|
ئه‌مڕۆ ڕۆژی:
پێنچ شه‌ممه 9- 9- 2010
زاینی, كاتژمێر:
14:20:0
ماڵپه‌ڕی خــــــــه‌رمانان
| ||||||||
|
| ||||||||
|
| ||||||||
|
میوانی ئه‌م جاره‌ی خه‌رمانان
ڕۆژنامه‌نووسی هونه‌ری و به‌رپرسی چراتیڤی- کاک ئازاد
خوێنه‌رانی هێژا!
کاتی پرسیار کردن ته‌واو بوو!! تکایه چاوه‌ڕوانی وه‌ڵامه‌کانی کاک ئازاد بن به‌م زوانه...... زۆرن ئه‌وانه‌ی که حه‌زو ئاره‌زوو خولیای تایبه‌تی خۆیان بۆ کارێک یاخود ئامانجێک وایان لێده‌کا که به‌ته‌واوی بناسرێن و جێگه‌و ناویان له‌ناو دڵی جه‌ماوه‌ردا ڕیشه‌بکا. ئه‌مه‌ش به‌نیشانه‌ی دڵسۆزی و وه‌فاداریان ده‌رده‌که‌وێ و له سیفه‌تێکی جوان و پاکی مرۆڤایه‌تی دا بۆ لێزانین و شاره‌زای و خیبره وه‌رگرتن له‌کارو فه‌رمانه‌کانیان و له‌وێشه‌وه بۆ گواستنه‌وه‌ی حه‌زی تاک و ئامانجی کۆمه‌ڵ دێن و ئاوێته‌ی خه‌ون و خۆشه‌ویستی و پێ‌زانین ده‌بن. ڕاستی خزمه‌ت کردن و کاری باش ئه‌نجامدان و له‌ولاشه‌وه ڕازی کردنی دڵی هۆگران و وه‌فادارانت، هه‌روا کارێکی سوک و سانا نیه و هه‌وڵ و ماندوبون و شه‌ونخونی ده‌وێ . توانا و هزری ورد و ژیرانه‌و قه‌ڵه‌می لێزان و ده‌سڕه‌نگین و تێنوسی شایسته‌ی ده‌وێ. هه‌ر بۆیه ئه‌و به‌ڕێزانه جێگه‌ی قه‌درن و پێویست ده‌کا بۆ ناسینیان پرسیاریان لێ بکه‌ین و گوێ بۆ داخوازی و ووته‌کانیان شل بکه‌ین.. به‌مه‌به‌ستی وه‌فاداری و لێک نزیکبونه‌وه‌یه‌کی تا ئاستێکی زۆر به‌رچاو له مابه‌ینی خوێنه‌رانی خۆی و که‌سانی دڵسۆز‌و شاره‌زا ماڵپه‌ڕی خه‌رمانان میوانداری به‌ڕێز کاک ئازاد، ڕۆژنامه‌نووسێکی به‌توانا و بێژه‌رێکی زیره‌ک و ده‌نگ خۆش و به‌رپرسی یه‌که‌می چراتیڤی ده‌کا. CHRATV چراتیڤی ئێستا له‌شێوه‌ی سایتێکی خنجیلانه‌و پڕ به‌رهه‌م دا خۆی ده‌بینێته‌وه، که هه‌موو بابه‌تێکی هونه‌ری تێدایه. پێم وانیه له‌ئێمه که‌سێک هه‌بێ بڵێ سه‌ردانی ئه‌م هه‌واره‌م نه‌کروه و بۆ ساتێکیش بێ له‌بن سێبه‌ر و ساباتی دره‌ختێکی دا تامی شیرینی میوه‌یه‌ک، یان بۆنی گوڵێک له‌هه‌موو ئه‌وانه‌ش زیاتر بۆنی خاک و نیشتمانم نه‌کردبێ و گوێم بۆ چریکه و ئاوازی مه‌لێکی ده‌نگ خۆش شل نه‌کردبێ. www.chra.tv/ctv چاوه‌ڕوانی کورته‌ی کار‌و خه‌باتی ئه‌م به‌ڕێزه بن به‌م زوانه........... چه‌ند دێڕێک به قه‌ڵه‌می کاک ئازاد خۆی! سڵاو من ئازاد کوردی به‌رپرس و به‌ڕێوبه‌ری سایتی چرا تیڤی که سه‌ره‌تای ده‌ستپێکی سایته‌که به‌ناوی چرامیوزیک ده‌ستی پێ‌کرد. له دایکبووی شاری هه‌ولێرم و ته‌مه‌نم ٤٠ ساڵه، زۆر جاریش به خۆشناو بانگ ده‌کرێم. ساڵی ١٩٨٨ دوای لێدانی هه‌ڵه‌بجه کوردستانم جێهێشت و دوواتر له ڕێگای نوێنه‌ری وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی حکومه‌تی هۆڵه‌ندا دوای چاوپێکه‌وتنێک له‌باره‌گای نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان له پاکستان به په‌نابه‌ره‌ی سیاسی له هۆڵه‌ندا وه‌رگیرام. له کوردستان هه‌ر له سه‌ره‌تای لاویمه‌وه خولیای نواندنم هه‌بوو، بۆیه یه‌که‌م ده‌ستپێکم له‌گه‌ل تیپی شانۆی