ئه‌مڕۆ ڕۆژی: سێشه‌ممه‌‌ 16- 3- 2010 زاینی, كاتژمێر: 17:28:12
ماڵپه‌ڕی خــــــــه‌رمانان

نووسه‌رانی به‌ڕێز، هه‌ر یه‌کێک له‌ئێوه‌ ده‌توانن بابه‌ته‌کانتان له‌ گۆڤاری چاپکراوی ساوان دا بڵاو بکه‌نه‌وه، ته‌نها کاتێک بابه‌ته‌که‌ ده‌نێرن بۆ ئێمه بنووسن ده‌خوازم بابه‌ته‌که‌م له‌ساوانیش بڵاو بێته‌وه‌...بۆ بابه‌ت ناردن و په‌یوه‌ندی گرتن به‌م ئیمه‌یله‌ په‌یوه‌ندیمان پێوه‌ بكه‌ن...arbaba82@gmail.com
Kharmanan - Kharmanan.com


کۆمه‌ڵێکی ونبوو، باسێکی گرنگ!
جه‌لال خۆشکه‌لام
هه‌روه‌ک ئاشکرایه‌ که‌ له‌م چه‌ند ڕۆژه‌ی ڕابردوودا پروپاگه‌نده‌ی هه‌ڵبژاردنی نوێنه‌رایه‌تی کورد بۆ په‌رلمانی عێراقی فیدڕاڵ له‌ناو هێز و لایه‌نه‌کانی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستاندا به‌گه‌رمی ده‌ستی پێکردووه‌. هه‌ر لیست و پاڵێوراوێک هه‌وڵ ده‌دا که‌ متمانه‌ی زۆرینه‌ی کۆمه‌ڵانی خه‌ڵکی کوردستان له‌ هه‌رێمی کوردستان وه‌ده‌سبێنێ. درێژه‌ی وتار...


گۆڕانی بنه‌ڕه‌تی له‌ ڕێگه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ ڕوونادات
زاهیر باهیر
ڕامیاره‌كان، ئه‌وا‌نه‌ی كه‌ ساڵانێكی دوورودرێژه‌ له‌سه‌ر لاشه‌ی سه‌دان هه‌زار كه‌سانی بێتاوانی ئه‌م وڵاته‌ (عێراق) و ملوێنه‌های تری سته‌ملێكراو و به‌شخوراو و په‌ككه‌وته‌ی هه‌ر ئه‌م وڵاته‌ سه‌رمایه‌یه‌كی ڕامیارییان بۆ خۆیان پێكه‌وه‌ناوه‌ و له‌ پالیشیدا سه‌رمایه‌یه‌كی ئابووریی و كۆمه‌ڵایه‌تیشیان به‌ده‌ستهێناوه‌‌، جارێكی تریش به‌گه‌مه‌ ڕامیارییه‌كه‌یان بۆ هه‌مان مه‌به‌ست و خواستی پێشوویان، ده‌یانه‌وێت به‌ره‌و سندووقه‌كانی هه‌ڵبژاردن ڕامانبكێشنه‌وه‌، تاكو جارێكی دیكه‌ش سه‌روه‌رییان بسه‌پێنینه‌وه‌ و ملی پێبده‌ینه‌وه‌. ئه‌مه‌یه‌ مه‌رگه‌سات و تراژیدی ئه‌مڕۆیه‌ كه‌ مرۆڤی سه‌رده‌م تێیدا ده‌ژێت، مه‌رگه‌ساته‌كه‌ش هه‌ر له‌وه‌دا نییه‌ كه‌ ئه‌م ڕامیاركارانه‌ بۆ مه‌به‌ستی تایبه‌تی خۆیان به‌لێشاوێ پڕوپاگه‌نده‌وه‌، به‌ بوجه‌یه‌كی كراوه‌ و له‌بننه‌هاتووه‌وه‌، به‌ میدیایه‌كی گاڵته‌جاڕییانه‌وه‌ ئه‌م كاره‌ به‌ئه‌نجام ده‌گه‌یه‌نن، به‌ڵكو له‌وه‌دایه‌ كه‌ ئێمه‌ی به‌دبه‌خت و چاره‌ڕه‌شیش به‌پڕوپاگه‌نده‌كانیان و قسه‌خۆشییان باوه‌ڕ ده‌كه‌ین و به‌ده‌نگدانمان سه‌روه‌رێتییان واژۆ ده‌كه‌ین. له‌بری دادگاییكردنیان له‌ به‌رامبه‌ر ئه‌و وێرانكاریی و كوشتوبڕ و زۆر و سته‌مه‌ی كه‌ زیاتر له‌ نیوسه‌ده‌ به‌رامبه‌ر ئه‌م گه‌له‌ به‌گشتی و خه‌ڵكانی سته‌ملێكراو و به‌شخوراوی وڵاته‌كه‌ به‌تایبه‌تی، كردوویانه‌‌. درێژه‌ی وتار...


