Kharmanan - Kharmanan.com
هه‌ر رۆژه‌ی په‌ندێك!
ئه‌ندامه‌تی
تالێس كێیه؟
احمد غلامی
تالێس فیلسووف و زانای یۆنانی كۆن كه به سه‌ره‌تای فه‌لسه‌فه‌ی رۆژاوا ده‌ژمێردرێ له مه‌له‌تی ئاسیای بچووك له دایك بوو و له فه‌لسه‌فه و ئابوور و ئه‌ستێره‌ناسی و ئه‌ندازیاری‌دا ناوبانگی ده‌ركرد و بۆ یه‌كه‌م جار له فه‌لسه‌فه‌دا له گه‌وهه‌ری سه‌ره‌كی واقعیه‌ت پرسیاری كرد." ئه‌و ماكه سه‌ره‌كیه‌ی كه ته‌واوی شته‌كانی لێ ساز ده‌بێ چییه؟". گرینگی ئه‌و پرسیار كردنه زیاتر له شێوه‌ی وڵامدانه‌وه‌كه دایه؛ تالێس زۆر رووی نه‌ده‌كرده نه‌ریت و بایه‌خێكی وای نه‌ده‌دا به شێعر و ئایین(به پێچه‌وانه‌ی پارمنیدێس). ئه‌و زیاتر پشتی به‌ستبوو به ئه‌زموونه‌كانی خۆی. چون تالێس هیچی نه‌ده‌نووسی له تالێس هیچ شتێك به جێ نه‌ماوه، و ئه‌وه‌شی كه لێی ده‌گێڕنه‌وه له لایه‌ن فیلسووفانی دواتره‌وه و به تایبه‌ت ئه‌ره‌ستووه‌وه باسی لێ كراوه.(ئاوی.ل14)
درێژه‌ی وتار...
كورد، ئه‌و نه‌ته‌وه‌ى كه پێچه‌وانه‌ى زۆربه‌ى نه‌ته‌كانى ناوچه‌كه يه‌كه‌مين رِۆژنامه‌ى به زمانى خۆى ده‌ركردو سه‌رنوسه‌ره‌كه‌شى كوردبوو
ن/ گه‌رميانى حه‌مه‌ى پوور
ئه‌گه‌ر چى ئێمه وه‌كو نه‌ته‌وه‌ى كورد له‌رِووى هه‌بوونى نووسين و به‌رهه‌مه ئه‌ده‌بيه‌كانه‌وه مێژوويه‌كى دوورمان نييه، به‌هه‌مان شێوه رِۆژنامه‌گه‌رى كورديش مێژوويه‌كى كۆنى نييه‌و به به‌راورد له‌گه‌ڵ رِۆژنامه‌گه‌رى جيهان و ناوچه‌كه‌دا سه‌دان ساڵ دواكه‌وتووه،و دواتر توانيويه‌تى رِۆژنامه‌يه‌ك ده‌ربكات، يه‌كه‌م رِۆژنامه له جيهاندا كه له 10/1/1653 له رِۆما ده‌رچوو (245) ساڵ پێش يه‌كه‌مين رِۆژنامه‌ى كوردى كه رِۆژنامه‌ى كوردستانه له 22/نيسانى/ 1898له ولاَتى مسرى عه‌ره‌بى ده‌رچووه،هه‌رچه‌نده رِايه‌كى تر له مه‌رِ يه‌كه‌م رِۆژنامه له جيهاندا هه‌يه‌و ده‌ڵێت يه‌كه‌م رِۆژنامه له سه‌ده‌ى حه‌ڤده له چين ده‌رچووه،
درێژه‌ی وتار...
مرۆڤ به‌م زووانه گوڵ له‌سه‌ر مانگ ده‌ڕوێنێت
BBC-وه‌رگێڕانی: Pukonline
زاناکان له ناوه‌ندی بۆشایی ئه‌وروپا ئیسا، وتیان، ئه‌و رۆژه‌ی که گوڵی له‌سه‌ر مانگدا ده‌ڕوێت، نزیك بۆته‌وه. هه‌روه‌ها وتیان، تاقیکردنه‌وه‌کان گه‌یشتنه ئه‌وه‌ی ئه‌گه‌ری رواندنی گوڵی"ماری گۆڵد"له ناوه‌ڕاستی به‌ردی وه‌ك ئه‌وه‌ی سه‌ر مانگ.
درێژه‌ی وتار...
فه‌رمانده‌ی پۆلیسی تاران له باوه‌شی سۆزانییه‌کاندا ده‌ستگیرده‌کرێت
خه‌رمانان-هه‌واڵ
رۆژنامه‌ی"الرأي العام"ی کوه‌یتی ناونیشانێکی سه‌ره‌کی ده‌رخست ده‌رباره‌ی ده‌ستگیرکردنی فه‌رمانده‌ی پۆلیسی تاران له ئه‌نجامی رسواییه‌کی سێکسیدا و، له‌و ناونیشانه‌یدا نووسی:" ده‌ستگیرکردنی فه‌رمانده‌ی پۆلیسی تاران له‌گه‌ڵ شه‌ش ژن‌دا له ماڵێکی له‌شفرۆشی".
