|
ئه‌مڕۆ ڕۆژی:
پێنچ شه‌ممه 9- 9- 2010
زاینی, كاتژمێر:
14:14:21
ماڵپه‌ڕی خــــــــه‌رمانان
| ||||||||
|
| ||||||||
|
| ||||||||
|
له‌م رۆژانه‌ی دوایی دا بابه‌تایکم له ژێر سه‌ر دێڕی ،، باراستیه‌کان نه‌شێوێنین،، له ماڵپــه‌ڕی (بۆرۆژهه‌ڵات) دا بڵاو کرده‌وه . ئه‌م بابه‌ته سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی که له چه‌ند ماڵپه‌ڕی تـــــر دا، له‌وانه ،، خه‌بات میدیا،، و ،، خـه‌رمانان،، بڵاوکرایه‌وه ، به‌ڵام له ماڵپه‌ڕی بۆ رۆژهه‌ڵات دا، به پێ ی ئه‌و هه‌را و هه‌نگامه‌ی که لــــه‌ناو بۆ چـــــــوون نووسه‌کانی ئه‌م بابه‌ته‌دا ده‌بیــــــندرێت ، ئه‌م بابــه تـه خوێنه‌رێکی زۆر و به‌رچاوی هه‌بوو و سه‌رنجی زۆر که‌سی بو لای خـۆی و مـــــه ســـه‌لــه باسکراوه‌کانی ناوی راکێشاوه، که هیوادارم تاراده‌ێک زانیاری دابێ به خوازیارانی ئه‌و جــــــــــۆره بابه‌ت و رووداواو رۆژه مێژووییانه‌ی رابردوی خه‌باتی ره‌وای گه‌له‌که‌مان ، جا له هه‌ر جێگا ێـک بووبن وله لایه‌ن هه‌ر که‌س ولایه‌ن وحیزب ورێکخراوێکه‌وه کرابــن، پیرۆزن و پیرۆزتریش ئه‌وه‌یـــــه که‌مرۆڤ له گێڕانه‌وه‌ی ئه‌و باس و روداوانه‌دا مافی هیچ که‌س و لایه‌نێک پایه‌ماڵ نه‌کات به پێی توانا و زانیارێک که هه‌یه‌تی.
به‌لای منه‌وه هه‌ر لایه‌نێکی کوردی، به‌هه‌ر ناو و ناوبانگ ولــــــــــه ژێر هه‌ر دروشمێک دا ، خزمه‌ت به جوڵانه‌وه‌ی کورد و پارێزگاری له بوون ومان و خـــــــواســـــــت و ئاوات و ئامانجه‌کانی گه‌لی کوردی به‌له‌نگاز بکات ،پیرۆزه و من ســه‌ری رێـزی له به‌رانبـه‌ردا داده‌نوێنـم و، به پێچه‌وانه‌شه‌وه هه‌ر لایه‌ن و که‌س وحیزب و رێکخراوێک که هه‌ر خــۆی پـــــــــــــێ من وخه‌ڵکی تری پــێ گره‌مێش نه‌بێت و خۆیان وه‌ک ئاوی شه‌وی پاک و زوڵاڵ بـێ ولایـــــــــه‌ن و خه‌ڵکی تریان پـێ لێڵ و قوڕاو و کورت و که‌م بــێ، نیشانه‌ی ئه‌و پـــــــــه‌ڕی دژایـــــــــه‌تـــــی له گه‌ڵ راستیه‌کانه وله گێژاوی مه‌زنی خوازی و نه‌زانی دا سه‌رگه‌ردانن و تا واش بیربکه‌نه‌وه، نـــاگه‌نــه ئامانج وهه‌میشه هه‌ر تاک و ته‌ریک که‌وتوو ده‌بــن. که‌سێک به ره‌ش بڵێ سپی و به ره‌ق بڵــــــــــێ نه‌رم و به رۆژ بڵــێ شـــه‌و، تا