کاروان بوو له هه‌ولێر به شانۆگه‌ری گونده‌که‌م جێناهێڵم، دووا به دووای ئه‌مه له‌گه‌ل چه‌ند ده‌رهێنه‌رێکی تر کارم کرد (شانۆگه‌ری مرۆڤێکی ئاسایی) له‌پاشانیش (نالی و خه‌ونێکی ئه‌رخه‌وانی) وه چه‌ند شانۆگه‌ریه‌کی تر. دووا شانۆگه‌ری (مۆزارت و سالێری) له خۆئاماده‌کردن بووم له‌گه‌ل کاکی ده‌رهێنه‌ر که قۆناغێكی باشمان بڕی به‌داخه‌وه له‌ناکاو کوردستانم جێهێشت به‌داوای لێبوورنه‌وه له کاکی ده‌رهێنه‌ر. له هۆڵه‌ندا خوێندنم ته‌واوکردووه وه‌ک سۆسیال پێداگۆگ چه‌ندین ساڵ له‌گه‌ل په‌نابه‌ران کارم کردووه. له ساڵی ٢٠٠٧ بێکار بووم زۆر هه‌وڵم داهه‌مان کاری خۆم په‌یدا بکه‌مه‌وه به‌لام نه‌کرا، بۆیه نه‌ده‌بووا هه‌ر به‌م خه‌یاڵه‌وه لێیبخه‌وم، هه‌وڵم دا کارێکی پیشه‌یی فێر بم دوور له نووسینگه، خۆشبه‌ختانه هاوڕێیه‌کی نزیکم که خه‌ڵکی کۆیه یه له ماوه‌ی 3 هه‌فته ڕاهێنان کردمی به وه‌ستای پیتزا ( خواردنی ئیتالی )، ئێستا زۆربه‌ی کاره‌کانی ئه‌م ڕێستۆرانته ئیتالیه خۆم به‌ڕێوه‌ی ده‌به‌م. بیرۆکه‌ی دانانی چرا میوزیک ( ئێستاکه چرا تیڤی ) له دابه‌شکردن و بڵاوکردنه‌وه‌و فرۆشتنی سیدی کوردی ئۆرجینال ده‌ستی پێ‌کرد که سه‌ره‌تا له‌گه‌ل کۆمپانیای چوارچرا بۆ به‌رهه‌مهێنانی هونه‌ری ده‌ست به‌کار بووم، دوواتریش له‌گه‌ل زۆربه‌ی هونه‌رمه‌ندان و کۆمپانیاکانی تریش. به‌م دوواییه‌ش دوای ئه‌وه‌ی سیدی کوردی بێکه‌ڵک بوو به هۆی بلاکردنه‌وه‌ی نایاسایی له ڕێگای ماڵپه‌ڕه‌کانه‌وه که هه‌موومان ده‌زانین کێن ئیتر له‌م کاره وه‌ستام و ئێستاش به‌ته‌واوه‌تی هه‌موو سیدیه‌کان ده‌نێرمه‌وه بۆ خاوه‌نه‌کانی و چیتر ئه‌م کاره ناکه‌م. چرا تیڤیش به هاریکاری هاوڕێیانم و په‌یامنێران و نووسه‌ران ده‌وڵه‌مه‌نده بێ پاڵپشتی هیچ لایه‌ن و حکومه‌تێک که به‌ته‌واوی سایتێکی سه‌ربه‌خۆین و ته‌نها داهاتمان بۆ ڕاپه‌ڕاندنی کاره‌کانمان ئه‌م بڕه ڕیکلامانایه که ناوه ناوه له سایته‌که‌مان ده‌یبینن و خۆشحالیشین. تێبینی/ خوێنه‌ران و نووسه‌رانی هێژا! چه‌ند ڕێنمایه‌کی پێویست ١- هه‌ر پرسیارێک که‌به‌ڕێزتان ده‌ینوسن و ده‌ینێرن، پرسیاره‌که ڕاسته‌وخۆ داناندرێ، به‌ڵکو ده‌چێته به‌شی ئه‌دمین و له‌وێشه‌وه که‌زانرا پرسیاره‌که هیچ بێ ڕێزی بۆ میوان تێدا نیه داده‌نرێت. ٢ ماوه‌ی دانانی پرسیاره‌کان هه‌ندێ جار ده‌گاته ٢٤ کاتژمێژ، واته چاوه‌ڕوان به و هه‌مان بۆچون و هه‌مان پرسیار دوباره مه‌نێڕه‌وه. ٣- له‌خوار وێنه‌ی میوانه‌وه فۆرمی نووسین دانراوه، تکایه لێره پرسیاره‌کانتان بکه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی پرسیاره‌کانتان به‌دروستی لێره جێگیر ببن، هه‌ر گۆشه‌یه‌ک له خه‌رمانان فۆرمی نووسینی بۆچوونی تایبه‌تی خۆی هه‌یه. ٤- کاتی پرسیارکردن له‌میوان ٢٥ ڕۆژه، پاشان میوان وه‌ڵامتان ده‌داته‌وه. ٥- ئه‌گه‌ر جه‌نابتان که‌سێک به‌شیاو ده‌زانن بۆ میوانداری له‌ماڵپه‌ڕی خه‌رمانان ئه‌وه ده‌توانن به‌مه‌یل ئاگادارمان بکه‌نه‌وه. ده‌سته‌ی ئاماده‌کاری گۆشه‌ی میوانانی خه‌رمانان...