درێژه‌ی وتار...
تورکیا لەبەردەم دووڕیاندا کودەتا یا کەمکردنەوەى دەسەڵاتى عەسکەر
سەباح تاهیر
لەوەتەى عەدالەت و تەنمیە لەم هەڵبژاردنەى ئەم دوواییە زۆرینەى دەنگەکانى بەدەست هێناوە لەگەڵ سوپادا کەوتونەتە یارى پیشیلەومشکانآ ....... . هەرچەندە ئەردۆگان و پارتەکەى زۆر لێزانانە یارییەکە بەڕێوە دەبەن و جارە جارە پشى پشى بۆ سوپا دەکەن ، ئەویش بۆ ڕایى کردنى ئامانجەکانیان کە خۆى لە گۆڕانکارى سیماى عەلمانیەتى ئەتا تورک دەبینێتەوە. بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا دواى شکستى سوپاى تورک لە بەرامبەر "پ ک ک " لەم هێرشەى بەم دواییەى بۆ سەر هەرێمى کوردستانى عێراق ، پێدەچێت کاردانەوەکان زۆر خێراتربن کە چاوەڕآ دەکران .
درێژه‌ی وتار...
پارتی‌و یه‌كێتی له‌سه‌ر پێكهێنانی كابینه‌ی نوێ كۆده‌بنه‌وه
سه‌رچاوه/ ماڵپه‌ڕی ئاوێنه
وابریاره ئه‌مرۆ 5/4 مه‌كته‌بی سیاسی پارتی‌و یه‌كێتی به‌مه‌به‌ستی رێككه‌وتن له‌سه‌ر كابینه‌ی نوێی حكومه‌تی هه‌رێم له‌دوكان كۆببنه‌وه. سلێمانی، ئاوێنه: سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار به‌ئاوێنه‌ی راگه‌یاند كه ئه‌مرۆ 5/4 مه‌كته‌بی سیاسی پارتی‌و یه‌كێتی له‌دوكان به‌مه‌به‌ستی رێككه‌وتن له‌سه‌ر كابینه‌ی نوێ كۆده‌بنه‌وه.
درێژه‌ی وتار...
دادگای یه‌كێتی ئه‌وروپا ناوی په‌كه‌كه‌ی له‌لیستی تیرۆری خۆی ده‌رهێنا
هه‌واڵ.خه‌رمانان
دادگایه‌كی یه‌كێتی ئه‌وروپا ئه‌و بڕیاره‌ی هه‌ڵوه‌شـانده‌وه كه پارتی كرێـكارانی كوردسـتانی ناسـراو به په‌كه‌كه وه‌ك ڕێـكخراوێـكی تێرۆریسـتی له‌نێو لیسـتی یه‌كێتی ئه‌وروپادا ڕیزبه‌ند بكات.
دادگای ناوبراوی بنكه له لۆكسـمبۆرگ كه دووهه‌مین باڵاترین دادگای یه‌كێتی ئه‌وروپایه ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه ڕایگه‌یاند كه هه‌نگاوی سـاڵی 2002 ی بۆ ڕیزبه‌ندی پارتی كرێـكارانی كوردسـتان له‌نێو لیستی ڕه‌شـدا و بلۆكردنی دارایی په‌كه‌كه و باڵی سـیاسی ئه‌و كاره به گوێره‌ی یاساكانی یه‌كێتی ئه‌وروپا كارێـكی نایاسایی بوو.
درێژه‌ی وتار...
١٠ی خاکه‌لێوه رۆژێکی به‌رچاوه له مێژووی گه‌لی کورددا!
خۆشه‌ویستی نه‌ته‌وه و نیشتمان و باوه‌ڕ به رزگاری نه‌ته‌وه‌یی وگه‌یشتن به مافی وه‌ک یه‌ک و هه‌وڵ دان بۆ به‌ره‌و پێش چوون و پێگه‌یشتن، ئاشتی خوازی و رێزلێنانی به‌رانبه‌ر ، ئه‌و هه‌ست و سۆزانه‌ن که مرۆڤی کوردی شۆڕشگێڕ و دادپه‌روه‌ری هانداوه بۆ سڕینه‌وه‌ی ئاسه‌واری دواکه‌وتویی و ژێر ده‌ستی و ماف پێشێلکراوی نه‌ته‌وه بن ده‌ست و داگیر کراوکه‌مان .
درێژه‌ی وتار...
