Kharmanan - Kharmanan.com
هه‌ر رۆژه‌ی په‌ندێك!
ئه‌ندامه‌تی
منداڵانی ئه‌م ده‌ڤه‌ره
جه‌لال خۆشكه‌لام
منداڵانی ئه‌م ده‌ڤه‌ره، وابه‌سته‌ی په‌روه‌رده‌یه‌كی تێشکاوی ناوكۆمه‌ڵگان. هه‌ڵقوڵاوی ده‌روونی خۆویستی و خۆپه‌رستی و خوێنڕشتن و پیاو كوشتنن. هه‌ژاری و نه‌داری به‌رۆكی گرتون و ژیانێكی گه‌ش و دواڕۆژێكی ڕوون چاوه‌ڕوانیان ناكا. ئه‌وه‌ی فێری ده‌بن ڕقه،زوڵمه، تۆڵه و چه‌وسانه‌وه‌یه، په‌یداكردنی بژێوی ژیانه له‌سه‌ر حساب و بژێوی ژیانی یه‌كێكی تر. ئه‌وه‌ی فێری ده‌بن گه‌ڕانه‌وه‌یه بۆ دواوه، بۆ دواكه‌وتنی كۆمه‌ڵگا و دووباره‌كردنه‌وه‌ی شه‌ڕی ناوخۆ و ڕقی ناوخۆی باپیران.
درێژه‌ی وتار...
ئه‌م بێده‌نگیه زیانی زۆرمان پێده‌گه‌ێنێ !
که‌ریم فه‌یزیان
سه‌رنج و سووکه ئاوڕێک له مێژووی گه‌لان و چاوخشاندنێک به‌سه‌ر بار‌و دۆخ و هه‌ڵس و که‌وت و بیر و ئاکاریان دا ، بۆمان ده‌رده‌خا که له پێناو به ئاوات و ئامانج گه‌یشتنیاندا ، چۆنیان خه‌بات کردوه‌و به چ شێوه‌ێک له گه‌ڵ یه‌کتردا هه‌ڵس و که‌وتیان نیشان داوه‌و تا چ راده‌ێک بۆ گه‌یشتن به‌لوتکه‌ی ئاوت و ئامانجیان ، هاریکار و هاو هه‌ڵوێست بوون. بێ‌شک هیچ کام له گه‌لانی سه‌ر ئه‌م گرده‌زه‌ویه هه‌روا به‌سووک وئاسان به‌بێ زه‌حمه‌ت و هه‌وڵ و تێکۆشان و له خۆ بووردوویی ، به‌ئازادی نه‌گه‌یشتوون . جا خه‌بات و هه‌وڵ و تێکۆشانه‌که‌یان شێوه و شێواز ی جۆراوجۆری
درێژه‌ی وتار...
دیمستۆر و باكورى عیراق!
خه‌لیل عه‌بدوڵڵا
ریَكخراوى نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان وه‌ك ریَكخراویَكى نیَوده‌وڵه‌تى ئه‌ركى سه‌ره‌كى پاراستنى ئاشتى و ئاسایشى نیَوده‌وڵه‌تى و چاره‌سه‌ركردنى كیَشه نیَوده‌وڵه‌تیه‌كان. له‌و سۆنگه‌یه‌وه ئه‌و ریَكخراوه بایه‌خیَكى زۆرى به‌كیَشه‌كانى عیراق داوه‌و ئه‌نجومه‌تى ئاسایشى نیَوده‌وڵه‌تى چه‌ندین برِیارى له‌و باره‌یه‌وه ده‌ركردووه.
درێژه‌ی وتار...
قه‌زافی: ئوباما به ده‌ست خۆ به‌که‌م زانینه‌وه ده‌ناڵێنێت به هۆی ره‌گه‌زه‌که‌یه‌وه
خه‌رمانی هه‌واڵ
ته‌رابلوس: رابه‌ری لیبی موعه‌مه‌ر قه‌زافی، به توندی ره‌خنه‌ی گرت له پاڵێوراوی دیموکراتیخواز بۆ پۆستی سه‌رۆکایه‌تی، باراك ئوباما، به هۆی ده‌ربڕینه‌کانییه‌وه ده‌رباره‌ی قودس و، تۆمه‌تباری کرد به بێ وه‌فایی بۆ دروشمه‌که‌ی بۆ هه‌ڵبژاردن که ده‌ڵێت"گۆڕان" و، هه‌روه‌ها تۆمه‌تباری کرد به خۆ به که‌م زانین به هۆی ره‌گه‌زه‌که‌وه‌ی و، ئاواتی خواست که"هێشتا شانازی بکات به ئه‌فریقی بوونی و موسڵمانییه‌تی و بیروباوه‌ڕی".
درێژه‌ی وتار...