ئه‌و پرسیارانه له میوانی خه‌رمانان کراون
له‌لایه‌ن: شه‌ماڵ
ڕێكه‌وتی ناردن: 2008-12-19 12:36:19
پرسیار:
وێرای ده‌ست خۆشیم له سایدی خه رمانه که میوا ن داری کاک ئازادیان کردوه ئه مه ش خۆی کاریکی چا که بۆ به سه ر کردنه وه‌ی ئه م که سه دڵسۆ زانه.
پرسیار:کاک ئازاد زۆر گوێ به به شی ئه رشیف نادات به تایبه تی له به شی هۆ نرا وه دا که ئه رشیف به شێکی گرنگه بۆ خو ێنه ر که له کاتی خۆیدا فریا نه که وتووه‌یان به مه به ستی سوود وه‌ر گرتن‌و خوێندنه وه‌ی له کاتێکی تردا...هه ر سه ر که و تو بن له به ره و پێشکه و تندابن خه ر مانه ی ئازیز و چرا تێڤێ ی ڕه نگین. وه‌ڵام: سڵاو کاک شه‌ماڵی ئازیز، ڕاسته که‌مێک کێشه هه‌بوون له‌سه‌ر ئه‌رشیڤ و چۆنیه‌تی دانانی هۆنراوه‌کان، ئه‌مه‌ش به‌وه‌ی که زۆرجار سێرڤه‌ری ماڵپه‌ڕه‌که‌مان گوێزایه‌وه، جاران به‌شی هۆنراوه‌مان زۆر باشتر بوو، هه‌وڵ ده‌ده‌ین چاکی بکه‌ینه‌وه، له‌جاران جوانتر و پڕ به‌رهه‌متر ... سوپاس له‌لایه‌ن: 7awty3
ڕێكه‌وتی ناردن: 2008-12-02 01:45:02
پرسیار:
هیوای سه‌رکه‌وتن بۆ Chra TV و کاک ئازاد به‌هیوای به‌ره‌و پێشبردنی ماڵپه‌ره‌که‌یان و پێشکه‌ش کردنی بابه‌تی جوانتر....
وه‌ڵام: سوپاس براکه‌م سایته‌که به ئێوه‌وه جوانه. له‌لایه‌ن: hawre jamal
ڕێكه‌وتی ناردن: 2008-12-01 18:49:38
پرسیار:
slaw o rez o xoshawestem bo am mewana bareza. wa tamna akam hamesha sarkawtn la zhyan
وه‌ڵام: کاک هاوڕێ خۆشحاڵین به هاوڕێیه‌تی ئێوه‌ی به‌ڕێز له چرا تیڤی له‌لایه‌ن: BArzan- HAwler
ڕێكه‌وتی ناردن: 2008-11-30 22:01:31
پرسیار:
Aw katatan bash Barezan
MN dast Xoshy LA KAk AZADY kurdy dakam lo aw hamu mandw bunu Grngy dan Ba CHRA.TV u Sazdaany Dimana u Kokrdnaway HAwala Hunaryakan Tanha hiway sarkawtn boy Daxwazm- REzm bo Stafy MAlpary Xaraman bo mandubunu aw miwandarya Hiway sarkawtn REzm bo hamu kurdek-- BARZAN b.r.z. HawLer وه‌ڵام: کاک به‌رزانی به‌ڕێز، ووشه‌کانت پاڵنه‌ری زیاترن بۆ ئه‌وه‌ی به‌رده‌وام بین له کاره‌کانمان سوپاست ده‌که‌م. له‌لایه‌ن: xasrawy azizi
ڕێكه‌وتی ناردن: 2008-11-30 17:31:42
پرسیار:
salam kak azad bram
mawayaka wale mn wat abenm she3rt anuse balam la pr leyy wastaetawa bo? aya to twanae awat haya bbeta sh3r nus yan na tanha hastek bu bam chandera blawt krdawa? balam prsyaraka lerawaya? awae abeta sh3r nus dyara shtek haya lapshtawa palnaryaty bo aw ilhama ja ayaya bram kak azad chy wae let krd bbeta nusary honrawa honrawakanesh lasar xoshawesty u awanaya ? aya awa tachand laxotawa nzeka lagal rezm brat xasrawy azizi وه‌ڵام: برام کاک خه‌سره‌و، جار جاره حه‌ز ده‌که‌م هه‌سته‌کان بخه‌مه سه‌ر کاغه‌ز و خۆشه‌ویستانم بدوێنم. ئه‌وه‌ی که نووسیم بڕوا ناکه‌م بچێته قاڵبی شیعره‌وه زیاتر له‌وه‌ی تێکستێکی هاوشێوه‌ی شیعر. هه‌ڵبه‌ته ئه‌وه‌ی نووسیشم بۆ که‌سێکم نووسیوه ئه‌م که‌سه‌ش وه‌ک من و تۆ به دڵنیاییه‌وه خوێندووتیه‌وه و په‌یامه‌که‌ی پێگه‌یشتووه. له‌لایه‌ن: saman
ڕێكه‌وتی ناردن: 2008-11-29 15:29:51
پرسیار:
hewadarm ewa xotan la har kareky dur la kurdayaty rabgren rasta newa hukumaty iraq kurda daway haqy iraq dakan nak kurdistan .aya takay shewa zary kurd nagoret ch la nawawa yan kemeky darawa zor guman la yak krden yan pawast ba yak raftary dueny dubara krden.............zory teaya balam te nagaeshten hazary wak awanay esta saroky dazgakany hunarn la kurdistan yan tv kan taybat la hawler....................?
