|
Kharmanan - Kharmanan.com
هه‌ر رۆژه‌ی په‌ندێك!
بۆ ئیشی بچوك، قه‌ت تێمه‌كۆشه ، گۆم هه‌تا قووڵ بێ بۆ مه‌له خۆشه
ئه‌ندامه‌تی
|
|
| گۆڕانی بنه‌ڕه‌تی له ڕێگه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌وه ڕوونادات
| زاهیر باهیر |

ڕامیاره‌كان، ئه‌وانه‌ی كه ساڵانێكی دوورودرێژه له‌سه‌ر لاشه‌ی سه‌دان هه‌زار كه‌سانی بێتاوانی ئه‌م وڵاته (عێراق) و ملوێنه‌های تری سته‌ملێكراو و به‌شخوراو و په‌ككه‌وته‌ی هه‌ر ئه‌م وڵاته سه‌رمایه‌یه‌كی ڕامیارییان بۆ خۆیان پێكه‌وه‌ناوه و له پالیشیدا سه‌رمایه‌یه‌كی ئابووریی و كۆمه‌ڵایه‌تیشیان به‌ده‌ستهێناوه، جارێكی تریش به‌گه‌مه ڕامیارییه‌كه‌یان بۆ هه‌مان مه‌به‌ست و خواستی پێشوویان، ده‌یانه‌وێت به‌ره‌و سندووقه‌كانی هه‌ڵبژاردن ڕامانبكێشنه‌وه، تاكو جارێكی دیكه‌ش سه‌روه‌رییان بسه‌پێنینه‌وه و ملی پێبده‌ینه‌وه. ئه‌مه‌یه مه‌رگه‌سات و تراژیدی ئه‌مڕۆیه كه مرۆڤی سه‌رده‌م تێیدا ده‌ژێت، مه‌رگه‌ساته‌كه‌ش هه‌ر له‌وه‌دا نییه كه ئه‌م ڕامیاركارانه بۆ مه‌به‌ستی تایبه‌تی خۆیان به‌لێشاوێ پڕوپاگه‌نده‌وه، به بوجه‌یه‌كی كراوه و له‌بننه‌هاتووه‌وه، به میدیایه‌كی گاڵته‌جاڕییانه‌وه ئه‌م كاره به‌ئه‌نجام ده‌گه‌یه‌نن، به‌ڵكو له‌وه‌دایه كه ئێمه‌ی به‌دبه‌خت و چاره‌ڕه‌شیش به‌پڕوپاگه‌نده‌كانیان و قسه‌خۆشییان باوه‌ڕ ده‌كه‌ین و به‌ده‌نگدانمان سه‌روه‌رێتییان واژۆ ده‌كه‌ین. له‌بری دادگاییكردنیان له به‌رامبه‌ر ئه‌و وێرانكاریی و كوشتوبڕ و زۆر و سته‌مه‌ی كه زیاتر له نیوسه‌ده به‌رامبه‌ر ئه‌م گه‌له به‌گشتی و خه‌ڵكانی سته‌ملێكراو و به‌شخوراوی وڵاته‌كه به‌تایبه‌تی، كردوویانه.
درێژه‌ی وتار...
|
| دەربارەی تەزویر «سەرنجێکی زۆر کورت»
| به‌ختیار عه‌لی |

یەکێک لەو دیاردە بنەڕەتییانەی کە دیموکراسییەتی خۆرئاوایی لە سیستمی وڵاتانی ئێمە جیادەکاتەوە «کە من ناویان دەنێم دیکتاتۆرییەت بە هەڵبژاردن یان دیکتاتۆرییەتی ئینتیخابی» مەسەلەی تەزویرە... لە بیست ساڵی رابوردوودا لە ناوچەی ئێمەدا هیچ هەڵبژاردنێکی پاک رووینەداوە. هیچ هەڵبژاردنێک نەبووە کە دەسەڵاتداران بە پلەی جیا و بە شێوەی جیا تەزویریان نەکردبێت. دیموکراسییەتی کوردیش وەک دیموکراسییەتە کارتۆنییەکانی ناوچەکە لە یەکەم هەڵبژاردنییەوە تا ئەمڕۆ هەڵبژاردنێکی پاکی تێنەپەڕاندوە، ئەوەش لکەیەکی شەرمەزاری گەورەیە بە
درێژه‌ی وتار...
|
| مامه‌ڵه کردن له‌گه‌ڵ جواداخوازان له قه‌واره‌دا (به‌شی سێهه‌م- گشتی)
| جه‌لال خۆشکه‌لام |