کۆمه‌ڵگایه‌کی یه‌کسان بۆ که‌مئه‌ندامان و په‌ککه‌وتوانی هه‌رێمی کوردستان
خه‌بات لاوباخ
له 13-12-2006 له کۆبوونه‌وه‌یه‌کی گشتی ڕێکخراوه‌ی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کاندا له شاری نیویۆڕك بڕیاری په‌یماننامه‌یه‌کی نێونه‌ته‌وه‌یی درا بۆ پاراستنی مافه‌کانی مرۆڤی که‌مئه‌ندام و په‌ککه‌وتووه‌کان، تا ڕێکه‌وتی 15-3-2008 ژماره‌ی ئه‌و ووڵاتانه‌ی که ئه‌م په‌یمانننامه‌یان واژۆ کردوه، گه‌یشتۆته 125 ووڵات له جیهاندا ، له‌دوای بڕیاردانی واژۆ کردن ، ووڵاتانی ئه‌ندام ناچار ده‌کرێن پابه‌ند بن به بڕیاردان و جێ به‌جێ کردنی ناوه‌ڕۆکی به‌نده‌کانی ناو ئه‌و ڕێکه‌وتنامه‌یه ، ده‌بێت جێگیر بکرێت له یاسا بنه‌ڕه‌تیه‌کانی ئه‌و ووڵاته‌دا.
درێژه‌ی وتار...
د.به‌رهه‌م: پێویسته نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له‌ئیلتیزامی خۆی تێپه‌رِنه‌كات
kharmanan
د.به‌رهه‌م ئه‌حمه‌د ساڵح جیَگری سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق به كوردستانی نوآ-ی راگه‌یاند: راپۆرتی سه‌ره‌تایی دیمستۆرا سه‌رۆكی نیَرده‌ی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له‌عیراق، جیَی نیگه‌رانیمانه‌و سه‌ركردایه‌تیی سیاسیی كوردستان ئیَستا دیراسه‌ی ده‌كات، بۆئه‌وه‌ی وه‌ڵامی ره‌سمیی خۆی له‌باره‌یه‌وه بدات.
درێژه‌ی وتار...
١٧ ساڵ له خه‌باتی پارتی ئازادی كوردستان
كومیته‌ی ڕاگه‌یاندنی پ،ئ،ك
له ٣٠ ی گوڵانی ساڵی ٢٧٠٨ی كوردی دا پارتی ئازادی كوردستان دامه‌زرا، لێره‌دا چه‌ند دروشم و كاری داهێنانی خۆیان ده‌خه‌نه به‌ر دیده‌ی خوێنه‌رانی خۆیان....
درێژه‌ی وتار...
گریگۆری ستانتین: پێویسته ئه‌مریكا‌و ئه‌وروپا جینۆسایدكردنی كورد به‌ره‌سمی بناسێنن
خه‌رمانان
گریگۆری ستانتین سه‌رۆكی رێكخراوی جینۆساید وۆچی جیهانی، پێنجشه‌ممه له‌شاری هه‌ولێر جه‌ختیكرده‌سه‌ر پێویستیی به‌ره‌سمی ناساندنی جینۆسایدكردنی گه‌لی كورد له‌لایه‌ن ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا‌و ولاَتانی ئه‌وروپا.
گریگۆری ستانتین سه‌رۆكی رێكخراوی جینۆساید وۆچی جیهانی، له‌لێدوانێكیدا بۆ ئاژانسی هه‌واڵی ئه‌سواتولعیراق رایگه‌یاند "به‌جینۆساید ناساندنی ئه‌و كۆمه‌ڵكوژیانه‌ی به‌سه‌رنه‌ته‌وه‌ی كوردهاتووه، له‌مه‌ودوا به‌شێكی سه‌ره‌كی له‌كارنامه‌و ئه‌جیندای كاركردنی رێكخراوه‌كه‌مان ده‌بێت".
درێژه‌ی وتار...
سيستمی ئابووری، سياسی و كۆمه‌لاَيه‌تيی هه‌ورامان له‌م چوار سه‌ده‌ی دوايدا -به‌شی سێهه‌م
م.فيرۆز حه‌سه‌ن
يه‌كه‌م : بووني ژماره‌يه‌ك له‌و گوندانه‌ي كه‌به زاري هه‌ورامي (گۆراني)گفتوگۆ ئه‌كه‌ن ، به‌لاَم ده‌يه‌ها كيلۆمه‌تر له خودي هه‌رێمي هه‌ورامانه‌وه دوورن ، وه‌كو هه‌ردوو دێي(تاي) و (دۆلاَب) له (40-50 ) كيلۆمه‌تري باكووري خۆرهه‌لاَتي شارۆچكه‌ي كامياران له ئوستاني كوردستان (سنه) و دێي (كه‌ندۆڵه) له نێوان (بێستون) و (سه‌نقور)دا له نزيكه‌ي (70 ) كيلۆمه‌تري باكووري خۆرهه‌لاَتي كرماشان و (40 ) كيلۆمه‌تري خۆرهه‌لاَتي رِوانسه‌ردا ، و زۆريش له‌وه ئه‌چێت كه دێي (ته‌كيه‌ي) ناوچه‌ي قه‌ره‌داخيش
درێژه‌ی وتار...
