|
Kharmanan - Kharmanan.com
هه‌ر رۆژه‌ی په‌ندێك!
ئه‌ندامه‌تی
|
|
| عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان: كردنه‌وه‌ی كه‌ناڵی كوردی له توركیا فشاری ئه‌مریكا بووه
| kharmanan |

عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان ی سه‌رۆكی په‌كه‌كه ته‌ئكیدی كرده‌وه كردنه‌وه‌ی كه‌ناڵی كوردی له توركیا مه‌سه‌له‌یه‌كه ئه‌مریكا سه‌پاندویه‌تی به‌سه‌ر توركیادا.. وتیشی كردنه‌وه‌ی ئه‌و كه‌ناله نه جه‌ژنه و نه سه‌یرانه چونكه ده‌بێت قه‌ده‌غه له‌سه‌ر زمان لاببرێت له یاسا و ده‌ستوری توركیادا دان به زمانی كوردی بنرێت.
درێژه‌ی وتار...
|
| چیرۆكێك له كاره‌ساتی هه‌ڵه‌بجه
| peyamner |

هه‌ڵه‌بجه سه‌دان به‌ڵكو هه‌زاران چیرۆكی جه‌رگبڕ و دڵتاسێنی تێدایه، به‌جۆرێك ده‌شێ مه‌رگی هه‌ر شه‌هیدێك، چیرۆكێك ته‌نانه‌ت فلیمێكی سینه‌مایی لێ دروست بكرێت، ئه‌مه‌ی خواره‌وه یه‌كێكه له‌و چیرۆكه دڵته‌زێن و حه‌سره‌تبارانه.
درێژه‌ی وتار...
|
| به‌كۆی ده‌نگ بڕیاری له‌سه‌ردرا عێراق له‌ژێر به‌ندی حه‌وته‌م ده‌رهێنرا
| kharmanan |

ده‌نگوباس – له‌دانیشتنێكی تایبه‌تدا ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی به‌كۆی ده‌نگ به‌ندی حه‌وته‌می له‌سه‌ر عێراق لابرد‌و كۆتایی هێنا به‌ویلایه‌تی هێزه‌كانی فره‌ڕه‌گه‌ز له‌سه‌ر عیراق.
درێژه‌ی وتار...
|
| پیتەر گالبرێس: داوام كرد لەسەر جینۆسایدی كورد، ئابڵوقە بخرێتە سەر حکومه‌تی ئه‌وکاتی عێراق
| خه‌رمانان |

كاتێك باسی جینۆسایدی كورد دەكرێ، هەمیشە گلەیی لە ڕۆژاوا دەكەین كە پشتیان لە كورد كردووە لەو كاتە دژوارانەدا، بەڵام نابێ ئەوەشمان لەبیر بچێ كە خەڵكانێك لە ڕۆژئاوا هەبوون كاری جددیان كردووە لەپێناو سزادانی ئەوانەی جینۆسایدیان لە دژی كورد ئەنجامداوە. یەك لەو كەسایەتییە سیاسییە دیارانە پیتەر گالبرێسەكە وەك شەخسییەتێكی میسالیی سیاسی ناسراوە. بە خۆشحاڵییەوە سایتی سی ئێن ئێن لە درێژەی زنجیرە بەرنامەیەكی تایبەت بە جینۆسایدی كەناڵی تەلەفزیۆنی سی ئێن ئێن دا لەبارەی جینۆسایدی كورد و كارەكانی ئەو بۆ پشتیوانیی كورد لە هەشتاكاندا گالبرێسی دوواندووە، ئێمەش بابەتەكە وەك خۆی پێشكەشی خوێنەرانی بارزان دەكەین: ساڵانێك بەر لە شەڕی یەكەمی كەنداو،سەدام حسێن بە تۆپ و گوللە و گازی كیمیایی كەوتبووە قەتڵ و عامی كورد.
درێژه‌ی وتار...
|
| که‌رکوک برین له دوای برین
| فـه‌هـد گـرده‌وانـی |

هێشتا برینێک له جه‌سته‌ی که‌رکوک سارێژ نه‌کراوه ، برینه‌کی تر له روخساری ئه‌و شاره بلیمه‌ته روده‌دات . ئه‌وه‌ی مێژووی ئه‌و شاره بخوێنیته‌وه بۆی به‌دیار ده‌که‌وێت که چه‌ند جار له‌لایه‌ن دوژمنانی کورد ئه‌و شاره بریندار کراوه . ئه‌و کاره‌ساته‌ی ئێستاکه‌ش له رۆژی جه‌ژنی قوربان و له‌و کاته‌ی موسڵمانانی دنیا زیاره‌تی که‌عبه ده‌که‌ن و حاجیانی که‌رکوک له‌گه‌ڵ حاجیانی جیهان دوعا بۆ خۆشگوزه‌رانی مرۆڤ ده‌که‌ن ، خۆ کوژێکی به‌ناو موسڵمان له‌پێناوی گه‌یشتن به حۆری یه‌کانی به‌هه‌شت ئه‌و قه‌سابخانه‌یه‌ی دروست کرد و ژن ومنداڵی له خوێن گه‌وزاند بۆ
درێژه‌ی وتار...
|
| ئاهێک بۆ که‌رکوک
| کانی هه‌ڵه‌بجه‌یی |