دەربارەی تەزویر «سەرنجێکی زۆر کورت»
به‌ختیار عه‌لی
یەکێک لەو دیاردە بنەڕەتییانەی کە دیموکراسییەتی خۆرئاوایی لە سیستمی وڵاتانی ئێمە جیادەکاتەوە «کە من ناویان دەنێم دیکتاتۆرییەت بە هەڵبژاردن یان دیکتاتۆرییەتی ئینتیخابی» مەسەلەی تەزویرە... لە بیست ساڵی رابوردوودا لە ناوچەی ئێمەدا هیچ هەڵبژاردنێکی پاک رووینەداوە. هیچ هەڵبژاردنێک نەبووە کە دەسەڵاتداران بە پلەی جیا و بە شێوەی جیا تەزویریان نەکردبێت. دیموکراسییەتی کوردیش وەک دیموکراسییەتە کارتۆنییەکانی ناوچەکە لە یەکەم هەڵبژاردنییەوە تا ئەمڕۆ هەڵبژاردنێکی پاکی تێنەپەڕاندوە، ئەوەش لکەیەکی شەرمەزاری گەورەیە بە درێژه‌ی وتار...


مه‌ته‌ڵ و وه‌ڵامدانه‌وه‌ی مه‌ته‌ڵ – هونه‌ری
جه‌لال خۆشکه‌لام
شاعیرانی کلاسیکی کوردی، هه‌روه‌ها شاعیرانی کۆنی کورد به‌گشتی ، به‌پێی ئه‌وه‌ی که‌ شاره‌زایی ته‌واویان له‌زمانه‌کانی کوردی، فارسی، عه‌ره‌بی. تورکی هه‌بووه‌، توانیویانه‌ له‌ڕووی ئه‌ده‌بیات و ده‌ربڕینه‌وه‌ ده‌وڵه‌مه‌ندانه بیربکه‌نه‌وه‌ و هونه‌ری ئه‌ده‌بیات و کلتوری و کۆمه‌ڵایه‌تی گه‌له‌که‌یان له‌گه‌ڵ خۆیان و هونه‌ره‌که‌یان دا به‌ته‌واوی مانا بگونجێنن و جوانکاری تێدا بکه‌ن. به‌شێکی تری هۆکاری ئه‌م سه‌رکه‌وتنه‌ی شاعیرانی کۆن ئه‌وه‌یه‌ که‌ که‌س له‌خۆیه‌وه‌ نه‌یده‌توانی به‌بێ ئه‌وه‌ی ئه‌و تایبه‌تمه‌ندیانه‌ی که‌ ده‌بوو له‌وکاته‌ دا له‌ شاعیرێک دا هه‌بان خۆی وه‌به‌ردابا و ناوی له‌خۆی نابا شاعیر، خۆ ئه‌گه‌ر واشی کردبا ئه‌وا ده‌که‌وته‌ به‌ر ڕه‌خنه‌ و گازنده‌ی شاعیرانی شاره‌زا و به‌توانا. ده‌کرێ بڵێم ئه‌مه‌ش هۆکارێک بوو بۆ ئه‌وه‌ی که‌ شاعیران به‌رده‌وام ئاگایان له‌به‌رهه‌می یه‌کتر بێ و، بابه‌ت و مه‌تڵه‌ب و شێعری یه‌کتریان ده‌خوێنده‌وه‌‌. درێژه‌ی وتار...


هه‌ڕه‌شه‌ له‌ رۆژنامه‌نووسێکی دیاری کورد ده‌کرێت
له‌ ڕێنێسانس نیوز وه‌رگیراوه‌ - پاش ئاگادارکردنه‌وه‌
له‌ نامه‌یه‌کدا که‌ بۆ ئی مایلی رۆژنامه‌نووسیان ناردووه‌، که‌سانێک که‌ خۆیان وه‌ک " هاورِێبازانى د.قاسملو و شه‌ره‌فكه‌ندى" به‌ناو ده‌که‌ن، رۆژنامه‌نووسی کورد محه‌مه‌د چاوشین به‌ "به‌کرێکگیراوی کۆماری ئیسلامی" ده‌زانن و به‌ڵێنیش ده‌ده‌ن که‌ وه‌ک ئه‌وان ده‌ڵێن "وه‌ک سه‌گ بیتۆپینین". درێژه‌ی وتار...