هه‌یه له جغــزی نه‌زانــی و ئینکاری راستیه‌کانـدا ده‌خــــولـێـــته‌وه وسه‌رگه‌ردانــــــه.!! ئه‌و که‌سانه‌ی که چاکه‌ی خه‌ڵکی تر ده‌که‌ن به هی خۆیان وچـــی خراپــه و ناڕاستی و به‌ر چاوته‌نگی هه‌یانـه ، ده‌یخه‌نه پاڵ خه‌ڵک و، یان سه‌باره‌ت به که‌سایـــــه‌تیـــــــــــــه شۆڕشگێڕ و خاوه‌ن ده‌ور و دیار له ناو جووڵانه‌وه‌ی رزگاریخوازانه‌ی کورد‌و خه‌ڵکی ناوچه‌کــانـــــــی کوردستان ، بێ لوتفانه ودوور له راستی وله رووی غه‌ره‌زی شه‌خســی وبه حیلــی بــــــــــردنـــــه‌وه ده‌دوێن وده‌ی گه‌ێننه راده‌ی ئیفرات و ته‌فریت وته‌وهین کردن، شتێکی نه‌شیاو و بێ ئینسافانه‌یه. وه‌ک چیڕۆکه‌کانی ناو داستانی ،، ژان وژیان،، ه که‌ی به‌رێز کاک دوکتور حسین خه‌لیقـی کــــه مـن له‌باسه‌که‌ی پێشووم دا ئاماژه‌م پێداوه. دیاره زۆر ناراستی و که‌م لوتفی تریشی سه‌باره‌ت بــــــــــه زۆر که‌سایه‌تی به‌ر چاوی تری تێدان و ده بوو دانه‌دانه په‌نجه‌یان له‌سه‌ر داندرێ و ئاماژه‌یان پێ بدرێ، به‌ڵام وه‌ک ده‌ڵێن ،،مشت نموونه‌ی خه‌رواره،،. جیا له‌وه‌ش زۆر که‌سی تری له ئێمــــــــــــه شاره‌زاتر وخاوه‌ن بیر و تێڕامان و پله‌ی به‌رزی زانستی، ته‌نانه‌ت له هاوباوه‌ڕ وهاوسه‌نگه‌رانـــــــی به‌رێز کاک دوکتور ، ره‌خنه‌ی زۆر له‌وه توندتر و به‌رچاو تریان له‌و ،،ژان و ژیان ،، ه گرتوه و کاک دوکتور بۆخۆشی به‌رگێکی ئه‌و کتێبه‌ی بۆ وڵامی ره‌خنه‌ی ره‌خنه گران ته‌رخان کردوه ، به‌ڵام لــــــه هیچ شوێنێکی ئه‌و وڵام دانه‌وانه‌ی دا حازر نه‌بوه هیچ ره‌خنه‌ێک وه‌ربگرێ و ره‌خنه‌ی ره‌خنه‌گرانی به‌جنێو نامه ناودێر کردوه . نموونه‌یان ره‌خنه‌کانی کاک جه‌عفه‌ری حامیــدی.!! جیا له باسی کتێبه‌که‌ی کاک دوکتور، هێندێک بۆچوون نووس له سه‌ر نووسراوه‌که‌ی من، زۆر بـــــێ ئینسافانه و دوور له شعوری سیاسی و ویژدانی شۆڕشگێڕی ، هاتوون سه‌باره‌ت به که‌سایه‌تــــــی و ره‌نج و خه‌باتی ماموستا شێخ عیزه‌دین ، قســه‌ی دژمنانی کورد و کوردستانیان کـاوێـژ کردۆته‌وه و ئه‌وه‌ی که حه‌سه‌نی به‌نی سه‌در ( ئه‌و به‌نی سه‌دره‌ی که کاتی سه‌رۆک کۆماریه‌که‌ی ده‌ستوری بـه ئه‌رته‌شی ده‌وڵه‌ته‌که‌ی ده‌دا تا کوردستان پاکسازی نه‌که‌ن و شۆڕشی کورد