وه‌ڵام: ڕێزم هه‌یه کاک سامان پێم خۆشه پرسیاره‌که‌ت ئاراسته‌ی حکومه‌تی هه‌رێم بکه‌یت. یه‌ک ڕێزی بۆ ئێمه گرنگه هێزمان له یه‌ککگرتنه. له‌لایه‌ن: sarko
ڕێكه‌وتی ناردن: 2008-11-29 02:00:03
پرسیار:
awande base honar mandane darwa dakan bse nawxo nakno pshger yan nakan zor sopas kak azad
وه‌ڵام: وه‌ڵام: کاکه سه‌رکۆ له‌وانه‌یه ئه‌مه وابێت به‌ڵام له چراتیڤی نا، له‌چرا ئه‌وه‌ی به‌ڕێزتان بینیوتانه ده‌رباره‌ی هونه‌رمه‌ندانی غه‌یره کورد زیاتر له به‌شی میدیاکانی تره‌وه هه‌یه که ئه‌مانیش بابه‌تی هونه‌ری-ئه‌ده‌بی هه‌مه‌جۆری سایت و ڕۆژنامه‌کانی تره له چرا ده‌یبینیت. به‌ده‌ر له‌مه زۆربه‌ی هه‌واڵه‌کانی چرا تایبه‌ت به هونه‌رمه‌ندانی کورد و چاڵاکیه‌کانیان. له‌لایه‌ن: Blue
ڕێكه‌وتی ناردن: 2008-11-28 17:06:23
پرسیار:
Am katat bash kak Azad, bray barezm awa hawali honari niya ka blawi akanawa la baray Dashne o klipakay. Rozhana honarmandani kurd xoyan akozhn o hilak akann bo away honari kurdi pesh kawet o lagal rezma yekeki wak Dashne xan hamo aw hilakyana aroxenet. Ba ray mn aw hawalek niya la sayteki jwani wak Chra blaw kretawa. Lagal rez o xoshawisti bo janabt.
وه‌ڵام: برای به‌ڕێزم بلو، سوپاستان ده‌که‌م بۆ بۆچوون-ڕه‌خنه‌که‌ت. ئه‌مڕۆ ده‌شنێ وه‌ک هه‌ر هونه‌رمه‌ندێکی تر جموجۆڵه‌کانی که‌وتۆته نێو قاڵبی هونه‌ره‌وه. جا باش هه‌ڵسه‌نگێنرێت یان خراپ. ئه‌وه‌ی بۆ ئێمه گرنگه په‌یامی هه‌مووان بگه‌یه‌نین بۆ خوێنه‌رانمان به ڕاست و دروستی، دوای ئه‌مه خوێنه‌ر خۆی بڕیار ده‌دات کام هه‌واڵه بخوێنێته‌وه و پاز له سه‌ر کام بابه‌ته بدات. له‌وانه‌یه ئه‌م بابه‌ته هه‌ندێک بۆچوونی بنایاتنه‌ری بۆ چووبێت له‌ڕێگای خوێنه‌رانی چراوه که ده‌کرێت خاتوو ده‌شنێ بۆ ئاینده‌ی کاره‌کانی خۆی سوودی لێوه‌ربگرێت. دوایی ئێمه به هه‌واڵی هه‌موو هونه‌رمه‌ندانه‌وه خه‌ریکین، به‌ڵام ئه‌گه‌ر هونه‌رمه‌ند درک به گرنگی ئه‌م کاره نه‌کات ئه‌مه گوناهی ئێمه نیه!؟ به‌داخه‌وه ده‌ڵێم که هونه‌رمه‌ندی کورد تا ئێستا بۆ مامه‌ڵه‌کردن له‌گه‌ڵ میدیاکان به تایبه‌تی ئه‌وانه‌ی ده‌که‌ونه قاڵبی کاره‌کانی ئه‌وانه‌وه زۆر لاوازن. له‌لایه‌ن: serheng xamosh
ڕێكه‌وتی ناردن: 2008-11-28 07:23:34
پرسیار:
zamaneka waku chrayak bota roshanye tarmaye chawanman ...dest xoshi la barezt dekam ka batanya am malpara barewa dabayet legal awash roj be roj jwantru razawatr dabet...her sarkawtu bit
وه‌ڵام: له‌لایه‌ن: شه‌م
ڕێكه‌وتی ناردن: 2008-11-27 21:57:25
پرسیار:
ئایا تۆ تا ئێستا چه‌ن جار عاشق بوویت وه بۆچی تا ئێستا ژیانی هاوسه‌ریت پێک نه‌هێناوه ؟؟
وه‌ڵام: که‌م عاشق بوویمه و زۆرم خۆشویستووه. عاشق بوون تێرمێکی زۆر گه‌وره‌یه ده‌بێت به ته‌واوه‌تی غه‌رقی بیت بۆ ئه‌وه‌ی عاشق بیت. هه‌موومان خۆشه‌ویستیمان کردووه و ده‌یکه‌ین به‌ڵام چه‌ندی ده‌گاته پله‌ی عاشق بوون !؟ له‌لایه‌ن: samir
