌ره‌کانی ئاربه‌با و پاده‌گان و کونه‌ڕێوی و ... ، ده‌ستیان دایه بهرەنگاری و پارێزگاری لەخۆ. بارانی تۆپ و خۆمپاره و ده‌ستڕێژی گولله بۆ سه‌ر شار وه‌ستانی نه‌بوو . هێزه‌کانی رژیم هەر چه‌شنه جموجۆڵێکی خه‌ڵکیان له ناو شاردا بێره‌حمانه ئه‌دایه به‌ر ته‌قه. به‌هۆی تۆپ و خومپاره‌باران کردنی به‌رده‌وامەوە، خه‌ڵک به‌ره به‌ره ده‌ستیانکرد به چۆڵکردنی شار. به‌ڵام هێزی پێشمه‌رگه بێ وچان بۆ پاراستنی شاره‌که و بهرەنگاربوونهوی پیلانی دوژمن رانهدەوهستان و له ته‌واوی سهنگهرکانهوە هێرشیان ده‌برده سه‌ر دوژمن. به‌ڕۆژ هێزی هه‌وایی که بریتی بوون له ههڵیکۆپتێری کوبرا و ته‌یاره‌ی ئێف چوار، بێره‌حمانه شاره‌که‌یان ده‌دایه به‌ر ده‌سترێژی گولله و مووشەک. ئه‌گه‌رچی بەشێکی زۆری دانیشتوان، شاریان به‌ره‌و لادێکان و ده‌وروبه‌ر چۆل کردبوو، به‌لام بۆ یارمه‌تیدانی ڕۆڵه‌کانیان که بریتی بوون له سه‌دان کچ و کوڕی شۆرشگێر له‌نێو سهنگهرکان و لهبیمارستانی کاتی (موه‌قه‌ت ) و له ته‌داروکاتی سهنگهرکان و هەروەها بۆ پاراستنی شاره‌که له‌تاڵانی ماڵ و دووکان و بازار خۆیان سازمان دابوو. ئەوان لە هیچ چەشنە یارمەتییەک درێغیان نه‌ده‌کرد و یه‌که‌م پشتیوانی ئه‌م بهرنگاربوونەوە مێژوویه بوون. هاوکات هێزه‌کانی رژیم شاره‌کانی سنه، مه‌ریوان و سقز و باقی شاره‌کانی کوردستانیان دابووه به‌ر هێرش و په‌لاماری خۆیان. به‌ڵام سه‌ره‌ڕای ئه‌مانه هێزی پێشمه‌رگه‌ی ئه‌و شارانه بەتایبەت سه‌قز ومه‌ریوان خۆیان بۆ یارمه‌تی خه‌ڵکی بانه گه‌یاندبووه ئه‌م شاره و یارمه‌تیده‌ری هاونێشتمانانی خۆیان بوون. هه‌ربۆیه جێی خۆیه‌تی له‌به‌شداری پێشمه‌رگه‌کانی کۆمهڵەی ناوچه‌ی سه‌قز له سه‌نگه‌ری ئاربه‌بادا یادێک بکرێت. له‌ماوه‌ی ئه‌م ٣٥ ڕۆژه بهرنگارییهدا به‌دیان جار شه‌ڕ و تێکهه‌ڵچوون له‌نێوان پێشمه‌رگه و هێزه‌کانی رژیم له ده‌وروبه‌ری پادگان روویدا. رژیم بۆ گرتنه‌وه‌ی ئاربه‌با وه‌ک شۆێنێکی ستراتێژیک چه‌ندین جار به هێزی ئاسمانی و زه‌مینی هه‌وڵیدا بۆ ئەستاندنهوی ئه‌م شاخه،به‌ڵام هه‌موو جارێک له‌گه‌ڵ به‌ربه‌ره‌کانی و موقاوه‌مه‌تی ئازایانه‌ی هێزی پێشمه‌رگه بەرەوروو دەبوون و له دوای زه‌ره‌رو زیانێکی زۆر مه‌جبور به کشانه‌وه دەبوون بەرەو پادگان. هه‌وڵی