سه‌رکوت نه‌که‌ن نـــابـێ به‌نی پۆتینه‌کانیان وه‌که‌ن)، له باسی مامۆستا دا شه‌کریان شکانـدوه . دیاره ئه‌وانه ئه‌وه‌تـــــــــــــی بوون و هه‌ن وا فێربوون و وافێرکراون که قســه‌ی نه‌یارانیان پێ ته‌واوتر بێ و بێگانـــــه‌یـــــــان له خـۆیی پێ به‌رزتر و به‌ڕێــزتر بــێ، بۆیـه ئه‌و قسانه دووپات ده‌که‌نه‌وه. هیوادارم به خـــــــــۆ دا بچنه‌وه و له جیاتی ئه‌وه‌ی دوای ئه‌و قسه و قسه‌ڵۆکه بێ بنا‌وان و مایه پووچانه که‌ون ، بــڕ ۆ ن بخوێنن و وه‌خوێنن و پله‌ی زانیاریان به‌رنه سه‌ر و له‌و لاسایی کردنه‌وه‌و کاوێــژکاریـــــه خۆیــان رزگار بکه‌ن و له مه‌یدانداخـۆ ده‌رخه‌ن و به ناو و وێنه‌ی خۆیانه‌وه شتی به‌که‌ڵکی لـه قـــازانـجـی گه‌ل و نیشتمان و بزووتنه‌وه ره‌واکه‌مان و زیندوو راگرتنی که‌لتور و فه‌رهه‌نگـی نه‌ته‌وایه‌تیمـان بڵاوبکه‌نه‌وه و فێرکه‌ر و بارهێنه‌ر و به‌که‌ڵک بن، نه‌ک نه‌وێرن ته‌نانه‌ت ناوی خۆشیان ده‌رخه‌ن و به‌ناوی به‌رد و دار‌و چیا‌و جڕ و جانه‌ورات ، خــۆیـان ناو ده‌به‌ن وده‌ناسێنن.!! ئه‌وه‌ی بۆمن گرینگه‌و راستی وته‌کانی منی له باسه‌که‌ی پێشوم دا ده‌رخستوه ، ئه‌وه‌یه که زۆربه‌ی هه‌رزۆری خوێنه‌رانی بابه‌ته‌که‌ی من ، به‌وانه‌شه‌وه که له دژی من بۆ چوونیان نووسیوه ، وته‌کانی منیان به ئه‌رێنی وه‌ر گرتوه و من به‌ش به حاڵی خۆم سپاسی ئه‌وانیش وئه‌وانه‌ش ده‌که‌م کــــــــــه ره‌خنه‌ی به‌جـێ ودڵسۆزانه‌یان لێگرتووم ، یان هه‌ڵه‌یان بۆ راست کردوومه‌وه ورێنوێنیان کردووم و زانیاری زیاتریان خستۆته سه‌ر باس و بابه‌ته‌که‌ی من . به‌ڵام ئه‌وه‌ی که جێگای داخه و دووره له هه‌ر چه‌شنه هه‌ڵس وکه‌وت و عورف وعاده‌تێکی ره‌خنه گرتن و نه‌زه‌رو بۆ چوون و هه‌لـــه و په‌ڵــــه راستکردنه‌وه‌ی باس و بابه‌تێک ، گه‌نده‌بێژی و جنێوفرۆشی وئاژاوه‌گێڕی و بێ پرینسیبی و بــــــــێ مه‌نتیقی که‌سانێکه که بۆ خـۆیان هیچ له‌ده‌ست نه‌هاتو و بێ مایه و چه‌قه‌سرۆن و کار وپیشه‌یان قسه‌ی سووک له پارسه‌نگ نانی خه‌ڵک وخه‌ریکـی خۆش کردنی ئاگری فیتنه ن و راسته‌و خـــــــؤ و ناراسته‌وخـــۆ له خزمه‌تی دژمن و له‌دژی یه‌کیه‌تی وئاشتی ویه‌ک هـــــــــــــه‌ڵوێستی و ته‌بـــــــایی ناو ریزه‌کانی شۆڕش