ڕێكه‌وتی ناردن: 2008-11-25 11:13:57
پرسیار:
سلاو کاک ئازاد ده ست خۆشیتان لێ ئه که م له تۆ‌و له هاوڕێکانت بۆ به ڕێوه بردنی ئه م ماڵپه ڕه ده وڵه مه نده . من ته نها یه ک پێشنیارم هه یه یان ئه توانم بڵێم یه ک تکام هه یه ئه گه ر لێمی قبوڵ بفه رموون من وه ک هه ستم کردبێ و رۆژانه چه ند جارێک کلیک له سه ر چرا ئه که م له به شی هۆنراوه کاندا جیاوازییه ک به دی ئه که م ئه ویش ئه وه یه که زیاتر هۆنراوه ی که سێک که بیناسن له گه ڵ وێنه که ی ئه خه نه سه ر شاشه ئه گه ر هۆنراوه که ی لاوازیش بێ . که چێ زۆربه شیان په راوێز کراوون که هۆنراوه کانیشیان به مانای ووشه هۆنراوه یه ئایا به ڕای به ڕێزتان ئه مه ناکاته گه نده ڵی هونه ری .له گه ڵ رێزم .
وه‌ڵام: کاک سه‌میر سڵاو. سوپاست ده‌که‌م بۆ بۆچوونه‌که‌ت برام. له‌وانه‌یه بۆ زۆرمان ئاشکرا نه‌بێت ئه‌م سیسته‌مه‌ی که هۆنراوه‌کانی لێدانراوه چۆنه !؟ ئه‌گه‌ر سه‌یرێکی بکه‌یت ده‌بینیت هۆنراوه‌ی به ده‌نگمان داناوه که زۆر نین و هه‌رجاره‌ی له‌گه‌ل نوێکردنه‌وه‌ی لاپه‌ره‌که هۆنراوه‌یه‌ک دێته پێش چاو، دوواتر شیعر و ئه‌ده‌ب کراوه به دوو به‌ش. به‌شی یه‌که‌میان هه‌ڵبژارده‌ی هۆنراوه‌ی هه‌ندێک له‌م به‌ڕێزانه‌یه که به‌شدارن له چرا ئه‌میش له‌گه‌ڵ کردنه‌وه‌ی چرا هه‌ر جاره‌ی هۆنراوه‌یه‌ک له سیسته‌مه‌وه هه‌ڵده‌بژێردرێت و پێشان ده‌درێته‌وه. له خوار ئه‌مه هه‌موو ئه‌م هۆنراوانه‌ن که له چه‌ند ڕۆژ جارێک له‌م به‌شه زیاد ده‌کرێت و هێواش هێواش ده‌چنه خواره‌وه‌ی سایته‌که له‌گه‌ڵ هاتنی هۆنراوه‌ی نوێ. ده‌رباره‌ی گه‌نده‌ڵی هونه‌ریش من به دڵنیاییه‌وه ده‌ڵێم نه‌خێر و وه‌ڵامیش دوای خوێندنه‌وه‌ی ئه‌م وه‌ڵامه‌م بۆ به‌ڕێزتان به دڵنیاییه‌وه تۆش و هاوڕێیانی تریش له سیسته‌می دانانی بابه‌ته‌کان ده‌گه‌ن. له‌لایه‌ن: sabri
ڕێكه‌وتی ناردن: 2008-11-24 22:05:52
پرسیار:
slaw
bony saitek wak chra.tv dagmane chy way kerdwa awnde xonary habe tamy chra.tv chande?:-) hiway taman dreji boo hamwan la chra.tv!!? وه‌ڵام: به‌ڕێز خاتوو سه‌بری سوپاست ده‌که‌م ئازیزم. چرا تیڤی وه‌ک یه‌که‌م سایتی تایبه‌ت به هونه‌ر و ئه‌ده‌ب تا ئێستا به یه‌کێک له‌سایته پڕ متمانه‌کان داده‌نرێت له ڕووی هه‌واڵه‌کانیه‌وه، ئه‌مه‌ش به هۆی نزیکی چرا له هونه‌رمه‌ندان و سه‌رچاوه‌ی هه‌واڵه‌کانه‌وه که خۆشحاڵین میدیاکان چرایان هه‌ڵبژاردووه وه‌ک سایتێکی پڕ باوه‌ڕ. دڵنیاشین له کاره‌کانی خۆمان. به ئێوه‌شه‌وه کاره‌کانمان جوانتر و به‌ره‌و پێشتر ده‌به‌ین. له‌لایه‌ن: hazhar
ڕێكه‌وتی ناردن: 2008-11-24 00:20:15
پرسیار:
slaw