وا نزیکه ئه‌م ساڵه خوێناوییه‌ی ته‌مه‌نه سه‌رسپییه‌که‌ت بار و کۆچی کۆکاته‌وه و به ساڵێکی نوێت بسپێرێ خه‌مه بێ کۆتاییه‌کانی دڵه سووره‌که‌ت له‌گه‌ڵ فرمێسکی پیرێ ژنه پرچ به‌فرینییه‌کان و جه‌رگه ئاگرینییهکهت
درێژه‌ی وتار...
|
| له دوای كشانه‌وه‌ی ئه‌مریكا ره‌نگه عراق په‌لاماری كورد بدات
| dilshad |

رۆبه‌رت ئۆلسن پسپۆری كاروباری خۆرهه‌ڵاتی ناوراست له زانكۆی كنتاكی ئه‌مریكا ئاشكرای كرد ره‌نگه له دوای كشانه‌وه‌ی سوپای ئه‌مریكا له ساڵی(2011)، حكومه‌تی عێراق په‌لاماری حكومه‌تی هه‌رێم بدات.
درێژه‌ی وتار...
|
| گهردونناسێك پێشبینی ده‌وڵه‌تی كوردی ده‌كات
| dilshad |

حه‌سه‌ن شارنی گه‌ردون ناسی تونسی و جێگری سه‌رۆكی یه‌كێتی گه‌ردونناسی جیهانی پێشبینی ئه‌وه‌ی كرد له ساڵی(2009) ده‌وله‌تی كوردی دروست ببێت..
درێژه‌ی وتار...
|
| ئاهه‌نگی سه‌ری ساڵ به‌به‌ژداری هونه‌رمه‌ندان هه‌ردی سه‌ڵاح و ئه‌رده‌لان و چۆپی له سوید
| خه‌رمانان |
|
|
| كه خۆتان ده‌بینن كه‌ڵه شێرى به‌ر ئاوێنه‌و ئه‌م چینه‌ى تریش ده‌بینن ته‌با ته‌با
| هونه‌رمه‌ند: نوێنه‌ر ئه‌حمه‌د |

به‌شى یه كه م: ئه‌بێ سه‌كۆى گۆرانیه‌كانى ئێمه له كوێ بنوو سیماى خۆڵه‌مێشى و ڕ‌وى زه‌ردیان له‌م جه‌نگه‌دا چ پایزێكى زێڕین مه‌عبه‌دیان بێت ئه‌ى ئه‌وانه‌ى له ئه‌زه‌ڵدا هه‌مو یه‌ك ڕه‌نگن و ده‌یان ڕه‌نگی وههمیشن چی دى ڕنگى یه‌كسانیمان ده‌وێ ئه‌ى ئه‌وانه‌ى ڕه‌نگى په‌مه‌ییتان هه‌ڵبژاردوه‌و له به‌رامبه‌ر ره‌نگه‌كانى دیكه‌دا بزوركاون ئێمه ناتوانین ڕه‌نگى شه‌فافیه‌تى ئاوى هه‌ڵبژێرین چونكه ناكرێت به ئاڵا‌و وه‌ك باره دۆلار تۆفى وشكه ساڵیهك ده‌یبات و لێوى قلیش بردوى مناڵێكى ههڵپروكاوى (هه‌ڵه‌بجه)كه‌م ته‌ڕ ناكات ئێمه ڕه‌نگێكمان ده‌وێت وه‌ك حه‌وزى ماسى هه‌موو شته‌كانى تێدا دیاربێت هیچ ناڵێم با ڕوخسارى شاره‌كه‌م خۆى بدوێ ئیمه وه‌ك خۆمان چۆن ونین ده‌بێت ئه‌و بۆنه‌ى كه ونى كردین ئه‌وه بكه‌ین به ئاڵا به‌ڵێ بۆنى سێ‌و … چونكه وڵاتى ئه‌ندێشه‌كانمان گۆڕاوه‌و بۆته وڵاتى عه‌ن عهنهو ته‌نته‌نه به شكڵ بوینه‌ته فهنتازیاو به ناوه‌ڕۆكیش به‌تاڵ
درێژه‌ی وتار...
|
| هونه‌ری - به‌همه‌ن قوبادی به‌شداری له پێنجه‌مین كۆبوونه‌وه‌ی رێبه‌رانی لاوی جیهان ده‌كات
| dilshad |
به‌همه‌ن قوبادی وه‌كو یه‌كێك له رێبه‌رانی لاوی جیهان، به‌شداری له پێنجه‌مین كۆبوونه‌وه‌ی "ئه‌م رێبه‌رانه" له وڵاتی ئه‌مه‌ریكا ده‌كات.
درێژه‌ی وتار...
|
| نێوده‌وڵه‌تی - واده‌ی هێرشی ئیسرائیل بۆ سه‌ر ئێران ئاشکرا کرا
| dilshad |

سه‌رچاوه هه‌واڵگرییه‌کانی ئیسرائیل واده‌ی هێرشی "ئیسرائیل"یان بۆ سه‌ر دام و ده‌زگا ناوه‌کییه‌کانی ئێران ئاشکرا کرد.
درێژه‌ی وتار...
|
| |
Kharmanan - Kharmanan.com
|
|