سيستمی ئابووری، سياسی و كۆمه‌لاَيه‌تيی هه‌ورامان له‌م چوار سه‌ده‌ی دوايدا -به‌شی دووه‌م
م.فيرۆز حه‌سه‌ن
بۆ چاره‌سه‌ر كردنيشي قادر به‌گ هه‌ڵساوه به‌كوشتني سه‌ركاري شێخ ، به‌لاَم به‌گشتي وه‌ك باسكرا بووني چه‌ند ئه‌ڵقه‌يه‌كي لاواز له‌سيستمي ده‌ره‌به‌گيي هه‌وراماندا يارمه‌تيي ئه‌وه‌ي داوه كه رِابه‌راني ته‌ريقه‌ي نه‌قشبه‌ندي به‌ئاساني بتوانن جێگه‌ي خۆيان له‌و سيستمه‌دا بكه‌نه‌وه و ناوچه‌كه‌ش بكه‌ن به‌مه‌ڵبه‌ندي بلاَوكردنه‌وه‌ي ته‌ريقه‌كه ، نه‌ك ته‌نها له به‌شه‌كاني كوردستاني گه‌وره‌دا ، به‌ڵكو تا هيندستان و ئه‌فگانستان و هه‌ندێك ناوچه‌ي خوراسان له خۆرهه‌لاَته‌وه ، تا شام و توركياش له خۆرئاواوه …
درێژه‌ی وتار...
سيستمی ئابووری، سياسی و كۆمه‌لاَيه‌تيی هه‌ورامان له‌م چوار سه‌ده‌ی دوايدا- به‌شی یه‌كه‌م
م.فيرۆز حه‌سه‌ن
زۆر له مێژه بيرياران و مێژوو نووسان و شاره‌زاياني زانسته جۆراو جۆره‌كاني شارستانييه‌ته جياوازه‌كاني جيهان هه‌ستيان به كاريگه‌ريي بار‌و دۆخي جوگرافياي سروشتي هه‌ر هه‌رێمێكي جوگرافي كردووه له سه‌ر چالاكييه‌كاني مرۆڤ و هه‌ڵسوكه‌وتي له ژينگه‌دا Environment چۆنيه‌تي دروستكردني شارستانييه‌ته جۆرا و جۆره‌كانيان گێرِاوه‌ته‌وه بۆ جياوازي بار و دۆخي سروشتي هه‌ر ژينگه‌يه‌ك له ژينگه‌يه‌كي تر ، به تايبه‌تي بۆ فاكته‌ري ئاو و هه‌وا و رِواڵه‌ته سروشتييه‌كاني رِوويي زه‌ويي هه‌ر هه‌رێمێك, فه‌يله‌سووفه كلاسيكييه‌كاني يۆنان ، به تايبه‌تي ( ئيفلاتوون – Plato ) و (ئه‌رستۆ – Aristotlte) له زۆر رِوانگه‌وه تيشكيان خستۆته سه‌ر ئه‌و كاريگه‌رييه ، له‌وانه‌ش زياتر ( سترابو- Strabo) جوگرافيناسي يۆناني ، چوار سه‌ده‌يه‌ك دواي ئه‌وان ، واته له كۆتاي سه‌ده‌ي يه‌كه‌مي پێش عيسا و سه‌ره‌تاي سه‌ده‌ي يه‌كه‌مي عيسايي به شێوه‌يه‌كي رِوونتر كاريگه‌ريي جوگرافيا له‌سه‌ر مێژوو باسده‌كات ، له سه‌ده‌ي چواره‌مي كۆچي و ده‌يه‌مي عيساييدا كۆمه‌ڵه‌ي )أخوان السفا ْ و خيلان الوفا( كه زياتر هه‌ر به (( أخوان السفا)) ناسراون ، له په‌يامێك له (52) په‌يامه‌كه‌ي خۆيان‌دا ، زۆر لايه‌ني ورد‌و زانستييانه‌ي ئه‌و
درێژه‌ی وتار...
ئه‌حمه‌د تورك: نه‌دیتنی بارزانی ده‌بێته بنێشته خۆشكه‌ی میدیای توركی و به زیانی كوردانه
له ماڵپه‌ڕه‌كانه‌وه
سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتی كۆمه‌ڵگه‌ی دێموكراتیك (ده‌ته‌په) له په‌رله‌مانی توركیا "ئه‌حمه‌د تورك"، كه له رۆژانی رابردوودا به سه‌رۆكایه‌تی وه‌فدێكی پارته‌كه‌ی سه‌ردانی باشوری كوردستانی كردبو، نه‌دیتنی وه‌فده‌كه له لایه‌ن سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان "مه‌سعود بارزانی"یه‌وه به جۆرێ كێماسی ده‌زانێت و ده‌ڵێ "كاتێ میدیای توركی بڵاوی بكه‌نه‌وه كه مه‌سعود بارزانی و نێچیروان بارزانی له‌گه‌ڵ وه‌فده‌كه دانه‌نیشتن، ئه‌مه به زیانی مۆراڵی كورده."
درێژه‌ی وتار...
Kharmanan - Kharmanan.com