la zorek la rozhnamakan babate chra bade dakre amazha basar chawaka akan ka chraea aya hech kat wa bwa hawali aewa lalayan tv yan rozhnamak bbrdre amazha ba sarchawa nakre ? وه‌ڵام: پرسیارێکی جوانه. کاک هه‌ژار هه‌ڵبه‌ته ئه‌م ڕۆژنامه به‌ڕێزانه‌ی ناومان ده‌به‌ن له گه‌وره‌یی خۆیانه و هه‌ست به به‌رپرسیارێتی ده‌که‌ن و له‌مانای مافی بڵاوکردنه‌وه تێده‌گه‌ن. هه‌یه بێ ناو‌و بێ پاردۆن هه‌واڵه‌که بڵاوده‌کاته‌وه و ناویشمان له‌کوله‌که‌ی ته‌ڕ نایه‌ت. زۆر جار به‌رنامه‌ی ته‌له‌ڤزیۆنی په‌یوه‌ندیان پێوه‌کردووین بۆ ئه‌وه‌ی هه‌واڵه‌کانمان به‌کار بێنن به خۆشحاڵیه‌وه ڕازی بووین و کردوویانه!!؟ به‌ڵام چۆن هه‌واڵه‌کایان پێشکه‌ش کردووه !؟ ئه‌مه خۆیان و ویژدانیان. له‌لایه‌ن: زانا گه‌لاڵی
ڕێكه‌وتی ناردن: 2008-11-22 22:55:32
پرسیار:
خۆشحاڵم به میواندارێتی كاك ئازاد كوردی
پرسیار بۆ كاك ئازاد له ئه‌مڕۆدا چرا تیڤی به پڕخوێنه‌رترین سایتی هونه‌ری دا ئه‌نرێ بۆیه ده‌پرسین ئایا چرا لێره‌وه ده‌وه‌ستێ یان به‌رنامه‌ی ترتان به‌ده‌سته‌وه‌یه له ئاینده‌دا وه ئایا بیرتان له گۆڤارێكیش نه‌كردۆته‌وه هاوشیوه‌ی چرا ؟ هونه‌رمه‌ندان تاچه‌نده هه‌ست به ماندوو بوونی ئێوه ده‌كه‌ن وه تاچه‌نده هاوكاری به‌ڕێزتانن ؟ هه‌ندێ له هونه‌رمه‌ندان ده‌ڵین له داهاتوو به‌شداریكردنی ئێمه له‌به‌رنامه ته‌له‌فزیۆنییه‌كان به پاره ده‌بێت به‌ڕێزت ئه‌مه چۆن ده‌بینی پێتوایه پێشێلكردنی مافه هونه‌رییه‌كانی هونه‌رمه‌ندان وایكردووه كه ئه‌م بڕیاره بده‌ن یاخود زۆری ئه‌م دیدارانه‌یه كه له‌گه‌ڵیان سازده‌كرێت تووشی جۆرێك له مه‌غرووری كردبن ؟ وه‌ڵام: سڵاو برام کاک زانا گه‌ڵاڵی، سوپاسی به‌ڕێزتان و پرسیاره‌کانت .. زۆرمان پێخۆشه گۆڤارێک ده‌ربکه‌ین، به‌ڵام ئایا به‌م پێداویسته‌ی ئێستامان ده‌توانین !؟ ناکرێت ئێستا ئێمه چه‌ند ژماره‌یه‌ک ده‌ربکه‌ین و دواتر بوه‌ستین . بۆ ئه‌وه‌ی به ته‌واوی بڕۆینه ناو ئه‌م پڕۆژه‌وه ده‌بێت دڵنیا بین له دوواڕۆژیشی تا چه‌ند ده‌توانین به‌رده‌وام بین. ئێستا ئه‌گه‌ر زامنی ئه‌وه‌مان هه‌بێت بۆماوه‌ی دوو ساڵ به‌رده‌وام بین و خزمه‌ت بکه‌ین ئه‌وا به خۆشحاڵیه‌وه له‌گه‌ڵ به‌ڕێزتان و هاوڕێیانی ترمان بناغه‌ی ئه‌م پڕۆژه‌یه ده‌ست پێده‌که‌ین. ده‌رباره‌ی ئه‌وه‌ی هونه‌رمه‌ندان تا چه‌ند هه‌ست به ماندووبوونی ئێمه ده‌که‌ن ، ئه‌وه‌ی هونه‌رمه‌ند بێت هه‌ستی پێده‌کات. تا چه‌ند هاوکارن هه‌ڵبه‌ته هه‌موویان هاوکار نین، هه‌ندێک جار ده‌گه‌ڕێته‌وه سه‌ر فه‌رامۆشی له‌لایه‌ن ئه‌وانه‌وه هه‌ندێک جار نه‌زانی و بێ ئه‌همیه‌تیان. نه‌زانین له‌مامه‌ڵه‌کردن له‌گه‌ڵ میدیاکان ئه‌مه‌ش لایه‌یه‌نێکی تره. هه‌ندێک جاریش زویربوونیان لێمان دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی هه‌واڵێک که ئه‌مان له‌گه‌ڵیدا نین. ده‌رباره‌ی ئه‌و هونه‌رمه‌ندانه‌ی که به پاره دیمانه ده‌که‌ن له‌گه‌ڵ تیڤیه‌کان ئه‌مه مافی خۆیانه چۆن ده‌یکه‌ن، به‌ڵام ئایا بیریان له‌وه کردۆته‌وه که میدیای کوردی وه‌ک میدیا ئه‌وروپی و ئه‌مریکی نیه تا ئه‌م مه‌رجه‌یان بخه‌یته سه‌ر ؟ له‌لایه‌ن: تاڤگه و لاڤه - سلێمانی
ڕێكه‌وتی ناردن: 2008-11-22 11:05:05
پرسیار:
سڵاو بۆ کاک ئازاد‌و ماڵپه‌ڕی چرا، سڵاو بۆ ئه‌م سایته جوانه‌ش که میوانداری ئێوه‌ی کردوه. من چه‌ند پرسیارێکم هه‌یه
