|
ئه‌مڕۆ ڕۆژی:
یه‌ك شه‌ممه 5- 9- 2010
زاینی, كاتژمێر:
8:52:29
ماڵپه‌ڕی خــــــــه‌رمانان
| ||||||||
|
| ||||||||
|
| ||||||||
|
له‌و سه‌رده‌مه‌داو پێویستبوونی رۆڵی پیاوانی ئایینی كورد له به‌رامبه‌ر حكومه‌تی ئیسلامیش وا ده‌كات هه‌ر زوو شێخ عیزه‌دین له لوتكه‌ی رێبهریكردنی داخوازیه‌كانی كورد به‌رامبه‌ر به تاران دابنرێت‌و ببێت به جێگه‌ی متمانه‌ی لایه‌نه كوردیهكانو ئه‌و دوو برایه له چه‌ندین دانوستانی لایه‌نی كوردی له گه‌ڵ كۆماری ئیسلامی رۆڵی سه‌ره‌كی ده‌گێرێن. به‌ڵام ئه‌گه‌ر بگه‌رێمه‌وه سه‌ر بابه‌ته‌كه‌م ده‌توانم بلێم یه‌كه‌م ئاشنایی من له گه‌ڵ مامۆستا شێخ جه‌لال ده‌گه‌رێته‌وه بۆ ساڵی 2007. له مانگی 2ی ساڵی 2007 توانیم چاوم به مامۆستا بكه‌وێ بۆ چاوپێكه‌وتنێكی رۆژنامه‌وانی، وه‌ك ره‌سمی میهمانهوازیش له لایه‌ن چه‌ند لێپرسراوێكی سازمانی خه‌باته‌وه پێشوازی كراین‌و دواتر چوینه لای مامۆستا. به هۆی چه‌ند دیمانهیهكهوه به تایبه‌ت دیمانه‌ی من له گه‌ڵ به‌رێز كاك سه‌لاح موهته‌دی مامۆستا ده‌یگوت دهتناسمو هه‌ر له‌و دیمانه‌یه‌شدا چه‌ند جار ئاماژه به لێدوانه‌كانی كاك سه‌لاح موهته‌دی له گه‌ڵ من ده‌كات سه‌باره‌ت به ماده‌ی هه‌شتی نوێنه‌رانی كورد له مه‌هاباد.
سێ سه‌عات له گه‌ڵ ناوبراو دانیشتم‌و له سه‌ره تاشدا لێم پرسی ده‌توانم هه‌موو پرسیارێك بكه‌م‌و پێم ووت هاتووم هه‌موو پرسیارێكت لێبكهمو وه‌لامی پرسیاره‌كانم وه‌ربگرمه‌وه. وتی به‌ڵی تو پرسیاری خوت بكه‌و منیش قسه‌ی خۆم ده‌كه‌م، به‌ڵام ووتی ئێمه‌ش ده‌مانه‌وێ ئه‌و چاوپێكه‌وتنه فیلمبه‌رداری بكه‌ین بۆ خۆمان ووتم زۆر باشه. پۆخته‌ی دیمانه‌كه له سایتی دیمانه بڵاوكرایه‌وه كه دواتر چه‌ند ناره‌زایه‌تیه‌كی نایه‌وه‌و مامۆستاش بۆ ته‌شه‌نه نه‌سه‌ندنی ههلاكه روونكردنه‌وه‌یه‌كی بلاوكرده‌وه كه زیاتر هه‌ستم به گه‌وره‌یی ئه‌وپیاوه كرد. ده‌مه‌وێ لێره‌دا ئاماژه به چه‌ند خالێكی ونبوو له كه‌سایه‌تی ئه‌و پیاوه بكه‌م، یه‌كه‌م ئه‌وه كه له چاوپێكه‌وتنێكی رۆژنامه‌وانی زۆر به ئاسانی ده‌توانی به‌رامبه‌ره‌كه‌ت بخوێنیته‌وه‌و تێبگه‌ی كه له وه‌ڵامی پرسیاره‌كانت راسته له گه‌ڵت یا نا؟ له دانیشتنم له گه‌ڵ جه‌نابی شێخ هه‌ستم كرد پیویستی به خۆمهترهح كردن نیه‌و نایه‌وێ خۆ میحوه‌ری بكات‌و دیه‌وێ مێژوویهكهم بۆ بگێرێته‌وه كه ره‌نگه بابی ته‌بعی دڵی زۆر كه‌س نه‌بێت. ئه‌مه له گه‌ڵ ئه‌وه‌ی به سه‌راحه‌ته‌وه �ێداگری كرد له باوهرهكانیو ئه‌و ده‌یگوت ئێمه هه‌میشه كوردایه‌تیمان له‌گه‌ڵ دینمان ویستووه دینهكهشمان هانمان ده‌دا كه دیفاع واجیبه له هه‌ژاران. به‌و باوهرهشهوه ههلدهستێك به دامه‌زرانی حیزبێك له سه‌ر بنه‌مای كوردبوون‌و ئیسلامی‌بوون. كه دواتر ئیسلامییه‌تی حیزبه‌كه‌ی به هوی وهریخستنی شه‌پۆلیك له كاری تیرۆریستی له ناوچه‌و جیهان به بریارێكی ده‌سته‌جه‌معی لادهبرێتو مامۆستاش پیناخۆشبوونی خوی راده‌گه‌یه‌نێت، به‌ڵام له هه‌مان كات رێز له ئیراده‌ی كۆی رێكخراوه‌یی ده‌نێت، رێزێك كه قه‌د سه‌ركرده حیزبیه‌كان نه‌یانتوانیوه له به‌رامبه‌ر ده‌نگی پێچه‌وانه‌ی ئه‌ندامانیان به كاری بێنن. له راستی مامۆستا شیخ جه‌لال ئه‌گه‌ر چی هیچ كات زوومی كامیراكانی له سه‌ر نهبووو پیاوێكیش بوو حه‌زی له خۆده‌رخستن نه‌بوو به‌ڵام له نه‌سلی ئه‌و سیاسیانه‌یه كه دوای شۆرشی ساڵی 57ی ئێران رۆلی خۆیان هه‌بووه له رووداوه‌كانی كوردستان‌و ده‌بێت خوێندنه‌وه‌ی جیدی بۆ ئه‌فكاری بكرێت به تایبه‌ت تێههڵكیشكردنی ئایین‌و سیاسه‌ت له دوای كۆماری كوردستان له ناو كورده‌كانی ئێران له لایه‌ن هه‌ر دوو جه‌نابی شێخ عزهدینو شێخ جه‌لاله‌وه په‌ره پێدهدریَتو كاری له سه‌ر ده‌كرێت. ناكرێت باسی رۆلی پیاوانی ئایینی له خه‌باتی كوردی بكرێت به‌ڵام ناوی مامۆستا شیخ جه‌لال فه‌رامۆش بكرێت. ئه‌م تێههلكیشكردنهی ئایین‌و سیاسه‌تیش له‌و فۆرمه هاوهردهییانه ش نه‌بوو كه لای ئیمه تاقیكرابوونهوهو زۆرجاریش كاره‌ساتیان به بار ده‌هێنا به‌ڵكوو ئه‌مه بارگاوی كرابوو به‌و پاشخانه‌ی له كۆماری كوردستان نه‌هادینه كرابوو. واته لێره‌دا ئیسلام‌و چه‌مكه ئیسلامیه‌كانی خرابوونه خزمه‌ت كێشه نه‌ته‌وه‌ییه‌كه. ئه‌و نه‌ته‌وه‌ی نه‌خستبووه خزمه‌ت باوه‌ره ئایینه‌كانی به‌ڵكوو باوه‌ر ئایینه‌كانی خه‌زمه‌ت باوه‌ری نه‌ته‌وه‌ییه‌كانی دانابوو ئه‌مه‌ش ئه‌وه‌ندی تر رێز‌و