ئاینی زه‌رده‌شتی
خه‌رمانان
ده‌رباره‌ی" زه‌رده‌شت ودینی زه‌رده‌شتی " جیاوازی زۆر له‌سه‌رچاوه مێژووییه‌کاندا هه‌ن و تائێستا به‌ته‌واوی ئاشکرا نییه (زه‌رده‌شت ) که‌ی هاتۆته دنیاوه ؟ له‌چ سه‌رده‌دمێک ژیاوه ؟خه‌ڵکی کوێ بووه ؟ به‌چ زمانێک دواوه ؟ ... هتد
, هه‌ر بۆ نموونه له‌خواره‌وه ده‌مه‌ته‌قێيه‌كي ژماره‌يه‌ك له‌و سه‌رچاوانه ده‌خه‌ينه‌رِوو:
درێژه‌ی وتار...
بیست و یه‌ك ساڵ به سه‌ر كۆچی دوایی هونه‌رمه‌ندی گۆرانیبێژ (شه‌ماڵ سائیب) تێپه‌رِی
خه‌رمانان
(شه‌ماڵ سائیب) یه‌كێكه له گۆرانیبێژه دیاره‌كانی كورده، له‌سه‌رده‌می خۆی دا به شێوازێكی جیا له هونه‌رمه‌ندانی سه‌رده‌می خۆی چووه ناو دینای گۆرانی گوتن، هه‌روه‌ك باس ده‌كرێت (شه‌ماڵ) به ستایلی فۆلكلۆره‌وه كاری نه‌كردووه به‌ڵكو هه‌رده‌م ئاره‌زووی كردووه به شێوازێكی جیا كار بۆ به‌رهه‌مه‌كانی بكات، ئه‌مه‌ش له زۆربه‌ی ئاوازه‌كانی ره‌نگدانه‌وه‌ی هه‌بووه.
درێژه‌ی وتار...
ڕۆمانی کوردی و ژنانی ڕۆماننووس
دوکتۆر هاشم ئه‌حمه‌دزاده -زانکۆی ئوپسالا- سوید
ڕۆمان و گێڕانه‌وه‌ی ڕۆمانی به‌ستێنێکی باوه‌ڕپێکراوه بۆ هه‌ڵسه‌نگاندنی چلۆنایه‌تیی پێوه‌ندییه جۆراجۆره‌کانی کۆمه‌ڵایه‌تی و هاوکێشیی هێز و میکانیزمی هه‌ڵسوکه‌وتی ده‌سه‌ڵات له کۆمه‌ڵگایه‌کی دیاریکراودا. بوارێکی لێکۆڵینه‌وه له‌سه‌ر ژنی کورد له ئه‌ده‌بییاتی گێڕانه‌وه‌ییدا خوردبوونه‌وه‌یه له کاراکتێرگه‌لی ژن له ڕۆمانی پیاواندا. ژنان له‌م ڕۆمانانه‌دا چۆن وێنا کراون؟ پێناسه‌یان چییه؟ له پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ پیاواندا چ ڕۆڵێکیان هه‌یه؟ له سیستمی خێزان و ڕێکخراوی کۆمه‌ڵایه‌تیی کاردا چ جێگایه‌کیان هه‌یه؟ هه‌ڵبه‌ت، ڕه‌نگه باشترین بوار بۆ ده‌ستنیشانکردنی جێگای ژنان له کۆمه‌ڵگای کوردی‌دا توێژینه‌وه‌ی ئه‌و فه‌زایه بێ که ده ڕۆمانی ژنانی کورددا بۆ ژنان خوڵقاوه. ژنانی ڕۆماننووس و هه‌ڵسوکه‌وتیان له‌گه‌ڵ کاراکتێرگه‌لی پیاو و ژن‌دا و پێناسه‌کردنی ئه‌رک و مافه‌کانیان ڕه‌نگه ئه‌و ده‌رفه‌ته ڕاسته‌وخۆیه بێ که لێکۆڵه‌ره‌وه‌ی ئه‌ده‌بی بتوانێ به
درێژه‌ی وتار...
سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم تۆپبارانی سوپای ئێرانی بۆ ده‌وروبه‌ری قه‌ڵادزێ ئیدانه كرد
په‌یامنێر
PNA- دیوانی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم بۆردوومانی سوپای ئێرانی بۆ سه‌ر ناوچه سنوریه‌كانی سه‌ر به قه‌زای قه‌ڵادزێی ئیدانه كرد.
له‌م باره‌یه‌وه گوته بێژێك به‌ناوی دیوانی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم له لێدوانێكدا رایگه‌یاند، ماوه‌ی سێ رۆژه ئێران تۆپبارانی ژماره‌یه‌ك گوند ده‌كات له ده‌وروبه‌ری قه‌ڵادزێ، ئه‌و كرده‌وه‌یه بۆته مایه‌ی مه‌ترسی له‌سه‌ر خه‌ڵكی ئه‌و گوندانه و نیگه‌رانیه‌كی زۆریشی له‌لای خه‌ڵكی كوردستان دروست كردووه.
درێژه‌ی وتار...
Kharmanan - Kharmanan.com