1- بۆچی بابه‌تتان به زاراوه‌کانی تری کوردی نیه خه‌یری سۆرانی نه‌بێ؟ 2- چه‌ند ساڵه له‌تاراوگه‌ن، بۆچی ژیانی خه‌ریبیتان هه‌ڵبژارد؟ 3-هه‌ندێک هونه‌رمه‌ند هه‌ن بازرگانی به هونه‌ره‌وه ده‌که‌ن، هونه‌ر بۆ ناوبانگ و پاره به‌کار دێن، ئایا پێت وانیه تۆش به‌بێ ئه‌وه‌ی به‌خۆت بزانی هاوکاریه‌ک به‌و که‌سانه ده‌که‌ی؟ وه‌ڵام: سڵاوتان لێبێت خانمان، سه‌ره‌تا یه‌ک دوو په‌یامنێرمان هه‌بوو به کرمانجی بابه‌تیان ده‌نارد دواتر ئه‌مانیش له به‌ر سه‌رقاڵی و کاری خۆیاناوه له‌کوردستان ده‌نگیان نه‌ما. من له ساڵی 1988 دوای بۆردومانی هه‌ڵه‌بجه به 3 مانگ کوردستانم به جێهێشت له به‌ر بارودۆخی سیاسی ئه‌وکات. ده‌رباره‌ی ئه‌م هونه‌رمه‌ندانه‌ی بۆ پاره و ناوبانگ کارده‌که‌ن، وابزانم ئه‌وه‌ی هونه‌رمه‌ند بێت بۆ خۆشه‌ویستی هونه‌ره‌که‌ی زیاتر ده‌کات له‌وه‌ی بۆ قازانجی تر. هه‌ڵبه‌ته ئه‌وانه‌ی تر سوود ده‌بینن و ئێمه‌ش ده‌زانین ئه‌مان سوودمه‌ندن لێی، به‌ڵام تا ئێستا ئه‌وان چه‌ند پێیان زانیوه ؟ ئه‌م پرسیاره با له‌وان بکه‌ین. له‌لایه‌ن: بابه گوڕگوڕ
ڕێكه‌وتی ناردن: 2008-11-22 04:35:43
پرسیار:
سڵاو له‌م سایته ڕازاوه، زۆر جێگه‌ی خۆشحاڵیه که ده‌بینم ماڵپه‌ڕی له‌شێوه‌ی خه‌رمانان له‌و ئاسته جوان و دڵسۆزانه‌وه خزمه‌ت به گه‌لی کورد ئه‌کات. پێم وایه هه‌ر که‌س له ئێمه ئه‌بێ سه‌ره‌تا ده‌سخۆشی له ماڵپه‌ڕی خه‌رمانان بکه‌ین ئه‌وجار پرسیار له میان بکه‌ن. ده‌سخۆشیتان لێده‌که‌م ئه‌ده‌بیاتیشتان زۆر به‌قه‌ت و شازه به‌ڕاستی.
کاک ئازاد یه‌کێک نیه نه‌یناسێ، هه‌موومان خۆشمان ده‌وێ و ڕێز و قه‌دری هه‌یه لامان. هه‌ربۆیه‌ش به دڵێکی فراوانه‌وه دوو پرساری لێده‌که‌م هیوادارم وه‌ڵامم باته‌وه 1- زۆر به‌ڕیز هه‌ن، که‌توانای هۆنراوه نووسیان نیه، به‌تایبه‌تیش له‌ڕه‌گه‌زی مێینه، بۆ به‌وانه ده‌وترێ شاعیر؟ بۆچی هۆنراوه‌یه‌ک بڵاو ده‌که‌نه‌وه که نه‌سه‌ری هه‌یه و نه‌بن؟ 2- کاک ئازاد پلانی بۆ دواڕۆژ چیه؟ ڕاسته ده‌ڵێن به‌ته‌مابووی له‌گه‌ڵ ڤین تیڤی که‌ناڵێکی ئاسمانی دامه‌زرێنی؟ ئه‌ی هۆکار چ بوو له پاشه‌کشه‌ی کاک ئازاد؟ وه‌ڵام: کاک بابه‌گوڕگوڕ هه‌ڵبه‌ته هه‌موو به‌شێک له‌چرا پێویستی به پسپۆری خۆی هه‌یه. ئێمه زۆربه‌ی هۆنراوه‌کان بلاوده‌که‌ینه‌وه له ئاینده‌ش وه‌ک فلته‌رێک هه‌ر بڵاویان ده‌که‌ینه‌وه به‌ڵام ده‌که‌ین به دوو به‌ش هۆنراوه له هۆنراوه جیا ده‌که‌ینه‌وه، ئه‌مه‌ش به‌یارمه‌تی هاوڕێیانمان له شاعیران. له‌لایه‌ن: tara1112
ڕێكه‌وتی ناردن: 2008-11-21 22:52:00
پرسیار:
slaw dwbara
ladwae dastxoshy laxarmanan ..lashsaxi bo kak azad 1 prsyar raee barezi chya sabarat baw pyawanae yan baw kuranae kayary ba 3aqli xoshawestakanyan akan .. yan bo chand salek xareki akan ba xoyanawaw dwaeesh ba be ho rafzeki jwani akan mabastm ragazi nera bo me supastan akam وه‌ڵام: تارا خان بۆ هه‌ردوولا جوان نیه، چ بۆ کوڕه چ بۆ كچه. له‌لایه‌ن: ari
ڕێكه‌وتی ناردن: 2008-11-21 20:49:16
پرسیار:
slaw.
