|
ئه‌مڕۆ ڕۆژی:
یه‌ك شه‌ممه 5- 9- 2010
زاینی, كاتژمێر:
9:34:47
ماڵپه‌ڕی خــــــــه‌رمانان
| ||||||||
|
| ||||||||
|
| ||||||||
|
هاو وڵاتیانی خۆشه‌ویست، کۆمه‌ڵانی کۆڵنه‌ده‌ری کوردستان!
هێز ولایه‌نه سیاسی و خه‌باتگێڕه‌کانی ئێرانی و کوردستانی! بنه‌ماڵه‌ی سه‌ر به‌رزی شه‌هیدان، ئه‌ندامان و لایه‌نگران و کادرو پێشمه‌رگه خاوه‌ن وه‌ره باوه‌ڕه‌کانی سازمانی خه‌بات! هه‌وڵ و تێکۆشان وفیداکاری دڵسۆزی و تا دواکاته‌کانی ژیانی سه‌ربه‌رزانه‌ی پڕ له ره‌نج و ماندوبون کوێره‌وه‌ی، به‌ڵام لێواولێو له شه‌ره‌ف و شانازی،له پێناو ده‌ربڕینی راستی وسه‌قمگیرکردنی داد په‌روه‌ری کۆمه‌ڵیه‌تی و رزگاری و ئازدی مرۆڤ و ئاوه‌دانی و پێشکه‌وتنی نه‌ته‌وه و نیشتمان، به‌بێ دوودڵی وساردبوونه‌وه و ناهومیدی،له ته‌واوی ده‌ورانی ژیانی خه‌باتگێری ومافخوازی دا، کارێکی گه‌لێک گرانه‌وه ره‌نگه به‌هه‌موو که‌س نه‌کرێ و زۆر ده‌گمه‌ن بوون هه‌ن ئه‌ومرۆڤانه‌ی که له‌م بوار و باره‌دا گه‌یشتبنه لوتکه و بووبنه نموونه و سه‌ر مه‌شق بۆ مرۆڤایه‌تی به‌گشتی و بۆ گه‌ل و نه‌ته‌وه‌که‌ی خۆیان به‌تایبه‌تی. بژارده‌ن ئه‌و مرۆڤ و پیاوه هه‌ڵکه‌وتوانه‌ی گه‌له‌که‌مان که هه‌م زانا و به‌توانا و هه‌م خه‌باتگێڕو ڕێبه‌ر، هه‌م مامۆستا و موده‌رریس وسیاسی و خاوه‌ن ته‌گبیر و رێ‌نوێن و موده‌بیر و، له‌گه‌ڵ دۆست نه‌رم و نیان و له‌به‌رانبه‌ر دژمن و نه‌یارانی گه‌ل و نیشتمان دا سه‌ر سه‌خت و خۆراگر‌و به بڕیاربن. مامۆستای رێبه‌ر و سه‌رکرده‌ی به‌توانا و موده‌رریسی زان و ئه‌دیب وشاره‌زا، رێبه‌ری هه‌میشه زیندوومان، مامۆستا سه‌ید جه‌لاله‌دینی حسینی، له‌و مرۆڤه ده‌گمه‌ن و هه‌ڵکه‌وتوانه‌بوو، که تا دوا ساته‌کانی ژیانی له‌پێناو رزگاری و سه‌رفرازی گه‌ل و نیشتمانه‌که‌ی دا خه‌باتی کرد و له‌به‌رانبه‌ر نا عه‌داله‌تی ودواکه‌وتوویی ودکتاتۆری دا سه‌رسه‌ختانه و خۆراگر ڕاوه‌ستا. مامۆستا ی رێبه‌رمان یه‌کێک له نه‌یار و نه‌ویسته هه‌ره به‌رچاوو به بڕیاره‌کانی رژیم و ده‌سه‌لاتی ویلایه‌تی فه‌قیهه بوو. مامۆستا له سه‌ره‌تای ژیانیه‌وه دۆستی مرۆڤه‌چاک و پاکه‌کان بوو، هاوده‌م وهاوڕێی شۆڕشگێران و داڵده‌ده‌ر،پشت و په‌نای لێقه‌ومان و ئازادیخوازان بوو. لای مامۆستا گه‌ل و نیشتمان یه‌ک بوو. هه‌ر بۆیه خۆماڵیانه و کوردانه له پێناو ئاوه‌دانی نیشتمان و رزگاری گه‌لدا، رێبازێکی پڕا و پڕ کوردانه و خۆماڵیانه و به‌دوور له ره‌نگ و بۆی ده‌ره‌کی و بیگانه به کوردایه‌تی گه‌ڵاڵه کرد وله چوار چێوه‌ی