یاد و بیره‌وه‌ری سه‌ركه‌وتنى شۆرِشى گه‌لانى ئێران له‌به‌رامبه‌ر رژیمى پاشایه‌تى دا پیرۆزبێ
سیامه‌ند
٣١ ساڵ پێش ئێستا، پێك هاته‌ نه‌ته‌وه‌یى و بیروبۆچوونه‌ جیاجیاكان له‌ئه‌نجامى راپه‌رِینێكى پرِ شكۆ دا كۆتاییان به‌ ده‌سه‌لاتى ٢٥٠٠ ساڵه‌ى پاشایه‌تى له‌ئێران هێنا. ئه‌و راپه‌رِینه‌ به‌رینه‌ جه‌ماوه‌ریه‌ ته‌واوى ئێرانى گرته‌وه‌ و بووه‌ هۆى هه‌ستى نزیكایه‌تى و خۆشه‌ویستى نێوان تێكرِاى دانیشتوانى ئێران و نه‌ته‌وه‌ جیا جیاكان. ئه‌و هه‌ل و مه‌رجه‌ نوێ یه‌ كه‌ هه‌ل و مه‌رجی ئازاد و دیموكراتیك بوو، به‌داخه‌وه‌ زۆرى نه‌برد خومینى و ئاخوندانى هاوكار و هاوبیرى به‌دامه‌زراندنى ده‌سه‌لاتێكى تاكرِه‌وانه‌ و دواكه‌وتوو، به‌دامه‌زرانى حكوومه‌تى ویلایه‌تى فقیه‌ له‌سه‌ر بیرۆكه‌ى دواكه‌وتووانه‌ترین نه‌وعى سیسته‌م و فكرى مه‌زهه‌بی ووشك، درێژه‌ی وتار...


٢٢ی ڕێبه‌ندان و ڕه‌وتی سه‌وز – هه‌نگاوێک بۆ گوتاریی سیاسی هاوبه‌شی کورد
جه‌لال خۆشکه‌لام
ئه‌مساڵ٣١ ساڵ به‌سه‌ر ڕاپه‌ڕینی جه‌ماوه‌ری خه‌ڵکی ئێران به‌ گشت نه‌ته‌وه‌ وهێز و لایه‌نه‌کانی ئێران دا تێده‌په‌ڕێ، که‌ له‌و ڕۆژه‌دا هه‌موو وێکڕا له‌ ٢٢ی ڕێبه‌ندانی ساڵی ١٣٥٧ دا. ڕاپه‌ڕینێکی بێ وێنه‌یان ده‌سپێ کرد وتوانیان کۆتایی بێنن به‌ ڕێژیمی پاشایه‌تی، که‌ بۆ ماوه‌یه‌کی زۆر بوو خه‌ڵک و گه‌لانی ئێرانی ده‌چه‌وسانده‌وه‌ و زوڵمی لێ ده‌کردن. جێگه‌ی خۆیه‌تی که‌ بۆ به‌رز ڕاگرنتی ئه‌م ڕۆژه‌ پڕشنگداره‌ له‌مێژووی گه‌لانی ئێران دا، یاد له‌م سه‌رکه‌وتنه‌ بکرێته‌وه‌ و په‌یمان و به‌ڵێن و وه‌فاداریه‌کان نوێ بکرێنه‌وه‌. درێژه‌ی وتار...


ئاوردانه‌وه‌ێکی خێرا له‌ راپه‌ڕینی ٢٢ی رینه‌ندانی ١٣٥٧ و ده‌رئه‌نجامه‌کانی، به‌شی یه‌که‌م.
ریبوار حسینی
٢٢ی رێبه‌ندانی ساڵی ١٣٥٧ی کۆچی خۆری سه‌ره‌تای نوخته‌گۆڕانێکی مێژوویی و هێنانه‌ گۆڕی قۆناغ و هه‌ل و مه‌رجێکی تایبه‌تی بوو له‌ میژوی گه‌لانی ژێرده‌سته‌ و له‌ مه‌نگه‌نه‌داروی ئێران به‌ گشتی و به‌بێ جیاوازی. خه‌بات و تێکۆشانی گه‌لانی وه‌زاڵه‌هاتووی ژێر ده‌سه‌لاتی ره‌ش و دیکتاتۆری ٢٥٠٠ ساڵه‌ی پاشایه‌تی که‌ ماوه‌ێکی دوور و درێژ له‌ هه‌ل و مه‌رج وشێوه‌ و شوێنی جیاجیا له‌ به‌شه‌کانی ئێران دا ناوه‌ و ناو له‌ گۆڕێ بوو و،له‌ هێندێک قۆناغ و شوێنی جیای وه‌ڵات دا جیاوازتر له‌ هێندێک شوینی تر بوو، گه‌یشته‌ لوتکه‌.
درێژه‌ی وتار...


