|
ئه‌مڕۆ ڕۆژی:
دووشه‌ممه 6- 9- 2010
زاینی, كاتژمێر:
21:3:53
ماڵپه‌ڕی خــــــــه‌رمانان
| ||||||||
|
| ||||||||
|
| ||||||||
|
رۆژبه‌رۆژ زانست گرینگی و رۆلی نووستنی باش بۆ مرۆڤ به‌ده‌رده‌خات، به‌ڵام هه‌ندێك له خه‌ڵكی نووستن به شتێكی گرینگ نازانن واتا به شتێكی سه‌ره‌ك داینانێن، كه‌چی ده‌بێت نووستن به گرینگ دابنرێت به‌تایبه‌ت بۆ ته‌ندروستی و جوانی و رووخۆشی، هه‌روه‌ها نووستنێكی باش هه‌ستی ئاگادار بوونت تیادا به‌هێز ده‌كات وه رۆژی داهاتوو هه‌ستیارتر ده‌بیت له‌بری ئه‌وه‌ی توورهبیت و هه‌ستی بیركردنه‌وه‌ت تیادا نه‌بێت.
ڵێكۆلینه‌وه نوێیه‌كان گه‌یشتوونه‌ته ئه‌وه‌ی كه‌م نووستن و زۆر نووستن مه‌ترسی نه‌خۆشیه درێژخایه‌نه‌كان زیاد ده‌كات وه‌ك: شه‌كره به‌رزبوونه‌وه‌ی پاڵه‌په‌ستۆی خوێن و نه‌خۆشیه‌كانی دڵ . ئۆرفیوبكستون كه یارمه‌تی ئاماده كردنی ڵێكۆلینهوهكهیدا له به‌شی زانستی پزیشكی له برایجام و نه‌خۆشخانه‌ی ئافره‌تان له بوستن له وولاته یه‌كگرتووه‌كان ئاماژه‌ی بهمهكرد كه خه‌وتن له نێوان 7 تا 8 كاتژمێر له شه‌ودا ده‌بێته هۆی به‌ده‌ست هێنانی به‌رزترین سوودی ته‌ندروستی. ریكۆ مارسیلی كه له ڵێكۆلینهوهكه به‌شداری كردووه وه هه‌روه‌ها ماموستای به‌شداربووه له به‌شی زانسته كۆمه‌لایه‌تیه‌كان وه به‌رپرسیاری لێكۆلینه‌وه ته‌ندروستیه‌كان له زانكۆیی سان دییجۆ ستایت ووتی ساڵانه نه‌خۆشی شه‌كره و نه‌خۆشیه‌كانی دڵ هۆكارێكی سه‌ره‌كی مردنن له وولایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان. له‌كۆتایشدا ئه‌نجامی ئه‌م ڵێكۆلینهوهیه ئه‌مه‌ی ده‌رخستووه كه نووستن رۆڵێكی سه‌ره‌كی هه‌یه له بوونی ته‌ندروستێكی باش ته‌نانه‌ت نووستنی ته‌واو بێ زیاد و كه‌م له وه‌رزشیش باشتر و به‌سوودتره. نووسینی: kharmanan.com
ڕێكه‌وتی بڵاوكردنه‌وه: 2010-07-18 14:16:31
بۆچوونه‌كان
|
هه‌ڵبژارده‌ی وتاره‌كان
|
||||||
|
|
||||||||