bochy mawayaka chra ssta? aya hast nakan grngyaky zor ba nahwnarmand adan w way lehatwa zorkas xoy ba hwnarmand azanet? la jyaty awa grngy ba hwnarmandy rasta qyna bdan bashtr nya? وه‌ڵام: سوپاس کاک ئاری بۆ پرسیاره‌که‌ت، برام چرا ئێستا جیایه له‌گه‌ڵ پێشتر. ئێستا جگه له‌هه‌واڵی هونه‌ری خێرا زۆر بابه‌تی باشمان بۆ دێت له گشت بواره‌کانی هونه‌ر و ئه‌ده‌به‌وه. ده‌توانین ئێمه‌ش به دیار ته‌له‌فزیۆنه‌وه دانیشین هه‌موو قسه‌یه‌ک بکه‌ین به هه‌واڵ ئه‌مه خۆش نیه بۆ ئێمه و بۆ خوێنه‌رانی چرا. تا بتوانین هه‌واڵ و بابه‌تی تایبه‌ت به خۆمان ئاماده ده‌که‌ین ئه‌مه جگه زۆر به‌شی تر هه‌یه له چرا چاڵاکن جگه له هه‌واڵی هونه‌ری. ده‌رباره‌ی هونه‌رمه‌ندانی غه‌یره کوردیش ئه‌مه باشتره ئاراسته‌ی میدیاکانی تر بکه‌یت چونکه هه‌موو ئه‌م هه‌واڵانه‌ی ده‌رباره‌ی هونه‌رمه‌ندانی غه‌یره کوردن ئی سایته‌کانی ترن و ئێمه به ئه‌مانه‌ته‌وه دامانناوه و نای ئه‌وانیشمان نووسیوه. له‌لایه‌ن: rekawt
ڕێكه‌وتی ناردن: 2008-11-21 18:32:52
پرسیار:
تاجةند مالبةرة ئةليكترؤنيةكان ايارمةتى يةكتر دةدةن
وه‌ڵام: کاک ڕێکه‌وت یارمه‌تی هه‌یه و ده‌بێت. ئێمه له چرا زۆر له په‌یامنێرانی گۆڤار و ڕۆژنامه‌کانی کوردستان بابه‌ته‌کانیان لامان بڵاو ده‌که‌نه‌وه، به پێچه‌وانه‌شه‌وه بابه‌تی ئێمه لای زۆرێکیان هه‌یه. له‌لایه‌ن: تارین
ڕێكه‌وتی ناردن: 2008-11-21 12:59:30
پرسیار:
وێرای ده‌ست خۆشیم بۆ چرا تیڤی که فێرکه‌ری زۆربه‌ی سایته‌کان بوو به‌وه‌ی مافی هونه‌رمه‌ند بپارێزن و سیدی ده‌م و ده‌ست بلاو نه‌که‌نه‌وه وه تا ئێستاش چرا تیڤی خۆی له‌م دیارده‌یه پاراستووه. پرسیاری من ئه‌وه‌یه ئێوه وه‌ک یه‌که‌م سایتی هونه‌ری به‌رنامه و بابه‌تی ته‌له‌ڤزیۆنی تایبه‌ت به خۆتان له‌سه‌ر ئینته‌رنێت بلاوده‌که‌نه‌وه، ئایا بیرتان له‌مه نه‌کردۆته‌وه له ئینته‌رنێته‌وه خۆتان ده‌رباز بکه‌ن و ببن به که‌ناڵێکی ئاسمانی ؟
وه‌ڵام: به‌ڕێز تارین سوپاست ده‌که‌م. ده‌رباره‌ی ببین به که‌ناڵ ئه‌مه کار و ئه‌رکێکی قورسه ئه‌گه‌ر پاره‌ت نه‌بێت یان پاڵپشتی. دوای ئه‌وانه‌ی که هه‌ن هه‌مووی سه‌ر به حیزبن یاخود ده‌وڵه‌مه‌ندێکی حزبی، ئێ وه‌ڵلا کاکه ئێمه هیچیان نین و ناشبین. |
هه‌ڵبژارده‌ی وتاره‌كان
|
||||||
|
|
||||||||