خوشه‌ویستی ئه‌وی بردووه سهرێو له مهیدانهكهش تا دوا ساته‌كانی ژیانی مابووه. ئه‌مه‌ش وایكردبوو جیاوازیه‌كی زۆر له نێوان تێگهیشتنو باوه‌ری ئه‌و له گه‌ڵ تێگهیشتنو باوه‌ری پیاوانی ئایینی تر دروست ببێ. ئه‌مه له گه‌ڵ ئه‌وه‌ی سه‌ربه‌خۆیی فیكری خۆیشی پاراستبوو. تێههڵكیشكردنی ئه‌و دوو چه‌مكه وپابه‌ند مانه‌وه پێیان هاوكاته له گه‌ڵ خۆساغكردنهوهو چهپو راست لێدانی زۆرێك له كه‌سایه‌تی سیاسی‌و ئایینی‌و حیزبه‌كان به سه‌ر ئایدیاكو په‌رینه‌وه بۆ سه‌ر ئایدیاكی تر كه له بیست ساڵی رابردوودا، ئه‌م حاله له ناو رێكخراوه‌كانی كوردستانی ئێران به زه‌قی ده‌بینرێت، به‌ڵام شێخ جه‌لاله‌دینی حوسینی تا دوا ساته‌كانی ژیانی له سه‌ر باوه‌ری خۆی مایه‌وه. ده‌توانین بلیین پابه‌ند به‌و سوێنده‌ی مایه‌وه كه له سه‌رده‌می كۆماری كوردستان دابووی كه تا دوا سات له خزمه‌ت نهتهوهمهی بێ. خالیكی دیكه‌ی مامۆستا دوور كه‌وتنه‌وه له ناوه‌ندی دهسهلاتو قۆرخنهكردنی حیزبه بۆ خوی. مێژووی 60 ساڵه‌ی حیزبی كوردی له كوردستان پێمان ده‌لێت دامه‌زرێنه‌رانی حیزب و بنه‌ماله‌كانیان هه‌موو كاریكیان كردوه بۆ ئه‌وه‌ی له سه‌رۆكایه‌تی حیزب بمێننه‌وه. به‌ڵام شێخ جه‌لال زۆر به ئاسانی سازمانی خه‌بات راده‌ستیی كۆمه‌لێك گه‌نج ده‌كات كه نه هاوته‌مه‌نی خه‌باتی ئهونو نه له رووی كاری سیاسیشه‌وه هاوته‌مه‌نی ئه‌ون. دواتریش له لوتكه‌ی ده‌سه‌لاتی ئه‌و حیزبه‌ی كه خۆی دا�هزرێنهری بووه‌و حیزبه‌كه‌ی پێی ناسراوه ده‌ست له كار دهكێشێنیتهوهو ده‌لێت: ئه‌گه‌ر پرسم پێ بكه‌ن له باری ئه‌ده‌بییه‌وه هاوكاریان ده‌كه‌م. ئه‌مه ئه‌و په‌ری گه‌وره‌یی ئه‌و پیاوه ده‌گه‌یه‌نێت. ئه‌و ته‌نیا ره‌خنه له رێبه‌رانی ئیسلامی ناگرێت‌و نالێت: "ڕێبه‌رانی ئیسلامی خیانه‌تیان له دین كردووه" به‌ڵكوو روو له سه‌ركرده‌ی حیزبه كوردیه‌كانی ئێرانیش دهكاتو ده‌لێت: نه‌مدی به‌رچاوته‌نگ نه‌بێ، یه‌كه‌تازی مه‌یدان نه‌بێ. نه‌مدی دیكتاتۆر نه‌بێ. ئه‌منیش كه بۆم نه‌كرا دیكتاتۆر بم ڕه‌نگه له كهمدهسهڵاتی بووبێ. جه‌نابی شێخ هه‌ر ره‌خنه له ده‌وروبه‌ری خۆی ناگرێت به‌ڵكۆ روو له خۆشی ده‌كات وبه ئاشكرا ده‌لێت: "چۆن ڕه‌خنه‌م له‌سه‌ر نییه. ئه‌من زۆر كارم كردووه كه ده‌بوا نه‌مكردایه. چۆن ده‌بێ پیاو له كرده‌وه‌ی خۆی ڕازی بێ؟ ئه‌من هه‌ڵه‌ی زۆرم كردوون به‌ڵام ناپاكییم له‌گه‌ڵ میلله‌ت نه‌كردووه. هه‌ر چه‌ند مامۆستا شێخ جه‌لال به یه‌كێك له دامه‌زرێنه‌رانی سه‌ره‌كی سازمانی خه‌بات داده‌نرێت به‌ڵام به بروای من ده‌بێت بۆ به‌شێكی زۆر له باوهركانی له ده‌ره‌وه‌ی سازمانی خه‌بات خوێندنه‌وه‌ی جیدی بۆ بكرێت‌و ئه‌مه‌ش ده‌گه‌رێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی كه ئه‌و كه‌سێك نه‌بوو له هه‌ناوی حزبه‌وه دروست ببێت‌و كه‌سێك بوو له دره‌وه‌ی حزبه‌وه هاتبوو ئه‌مه‌ش وایكردبوو حزبه‌كه‌ی نه‌توانێت هه‌ڵگرو جێبهجیكهری زۆرێك له‌و به‌رنامانه‌ی بێ كه ئه‌و دهیویستو سازمانی خه‌باتی بۆ دامه‌زراندبوو. ئه‌گه‌ر دۆستانی سازمانی خه‌بات لێم زهویر نه‌بن ده‌توانم بلێم ئه‌و پیاوێكی زۆر گه‌وره بوو له حیزبێكی بچووك. جه‌نابی شێخ جگه له‌وه‌ی وه‌ك كه‌سایه‌تیه‌كی ئایینی‌و سیاسی ده‌ناسرایه‌وه له هه‌مان كاتدا رۆشنبیریه‌كی باشی ههبووو له باری ئهدهبیو زمانزانیهوه زۆر شاره‌زا بوو له زمان و ئه‌ده‌بیات و دوای خۆشی ئه‌ونده‌ی من ئاگادار بم كۆمه‌لێك به‌رهه‌می ئه‌ده‌بی به جێهێشتوه كه هیودارم دوای خۆی چاپ بكرێن. له‌م كورته نوسینه‌كه‌دا ناكرێت ئاماژه به هه‌موو لایه‌نه‌كانی ژیانی ئه‌و پیاوه بكه‌م‌و دوای ماوه‌یه‌كی زۆریش دووركه‌وتنه‌وه‌م له نوسین ئه‌وه‌ی هانیدام ئه‌و چه‌ند دێره بنوسم ته‌نیاو ته‌نیا گه‌وره‌یی ئه‌و پیاوه مهزنهبوو كه هه‌ست ده‌كه‌م یه‌كێك له‌و كه‌سایه‌تیانه يه كه تا ئێستاش كه‌مترین قسه‌ی له سه‌ر كراوه‌و هیوادارم رێبه‌رایه‌تی سازمانی خه‌بات به‌رهه‌مه‌كانی ئه‌و پیاوه ده‌وله‌مه‌نده به رۆشنبیری، ئایین، ئهدهبو سیاسه‌ت بلاو بكاته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی نهسلهكانی داهاتوو باشتر بیناسن. رۆحی شاد‌و رێگای به‌رده‌وام بیتو سه‌بوریش بۆ بنه‌ماڵه‌ی به‌رێزی و هاورێبازانی ده‌خوازم نووسینی: خالید محه‌ممه‌دزاده
ڕێكه‌وتی بڵاوكردنه‌وه: 2010-07-26 17:40:26
بۆچوونه‌كان
|
هه‌ڵبژارده‌ی وتاره‌كان
|
||||||
|
|
||||||||