ولایه‌نه سیاسی یه‌کانی سه‌ر گۆاڕه‌پانی خه‌باتی ره‌وای گه‌لـــــــه‌که‌مان دان. لـه سـۆنگه‌ی ئه‌و نووسراوه‌ی منه‌وه زۆر که‌س بۆ خــۆ ژیـر کردن یان بۆ ده‌ربڕینی هه‌ستی حه‌سوودی و به‌رچاوته‌نگی خـۆیان ، خـۆیان ماندوو کردوه و به قه‌ول نه‌زه‌ریان داوه.!! که به راستی مــن به‌ش به‌حاڵی خۆم له‌لاێک پێکه‌نینیم پێیان دێ و له‌لایه‌کی تریشه‌وه خه‌میان لێده‌خـۆم و دڵم بـــــۆیـان ده‌سووتێ که به‌راستی ئه‌وانه له ژیان دا چی فێربوون و چــۆن فێرکراون و جــۆن به زایه و خه‌ســـار چــوون و چـه‌نـده له به خـاڵی خــۆ وێــران ئازان !. له کاتێک دا رۆژانه ده‌یان و بگره به سـه‌دان وتار‌و به‌رنامه‌ی ته‌له‌فیزیۆنی له دژی کورد و کوردستان و شۆڕشه ره‌واکانی له هه‌ر چــــــــــــوار پارچه‌ی ئه‌م نیشتمانه بێنازه‌ماندا له لایه‌ن ره‌گه‌ز په‌رستان ونه‌یارانی کورد و کوردستانــــه‌وه ده‌نووسرێن و بڵاو ده‌کرێنه‌وه، به‌ڵام ئه‌م مرۆڤـه ماشاالله گفت و لفت شیرین و خه‌باتگێـــــــــڕ و خاوه‌ن نه‌زه‌ر و بۆ چوون و بیر و قه‌ڵه‌م تیژانه، مته‌قیان لێوه نایا. یان ئه‌وانیش وه‌ک کـابرای ده‌ڵێن( جا ئێمه ده‌ستێکمان وه‌خه‌نجه‌ره‌که‌وه و ده‌ستێکیشمان وه ئه‌سپه‌که‌وه یه خـۆ مـامــــــر نین وه‌ده‌نووک شه‌ڕبکه‌یــن). که ئه‌م جۆره که‌سانه به‌لای منه‌وه بو لێدوان باس له‌سه‌رکردن بابن . به‌ڵام ئه‌وه‌ی که جێگای داخ و مخابنه وبه‌لای منه‌وه مایه‌ی سه‌رنج دان و هه‌ڵوێسته له ســــــه‌ر کردنـه ، ئه‌و ده‌سته له نه‌زه‌ر و بۆ چوون نوسانه‌ن که بـه ناوی نهێنی و به پشتیوانی کردن له هه‌ر دوو لایه‌نــی ( سازمانی خه‌باتی کوردستان و خه‌باتی شۆڕشگێڕ ) ه‌وه شتی دوور له مه‌نتیق و شعوری سیاسیان نووسیوه. له کاتێک دا که من دڵنیام و زۆر باش ده‌زانم که ئه‌م بۆ چـــــــوون و قسه و باسه بێتام و خـوێیانه ، له فه‌رهه‌بگ و ئه‌ده‌بیات و بیر کردنه‌وه‌ی هه‌ر مرۆڤێـکی خاوه‌ن باوه‌ڕی خه‌باتیه‌وه به‌هه‌ر دوو لایه‌نه‌که‌یه‌وه ، دووره و هیچ که‌سێکی خه‌باتی له رۆژی سه‌ره‌تـــــــــــــای دامه‌زراندنی سازمانی خه‌باته‌وه تا ئێستا به‌و جۆره بیر و راوێژ و کاوێژه فرچک نه‌دراوه و نا درێ . ئه‌وه دژمنان و نه‌یارانی رێباز و شانازیه‌کانی کۆن و