ته‌شکیڵاتێکی سیاسی کوردی دا به‌ناوی "سازمانی خه‌بات،ی کوردستانی ئێران"ی دامه‌زراند، که ئه‌م سا‌زمانه هه‌ر له‌سه‌ره‌تای دروست بوونیه‌وه تا ئیستا که ٣٠ ساڵی ره‌به‌قه ، وه ک ده‌مه‌زرێنه‌ره‌که‌ی، جێگای باوه‌ر و خۆشه‌ویستی کۆمه‌لانی کورده‌واری بوه و هه‌یه. به‌داخێکی زۆرگرانه‌وه هه‌روه‌ک ئاگادارن، مامۆستای خۆشه‌ویست ورێبه‌ری به‌توانا و لیهاتومان ئه‌مرۆ چوار شه‌ممه ٣٠ی پووشپه‌ڕی ١٣٨٩ی کۆچی خۆری به‌رانبه‌ر به٢١ی جولای ٢٠١٠ له‌ته‌مه‌نی ٨٢ سالیدا له یه‌کیک له نه‌خۆشخانه‌کانی هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌ریمی کوردستان کۆچی دوایی کرد و ئه‌رکی خه‌بات وتێکۆشان و درێژه‌دان به رێبازی سا‌زمانه خۆشه‌ویسته که‌ی، سازمانی خه‌بات،ی کوردستانی ئێران ، به ڕێبوارانی ڕێبازه پیرۆزه‌که‌ی، که کوردایه‌تی پاکه، سپارد. کومیته‌ی ناوه‌ندی سازمانی خه‌بات،ی کوردستانی ئێران وێڕای ده‌ربڕینی خه‌م و په‌ژارێکی زۆر به‌م بۆنه دڵته‌زێنه‌وه، سه‌ره‌خۆشی له تێکرای گه‌لی کورد و ئازادیخوازانی رێگای رزگاری مرۆڤایه‌تی ده‌کاو له هه‌مان کاتیش‌دا هه‌موو لایک دڵنیا ده‌کاته‌وه که تاسه‌ر رێبوار و درێژه‌ده‌ری رێبازی پڕ له سه‌روه‌ری و شانازی ئه‌و رێبه‌ره به‌وه‌ج و بێ وێنه‌مان بین. ئیمه بۆ شادکردنی رۆحی پاکی شه‌هیدانمان له سه‌روی هه‌موانه‌وه رێبه‌ری هه‌میشه زیندومان مامۆستا سه‌ید جه‌لاله‌دینی حسینی له‌گه‌ڵ تێکرای چین و توێژه‌کانی کورده‌واریمان په‌یمان تازه ده‌که‌ینه‌وه که تاسه‌ر درێژه‌ده‌ری رێبازیان بین . یان گوڵی ئازادی که گوراوه به خوینی شه‌هیدانمان له یه‌خه‌ی سه‌رکه‌وتن و رزگاری ده‌ده‌ین، یان ئیمه‌ش دێن له‌په‌نای ئه‌وان به شانازیه‌وه له ناو کۆڕی شه‌هیده‌کانمانداجێ ده‌گرین. هه‌زارن هه‌زار سڵاو له گیانی پاک و به‌رزی مامۆستا و رابه‌رو باوکمان، مامۆستا سه‌ید جه‌لاله‌دین حسینی و شه‌هیدانی سوور خه‌لاتمان. کومیته‌ه‌ی ناوه‌ندی سازمانی خه‌بات ،ی کوردستای ئێران ٣٠ی پووشپه‌ڕی ١٣٨٩ی کۆچی خۆری نووسینی: کومیته‌ه‌ی ناوه‌ندی سازمانی خه‌بات ،ی کوردستای ئێران
ڕێكه‌وتی بڵاوكردنه‌وه: 2010-07-22 02:43:03
بۆچوونه‌كان
له‌لایه‌ن: با بو س
ڕێكه‌وتی ناردن: 2010-07-22 06:33:55
سلا و بو رو حی جنا بی ما م‌و ستا سه رخو شی خو م به سا زما ن خه با ت و تو او ی خه لکی کو رد ستا ن به راستی کو رد به که س ما ی‌و ه ته سه تتم له سه ر هی خه با تم له به ر ما م‌و ستا گیا ن روحی شا د
|
هه‌ڵبژارده‌ی وتاره‌كان
|
||||||
|
|
||||||||