هێزی پێشمه‌رگه بۆ گرتنی یه‌کجاری پادگان تا ئهورادهیە چووەپێش که له‌شه‌وی ٢٠ مانگ دا به هێرشێکی به‌رین له هه‌موو لایه‌که‌وه، به‌شێکی زۆری پادگان که‌وته ده‌ست هێزی پێشمه‌رگه و ده‌یان و سه‌دان پارچه چه‌ک و ته‌قه‌مه‌نی به‌ده‌ستکه‌وت گیرا. شهر تا به‌رەبه‌یانی ئه‌و شه‌وه‌ی خایاند. شه‌ره‌که سه‌ره‌رای هه‌وڵ و تێکۆشانی زۆر و قاره‌مانیه‌تی بێ وێنه‌ی پێشمه‌رگه‌ی شاره‌که به هۆی روون بوونه‌وه‌ی هه‌وا و نه‌بوونی چه‌ک و ته‌قه‌مه‌نی قورس راوه‌ستا و سه‌رکردایه‌تی هێزی پێشمه‌رگه بریاری پاشهکشهیدا. هه‌وڵ و ته‌قه‌لای هێزه به‌شدار بووه‌کانی ئه‌م شه‌ره بۆ گرتنه‌وی سه‌رله‌نوێی پادگان ئه‌رکی سه‌رەکی هێزی پێشمه‌رگه‌ی شاری بانه و باقی یاریده‌رانی شاره‌کانی کوردستان بوو. ئه‌مه له کاتێک دا که هێزه‌کانی رژیم خه‌ریکی دارشتنی پلان و نه‌قشه بۆ گرتنه‌وی شاره‌که‌بوون. له ئاکامدا ئه‌م کاره یه‌عنی گرتنه‌وی پادگان به‌هۆی نه‌بوونی پلانی هاوبەش و بەداخەوە و بهپێچەوانه زۆرتر قسه له‌سه‌ر "چۆنیه‌تی به‌شکردنی ده‌ستکه‌وتی دوای شه‌ڕ"، کاره‌که‌ی وه‌دوا ده‌خست. له ئاکامدا ئه‌م ئه‌رکه گرینگه سه‌رینه‌گرت و هێزو توانای پێشمه‌رگه که‌وته ئه‌وه‌ی که لە سەر رێگاکانی دەوروبەری شار سه‌نگه‌ربه‌ندی بکرێت، له‌وانه جاده‌ی بانه- سقز. دواتریش ئەوەبوو کە هێزه‌کانی رژیم به تانک و تۆپ و به‌تایبه‌ت ده‌یان تانگی ناسراو به "سکۆرپیون"له رێی سهقزەوە به‌رەو بانه وه‌رێکه‌وتن به‌ڵام پاش ئه‌وی گه‌ردنه‌ی خان (که‌لی خان)یان به جێهێشت، که‌وتنه به‌ر پەلاماری هێزی پێشمه‌رگه‌ی شاری بانه و به‌دیان تانک و ته‌قه‌مه‌نییەکی زۆریان به‌جێ هێشت و ناچارکران به گه‌رانه‌وه بۆ پادگانی شاری سه‌قز. ئه‌مه له کاتێکدا بوو که به‌داخه‌وه شاره‌کانی دیکه‌ی کوردستان له‌وانه شاری قاره‌مانی سنه دوای٢٤ ڕۆژ موقاومه‌ت و خۆراگری و باقی شاره‌کان دەوروبهر وه‌ک سه‌قز و مه‌ریوان که‌وتبوونه‌وه ژێر ده‌سته‌لاتی هێزی داگیرکه‌ری ئه‌رته‌ش و سپای پاسداران. هه‌ربۆیه له ئاکامدا له رۆژی پێنجی مانگی پووشپه‌ڕ بڕیاری چوڵکردنی شار له لایه‌ن هێزی پێشمه‌رگه‌وه درا و شاری قاره‌مانی بانه که‌وته ژێر ده‌سه‌لاتی ڕەشی هێزه‌کانی جمهوری ئیسلامی و شه‌پۆلی گرتن و زیندانی