نوێ سازمانی خه‌بات به هه‌ر دوو لایه‌نه‌که‌یه‌وه ،ده‌یانه‌وێت له ئاوی لێڵ ماسی بگرن وداری هیوای یه‌کیه‌تی وهاوکـــــــــــــــاری و لێک نزیکی و لێک حاڵی بوونی خه‌باتیه‌کان له یه‌کتر، بن کۆڵ وکرمۆڵ بکه‌ن . خه‌باتیه‌کان زۆر لـــه‌وه تێگه‌یشتووتر و خاوه‌ن مه‌نتیق ترن و به درێژایی مێژووی سیاسی پڕ له شانازیان، دژی هــیــــــــــچ لایه‌ن و که‌سایه‌تی و حیزب و رێکخراوێکی سه‌ر گۆڕه‌پانی سیاسی کوردستان نه‌دواون و نادوێــــن و هه‌میشه و له هه‌ر هه‌ل ومه‌رج و قۆناغێک دا ، په‌یڕه‌و و رێبواری رێگای هاوکــاری و یه‌کیه‌تی و دڵسۆزی بۆ گه‌ل و نیشتمان و رێز و حوڕمه‌تی کار‌و چالاکی لایه‌ن و خه‌ڵکــــــی تریان گرتوه. لێره‌دا ده‌مه‌وێت ئه‌وه بڵێم هه‌روه‌ک چۆن به‌ریز،، کاک خــه‌لیل عه‌بباسی ،، ئـــه ندامی خه‌باتی شۆڕشگێڕ له پێوه‌ندێکی ته‌له‌فوونی دا رای گه‌یاند و وتی که ئه‌و جۆره قســـــه و باسه نادروست ودوور له راستیانه‌ی له‌و بۆ چوونانه‌دا به ناوی ئیمـه‌وه نووسراون ، به توندی ئیدانـه ده‌که‌ین و به‌رپه‌رچیان ده‌ده‌ینه‌وه ، چونکه ئێمه له‌هه‌ل ومه‌رجی ئێستا دا زیاتر له هه‌ر کات و ساتێکی تر پێویستیمان به نزیکی و دۆستایه‌تی وپشتیوانی یه‌کتر هه‌یه وئه‌و ووشه ناحـــــــه زو نه‌شیاوانه، هـی نه‌یارانی رێبازی خـه‌باتن. منیش لێره‌دا وێڕای رێز و سپاس بۆ کاک خه‌لیل و هه‌ڵوێسته‌که‌ی، داوا لـــــه هـــــــــه موو ئه‌ندام ولایه‌نگرانی هه‌ردوو لا ده‌که‌م و ده‌ڵێم ئێمه هه‌ر دوو ئاوی یه‌ک رووبار و ســه‌رچاوه‌یـــــن و دوو په‌لی یه‌ک دار و به‌رو بوومی یه‌ک باغ وبێستان و باس و بابه‌تی یه‌ک چیڕۆک و داستانیــــــــن . وه‌رن با زیاتر لێک نزیک وه‌بین و باشتر لێک حاڵی بین و له دوای چـــوان نه‌چین . باله کیشـه و دژایه‌تی ئه‌و لایه‌نانه‌ی که دژی یه‌ک بوون و هێزو وزه‌ێکی زۆریان له دژی یه‌کتری به فیـــــــــڕۆ دا‌و سه‌رئه‌نجام له به‌ر چاوگرتنی به‌رژه‌وه‌ندی گشتی هێنانیه سه‌ر ئه‌و باوه‌ڕه که ئاوێکــــــــــــــی یه‌کجاری به ئاگری ماڵوێرانکه‌ری دژایه‌تی دا بکه‌ن و یه‌کتر له ئامێز که‌ن وشان به شانـــــــــــی یه‌کتری خزمه‌ت به ئامانجه‌کانی گه‌ل بکه‌ن ، ده‌رس وه‌رگرین و له پێناو به‌رز راگرتنی