کۆبونه‌وه‌ی کومیته‌ی نۆروێژ له‌ گه‌ڵ ئه‌ندام و دۆستانی سازمانی
کومیته‌ی نوروێژی سازمانی خه‌بات
خه بات ميديا: رۆژی ٥ی فێورییه‌ی ساڵی ٢٠١٠ی زاینینی دا کومیه‌تی نۆروێژی سازمانی خه‌بات ی کوردستانی ئێران، کۆبونه‌وه‌ێکی بۆ به‌شیکی به‌ر چاو له‌ ئه‌ندامان و دۆستانی سازمان له‌م وڵاته‌ به‌رێوه‌ برد. له‌م کۆبوونه‌وه‌دا ئه‌وکه‌سانه‌ی که‌ وه‌ک نوێنه‌ری کومیته‌ی نۆروێژ و ئه‌ندامانی سازمان له‌ نۆروێژ بۆ کۆنگره‌ی ٤ی سازمان چوبونه‌وه‌ ،له‌سه‌ر چۆنیه‌تی به‌ڕێوه‌چونی کۆنگره‌ و بڕیاره‌ په‌سند کراوه‌کانی وچونیه‌تی کار و چالاکی... درێژه‌ی وتار...


کۆنگره‌ی چواره‌می سازمانی خه‌بات ی کوردستانی ئێران، به‌سه‌رکه‌وتوویی کۆتایی پێهات
sazmani xebat

هاووڵاتیانی خۆشه‌ویست!
گه‌لی خه‌باتگێڕی کوردستان!
لایه‌نه‌ سیاسی و خاوه‌ن باوه‌ڕه‌کانی کوردستان و ئێران!
بنه‌ماڵه‌ی شه‌ربه‌ز و به‌رێزی شه‌هیدان !
ئه‌ندام و لایه‌نگران و کادر و پێشمه‌رگه‌ به‌وه‌فاکانی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران!
به‌و په‌ڕی خۆشحاڵی و شانازیه‌وه‌ راده‌گه‌ێنین که‌ کۆنگره‌ی چواره‌می سازمانی خه‌بات ی کوردستانی ئێران،( کۆنگره‌ی گه‌شه‌سه‌ندن) درێژه‌ی وتار...


به‌رێوه‌چوونى پلنیۆمى حه‌وته‌مى كۆمیته‌ى ناوه‌ندى سازمانى خه‌بات
خه‌باتمێدیا:رۆژى پێنج شه‌ممه‌ ٢٣ى رِه‌زبه‌رى ١٣٨٨ (١٥ى ئوكتۆبرى ٢٠٠٩) پلنیۆمى حه‌وته‌مى كۆمیته‌ى ناوه‌ندى سازمانى خه‌بات له‌ بنكه‌ى ناوه‌ندى و به‌ ئاماده‌ بوونى به‌رێز كاك بابه‌شێخى حوسینى سكرتێرى گشتى و ئه‌ندامانى كۆمیته‌ى ناوه‌ندى و جێگرانى كۆمیته‌ى ناوه‌ندى به‌رێوه‌چوو. درێژه‌ی وتار...


كۆنگره‌ى چواره‌مى سازمانى خه‌بات و چه‌ند قسه‌یێك
بابه‌شێخ حوسێنى
به‌شی یه‌كه‌م
هه‌ركات باس له‌ كۆنگره‌ ده‌كرێ و له‌سه‌رى ده‌نووسرێ، زیاتر له‌سه‌ر پێویستیی ئاڵ و گۆرِ له‌ به‌رنامه‌ و كاركردى ئه‌و لایه‌ن و سازمانه‌ قسه‌ ده‌كرێ و ده‌نووسرێ. ئاشكرایه‌ كۆنگره‌ ده‌ورى كاریگه‌رى هه‌یه‌ له‌ به‌ره‌و پێشبردنى ته‌شكیلات و رێ خۆشكه‌ره‌ بۆ هاتنه‌ مه‌یدانى جیلی نوێ و به‌رنامه‌ و گه‌لاڵه‌ى بابه‌تیانه‌ و سه‌رده‌میانه‌تر. درێژه‌ی وتار...



هه‌ڵدانه‌وه‌ی په‌ڕه‌كان:

Kharmanan - Kharmanan.com
بڵاوكراوه‌كان
خه‌رمانان: ٢٠٠٨/٢٠٠٩ ::: Copyright  Kharmanan