هه‌ندێک جاران قه‌واره و هێزی سیاسی تووشی قه‌یران و جوداخوازی و له‌ت بوون ده‌بن. هۆکاره‌کانی ئه‌م جوداخوازی و له‌ت بوونانه‌ش لهقهوارهیهکهوه بۆ قه‌واره‌یه‌کی تر جیاوازه. هه‌ندێک جاریش چه‌ند چه‌مک و هۆکارێکی هاوشێوه و ته‌با له‌نێوان قه‌واره‌کاندا به‌دی ده‌کرێ، ئه‌ویش ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ لاوازبوونی ڕۆحی هاوکاری و کارکردن پێکه‌وه. ئه‌مه‌ش واده‌کا که متمانه‌و باوه‌ڕنه‌بوون به‌یه‌ک و کاری یه‌کتری له‌نێوان ڕێبه‌ری و به‌ده‌نه‌دا دروست ببێ.
درێژه‌ی وتار...
|
| دێمۆکراسی پارله‌مانی (نوێنه‌رایه‌تی)* له‌و دیو ده‌مامکه‌کانه‌وه چی ده‌گه‌یێنێت؟
| هه‌ژێن |

دێمۆکراسی، واژه‌یه‌کی جادوویی و واتایه‌کی گشتی و فره‌لایه‌ن، دهمامکێك بۆ شاردنه‌وه‌ی ڕوخساره درۆزنه‌کان. ئه‌گه‌ر دێمۆکراسی به واتا ڕه‌سه‌نه‌که‌ی وه‌ری گرین، ئه‌وا ئه‌وه‌ی ئه‌وڕۆکه به باڵای به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه جێکه‌وته‌کاندا ده‌بڕدرێت، درۆه‌یه‌کی پیرۆزه، ئه‌گه‌ر دیمۆکراتی باوی ئه‌وڕۆکه وه‌ك نوێنه‌رایه‌تی چینه باڵاده‌سته‌کانیش وه‌ربگرین، ئه‌وا له‌به‌رده‌م بریاری ناسه‌روه‌رانی نوێنه‌رایه‌تیکراوی کۆمه‌ڵگه‌کانی جیهاندا ده‌ربازه‌یه‌کی پۆڵایین و قوفڵێکی ژه‌نگنین ده‌بینین!
درێژه‌ی وتار...
|
| بۆچی نا؟
| ئه‌نوه‌ر فه‌تاح |

ئه‌مه یه‌که‌م جار نییه، که ئه‌ندامانی په‌رله‌مان له قافا بگیرین، چونکه مێژووی حکومه‌ت له هه‌ر وڵاتێکا، بریتییه له مێژووی ڕسوایی و ئابڕوچوون، ئه‌وانه‌ی نوێنه‌رایه‌تی په‌رله‌مانی وڵاتان ده‌گرنه ده‌ست، به‌گشتی که‌سانێکی بهرزخوازو بێبه‌زه‌ی و دڵره‌قن، وه سیاسه‌ت ئه‌و جۆره که‌سانه به‌رهه‌م ده‌هێنێت، که به‌رژه‌وه‌ندی تاکهخوازییان بێسنووره. …....... به‌ریتانیا بۆ ماوه‌ی 300 ساڵه سه‌رچاوه‌ی خه‌م و په‌ژاره بووه بۆ دنیا. (George Monbiot )
درێژه‌ی وتار...
|
| پارت و چینی کرێکار
| و. له فارسییه‌وه: هەژێن- Paul Mattick |

سونه‌تی ئێمه له‌مه‌ڕ لابردنی ناو بووه‌ته هۆی سه‌ر لێتێكچوون. وتاری "پارت و چینی کرێکار " كه پاش بڵاوبوونه‌وه‌ی له بڵاوكراوه‌ی "نامه سۆڤیه‌تییه‌كان*" له ڕێگه‌ی APDF** سه‌رله‌نوێ چاپكرایه‌وه و له‌لایه‌ن فرانك میتلاند«Frank Maitland»وه له بڵاوكراوه‌ی "هاوپشتی" ( ژماره 34 – 36) درایه به‌ر باس، که له‌لایه‌ن ئانتۆن پانه‌كۆك «Anton Pannekoek»وه نوسرا بوو. ئه‌مه‌ی دوایی له بارێكدا نییه كه وه‌ڵام به ڕه‌خنه‌كه‌ی میتلاند بداته‌وه، ئه‌وه‌ی كه به‌شێوه‌یه‌ك به‌رامبه‌ر به ناوه‌ڕۆكی "نامه سۆڤیه‌تییه‌كان" لێپرسراوم، هه‌وڵده‌ده‌م وه‌ڵام به هه‌ندێ له پرسیاره‌كانی میتلاند بده‌مه‌وه.. له فارسییه‌وه: هەژێن
درێژه‌ی وتار...
|
| شێخ عیزه‌دینی حوسه‌ینی: توندوتیژی دژی ژنان بنه‌مای فه‌رهه‌نگی هه‌یه!
| سازدانی: ئه‌سعه‌د سه‌لامی، تاهیره خوره‌می و محه‌مه‌د ئه‌سكه‌نده‌ری |