هه‌ستی نه‌ته‌وایرتی بۆ هه‌رچی زوتر گه‌یشتن به رزگاری گه‌ل و ئاوه‌دانی نیشتمان به هاوکاری هه‌مـــوو هێزه ئازادیخواز و دیمکرات و ماڤ په‌روه‌ره‌کانی کوردستان ، به‌ره‌و داهوتوێکی روونا ک و پــــــــــڕ هیوا و لێواو لێو له هه‌ستی باوه‌ڕ به خـۆ بوون هه‌نگاو هه‌ڵگریــن . به‌تایبه‌تی روو ده‌که‌مه ئه و ئه‌ندام و لایه‌نگرانه‌ی که له‌ده‌ره‌وه‌ی وڵات نیشته جێن و له کۆمه‌ڵگا دیمکرات و ئازاده‌کانـــــدا ده‌ژین وهه‌ڵس و که‌وت و راوێژ ی حیزب و رێکخراوه ده‌سه‌ڵات به‌ده‌سته‌کانی ئه‌و وڵاتانه ده‌بینن که تا چه‌نده سه‌ره‌رای جیاوازی خه‌ت و بیر و بۆ جوون و پرۆژه و پڕۆگرامیان ، له به‌ریوه‌بردن و پێشخستنی کۆمه‌ڵ و وڵاتیان دا یه‌ک گرتوو و پشتیوانی یه‌کترن و به چ عه‌قڵێکی سه‌لیم و دوور له ئاڵۆزی و یه‌کتر زڕاندن ، کار ده‌که‌ن و تا چه‌نده له خه‌می گه‌ل و وڵاتیان دان ، له‌وانه‌وه شتــــــی باش فێر بین و به دوور له هه‌ر چه‌شنه دڕدۆنگی و دوو دڵی ئاوڕ دانه‌وه‌ێک له رابردوی ناخۆش، زیاتر لێک نزیک وه‌بین . بائه‌وانه‌ی که پییان وایه ده‌بێ خه‌ڵکی له‌به‌ر پێی یه‌کتری دا بکوژن، فێرکه‌ین که بچن فام و شعور کۆوه‌که‌ن و پله‌ی زانیاریان به‌رنه‌سه‌رو له دژی دژمنانی گه‌ل و نه‌ته‌وه‌که‌مان به چه‌کی تێگه‌یشتن و خوێنده‌واریه‌وه بێنه مه‌یــدان . چـونکه له هه‌ل و مه‌رچـــی ئێستادا ئه‌وه‌ی که‌له هه‌موو شتێک بۆ به‌ره‌و پیش چــوونی کاره‌کانمان پێویست و به‌ر جاوتــره، هاریکاری و دیالۆگ و لێک حاڵی بوون و پشتی یه‌کتری گرتنـه . وه‌رن با بڕیار بده‌یـــــن و چاکی راستی لێ به‌لاداکه‌ین و هه‌رکه‌سمان له‌به‌ر خۆیه‌وه به پێی توانا و بــۆلــوان ، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته پیرۆز و به‌نرخه هه‌وڵ بده‌یــن. دڵنیا بن سه‌رده‌که‌وین و سه‌رکه‌وتینش له یه‌کگرتـــــــــن دایــــــــه. یه‌ک بین به‌هیز و به‌ر چاوین ، به یه‌کیه‌تی خاوه‌ن ناوین ، له لای گه‌لمان به‌ڕێـــــــز تـــــریـــــن، دژی دژمن به هێـــزتـــریــن. نووسینی: ڕێبوار حسێنی
ڕێكه‌وتی بڵاوكردنه‌وه: 2008-02-20 23:11:00
بۆچوونه‌كان
له‌لایه‌ن:
ڕێكه‌وتی ناردن: 2008-03-18 22:56:04
|
هه‌ڵبژارده‌ی وتاره‌كان
|
||||||
|
|
||||||||