کردن و ئیعدامی سه‌دان که‌س له کوڕان و کچانی شاره‌که‌مان و باقی شاره‌کانی کوردستان ،ده‌ستیپێکرد. زۆری نه‌خایه‌ند که بەهۆی شه‌ڕی کۆنه‌په‌رستانه‌ی ئێران و ئێراقەوە به ده‌یان جار شاره‌که‌مان که‌وته به‌ر هێرشی ئاسمانی رژیمی جه‌نایه‌تکاری بەعس و سه‌رله‌نۆی خه‌ڵک مه‌جبوور به ئاواره‌گی بوون و ئەم هێڕشانە بوونە هۆی ماڵوێرانی و کوژرانی سه‌دان و هه‌زاران که‌س له دانیشتوانی شاری بانە. به‌ڵام ئه‌وەی کە شه‌ری به‌هاری ساڵی ١٣٥٩ له شه‌ڕه‌کانی دیکه جیاواز ده‌کات ئه‌و راستیه‌یه که ئه‌م شه‌ره ته‌نیا شه‌رێکی چه‌کدارنه نه‌بوو به‌لکوو موقاوەمهت، بهرەنگاری و خوڕاگری شارێک و دانیشتووانی بوو به‌رانبه‌ر بە هێزێکی سه‌رکوتگه‌ر و داگیرکه‌رێک که هیچ دیارییەکی غه‌یری کوشتن وداپڵۆسینی خه‌ڵک پێ نه‌بوو. ئه‌م راستیه له شه‌ری پێشووتردا، واته ده‌وری یه‌که‌می شه‌ری کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ جه‌ماوه‌ری خه‌لکی کوردستان به ته‌واوی ئاشکرا ببوو. کارنامه‌ی ره‌شی ٣١ساڵی رابردووی ئه‌م حکومه‌ته‌ش، ئه‌م راستیه‌یی به باشی سه‌لماندووه. له‌سیهه‌مین ساڵی ئه‌م رووداوه یادی ته‌واوی ئه‌و که‌سانه‌ی که له‌م شه‌رانه‌دا شه‌هیدبوون، یان به‌شداری ئه‌م شه‌رانه بوون و دواتر شه‌هید بوون، له‌گه‌ل باقی شه‌هیدانی شاره‌که‌مان و هەموو کوردستان به‌رز و به‌رێز ڕاده‌گرین . ئه‌م وێنانه‌ی خواره‌وه ئه‌وکه‌سانه‌ن که له شهر و به‌رنگاربوونه‌وه‌ی سالی ١٣٥٩ دا لە بانه و رووداوه‌کانی دواتری ئه‌م ناوچه‌یه گیانیان به‌ختکردووه . بێگومان ژماره‌ی ئه‌م که‌سانه زۆر زیاترن لەوانەی کە له‌م وێنانه‌ی خواره‌وه‌دا هاتووه. به‌لام دوای هه‌وڵی زۆر بەداخەوە توانیم تەنها ئه‌م چه‌نه ۆێنهیه وه‌ده‌ست بخه‌م.به‌و هیوایه که له داهاتوودا بتوانین به‌یارمه‌تی یه‌کتر ۆێنهی هه‌موو ئه‌وکه‌سانه وه‌دست بهێنین و به‌م جۆره رێز له یاد و تێکوشانیان بگرین. نووسینی: جه‌لال حسینی
ڕێكه‌وتی بڵاوكردنه‌وه: 2010-05-07 00:18:46
بۆچوونه‌كان
له‌لایه‌ن: با بو س
ڕێكه‌وتی ناردن: 2010-05-15 13:53:43
سلا و ریز ما ند و نبن بر یز ان هیو ا ئو رو ژی له نا و شا ری با نه به زیند و ی مر اسم و یا دی لی بگر ین
|
هه‌ڵبژارده‌ی وتاره‌كان
|
||||||
|
|
||||||||