له مێدیاكانی ده‌ره‌كی زۆرجاران باسی توندوتیژی دژی ژن له كوردستان ده‌كرێت، به تایبه‌تی باسی خه‌ته‌نه‌ی ژنان وكچان هه‌یه. له روانگه‌ی شه‌رعه‌وه ئه‌م روداوه چ لێگدانهوهیهكی هه‌یه؟ ـ له ناوكتێبه شه‌رعیه‌كانی ئیسلامدا ئه‌و باسه كراوه. سه‌رچاوه‌كانی بنه‌ره‌تی و سه‌ره‌كی حه‌دیس و روایهتهكان زۆر لاوازن و شه‌فاف نین. ئێمه ئهگهرچاو بخشێنین به كتێبه شه‌رعیه بهڵگهدارهكان لاوازی ئه‌و روانگه و بۆچونه‌مان بۆ روون ده‌بێته‌وه. گه‌ڵێك بریارمان بۆشی ده‌كرێته‌وه كه له بیری ره‌گه‌زی سه‌رچاوه‌ده‌گرێ. له ناو بریاره‌كانی شه‌ریعه‌ت دا بنه‌مایه‌كیان له‌وباره‌وه تێدانیه. له روانگه‌ی ئاینیه‌وه جێگه‌ی باس ولێكۆلینهوهیه،
درێژه‌ی وتار...
|
| ٨ی مارس له ٢٤ کاتژمێر دا.
| جه‌لال خۆشکه‌لام |

ئێمه ته‌نها له‌ڕۆژی ٨ی مارس دا، که به‌ڕۆژی جیهانی ژنان ناسراوه ماف و ئازادی و پێویستیه‌کانی ژنانمان وه‌بیردێته‌وه و ڕێزی لێ ده‌گرین. ته‌نها ڕۆژێک بۆ دوان و پیرۆزی بۆ ژنان به‌س نیه، به‌ڵکو زهرویهت و ئازادی ژن، ته‌وه‌ری باسێکی چڕ‌و پڕ و هه‌وڵ و خه‌باتی ڕۆژانه‌ی ده‌وێ که به‌درێژایی ساڵ، ئه‌م باسه له‌ده‌رون و هه‌ستی خۆمان دا شی بکه‌ینه‌وه و له‌سه‌ری بدوێین. ئه‌م باسه ده‌بێ به‌رده‌وام شیکاری بۆ بکرێ و به‌کرده‌وه‌ش هه‌نگاوی جدی و چاره‌نووس سازی بۆ هه‌ڵبێ. هه‌ر که‌س له‌لای خۆیه‌وه، له ماڵی خۆیه‌وه په‌یامی ئازادی و یه‌کسانی ڕابگه‌یه‌نێ، ده‌سه‌لات و حکومه‌ت ناچار بکرێ تا کاری جدی و پڕ خزمه‌ت به‌مه‌به‌ستی پێگه‌یاندنی کۆمه‌ڵگایه‌کی یه‌کسان و پێشکه‌وتوو بکات.
درێژه‌ی وتار...
|
| ئازادی ژن....گفتوگۆیه‌ك له‌گه‌ڵ د.ره‌فیق سابیر
| له‌ڕۆژنامه‌ی ئاوێنه‌وه وه‌رگیراوه. ئا: سارا قادر |

سه‌باره‌ت به رێكخراوه‌كانی ژنان‌و رۆڵ‌و كاریگه‌ری‌و نه‌توانینیان له‌وه‌ی كه ببنه گروپێكی فشاری كارا، هه‌روه‌ها ده‌رباره‌ی مژاری دانانی رێژه‌یه‌كی دیاریكراو بۆیان له‌په‌رله‌ماندا، نوسه‌رو رۆشنبیر د.ره‌فیق سابیر بۆ ئاوێنه ده‌دوێت.
درێژه‌ی وتار...
|
| بوونى ناوەندێك بۆ لاوان تا چەند پێویستە لەم قۆناغەدا!!!
| عەلى بەهرامى |

مەبەست لە نووسینى ئەم بابەتە خستنە رووى هەل و مەرجى لاوان و كێشەكانیان لە كۆمەڵگاى ئێران بە گشتى و كوردستانى ئێران بەتایبەتە كە لە ئێستادا هەست بەوە دەكرێ دەستەیێك لە لاوانى شۆرشگێڕ و دڵسۆز بە هەل و مەرجى لاوان لە ریزەكانى سازمانى خەبات ى كوردستانى ئێران لە هەوڵى ئەوەدان ناوەند یا رێكخراوێك بۆ لاوان دامەزرێنن تا لەو رێگەوە بتوانن زیاتر خزمەت بە لاوى كورد لە كوردستانى ئێران بكەن و سازمان بدرێن بۆ ئەوەى لە داهاتوودا كەسانێكى بەرپرس بن لە بەرانبەر نەتەوە و نیشتمانیان دا و بە بەرنامە و گەڵاڵەى باش بەرەو رووى كێشەكانیان بنەوە.
درێژه‌ی وتار...
|
| |
Kharmanan - Kharmanan.com
|
|